دکتۆر کەمال میراودەلی : بانگەوازێک لە پێناوی دەستووردا .

با دەستوورنامە بکەینە ئەو سەرەتاو پرس و ڕێبازو ئامانجەی کۆمان دەکاتەوەو بەرەو یەکێتیی و پاشەرۆژی دیمۆکراتی گەشمان دەبات .

( ١ )

بەراستی جێگای شەرمەزاریی و ئازارە لەم کاتەدا کە خوشک و براکانمان لە رۆژاوای ولاتەکەمان ، بە خوێن و فرمێسک و برسێتیی کچ وکوڕەکانیان ، تاکە دەست و بێ پشتیوان ، تەنیا بەئیرادەی کوردستان پەروەریی و دیواری لەش و گیانی خۆیان ، بەشێکی ستراتیجی خاکەکەمان لەو هەموو لەشکری مرۆڤخۆر و خوێنرێژو داگیرکەر دەپارێزن و دوای سەد سال ژێردەستیی و کۆیلەیی ، لە هەوڵی دروستکردنی پاشەڕۆژێکی ئاشتی و ئازادیی دان ، ئەمەش خستوونیەتە بەردەم هەڕەشەی ترسناکی تورکیا و هێزە توندرەوە رەگەزپەرستەکان لە سوریاو دەرەوەدا.

لە جیاتی ئەوەی ئێمە روانگەیەکی نەتەوەیی ئینسانیی رەچاوبکەین و ئەوپەڕی سوود لە دەرفەتی ئازادیی و سەرمایەو سامانی زۆری باشوور بۆ ئاشتی ماڵ و پاڵپشتی و پاراستنی رۆلانی نەتەوەکەمان لە بەشەکانی کوردستاندا بەکاربێنین ،

تا ئێستا ، دوای ٢٢ سال ، بێ دەستوورنامەین ، بێ پرینسییپی هاوسازانی نەتەوەیین ، بێ بنەمای هاو- وڵاتبوون و دیمۆکراسی راستەقینەو دادپەروەریین ، بێ ئاسۆی هیوا بەخشین و هێزبەخشینین بە نەوەکانمان .

ئێستا ، بە گەیشتنی دانوستانی ئاشتی نێوان پەکەکەو تورکیا و رەوشی کوردستانی خۆراوا بە قۆناغێکی زۆر هەستیارو ترسناک ، کاتی ئەوەیە پرسی بە دەستوورییکردنی دەسەلات و زامنکردنی یەکسانیی و دادپەروەریی بۆ رۆلەکانمان لە باشوورو ، پرسە نەتەوەییە ستراتیجیەکانی ئێستاو خەمی دامەزراندنی پاشەرۆژی ئازادو سەلامەت بۆ نەوەکانمان لە هەموو کوردستانی مەزندا ، ئەو پرس و خەمە گەورانەبن ، کە دەمانخەنە سەریەک رێبازو یەکمان دەخەن و سەرمان دەخەن.

٢٢سالە ناکۆکی کوشندەو قسەو بەلێنی بۆش لەلایەکەوەو ، تەماعی بێ بن و وبێ کۆتایی زیاتر دەولەمەند بوون و زۆرتر داگیرکردن و پتر گەندەڵیی کردن و بێدادییکردن ، ئەم میللەتەی پەرت پەرت کردووەو ، کۆمەلگای ئێمەی داڕزاندووە و ئەوەی پێی دەوترێ هەرێم زیاتر کارتێلێکە بۆ کۆمەڵێ ملیۆنەری حەرام و ئوتێلێكی گەورەیە بۆ بێگانە لەوەی ولاتێک بێت بۆ هاو- ولاتەکانی .

ئێمە پێویستیمان بە ئامرازێکە هەم ئێستامان یەکخات ، هەم رێگای پاشەرۆژی یەکسان و ئازادو سەروەرمان بنەخشێنێت .

ئەمەش تەنیا بە دەستوورنامە دەبێت .

گەر ئەم ٢٢ ساڵە دەستوورمان هەبایە و ببووبایە بە چوارچێوەی یاسایی دەسەلات و پێوەندیی ساغ و متمانەیی نێوان دەسەلات و خەلک و چاوگەی باڵای چارەسەریی هەموو کێشەو گرفتەکانمان ، بزانن ئێستا لە کوێ دەبووین و چ ولاتێک و ئاسۆیەکی رووناک و جوان و بەرینمان دەبوو ..

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتکە کلیک بکەرە سەر .. بانگەوازێک لە پێناوی دەستوور دا 

4,233 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست