سلام سعيد : ژوان .

Avatar photo

لەرەنگی هەڵاڵە ئەچێت

لەسەر روپەرەی گوڵ کەنابینرێ

لەباڵندە کۆچەریەکان ئەچێت

کە هەرگیز ئاور بۆ دوا نادەنەوە

بڵێیت رەنگت لەرەنگی ئاو

بچێت

یان لەرەنگی تەم تومانی

سەرکەژ ئەچێت

بڵێ و بارەنگەکان لێك جوداکەم

بڵێ بزانم

لەچ رەنگێ

هەناسەت سۆزە عەشق

جێ ئە هێڵێ

پاشان بهێڵە

رەنگەکان کۆکەمەوە

دەی من حەز دەکەم

بە رەنگی ئاو

بە رەنگی هەڵاڵەیەکی

نەبینراو

لەسەر روپەری گوڵێ

ژوانت کەم