Peykeri-Ashiq

سەلام سەعید مەولود : شار .

Avatar photo

دوێنێ شار

کۆڵانەکانی تەنگە بەر

ماڵەکانی پشت کۆم بوو

بەڵام

کەزیەکان تەرو

چاوەکان کل رێژو

سونگەی گوێسوانەکان

پر ریحانە

شەدەلارێ گوزەریەکرد

سەد چاوی حەز بۆ تەماشا

سەیری ئەکرد

 

ئەمرۆ شار

لەدوێنێ جوانتر

کۆڵانەکان فراوان تر

بەژنەکان پر سونبلی ماچ

شۆستەکان عەتر رێژن

چمکی تەنورە هەڵ دە کشێ

ویژدان مردو ماچەکانمان

سەر ئەبرێ

 

کولەکان هێرش ئەکەن

دوێنێ

کێڵگەیەکی سەوزیان سوتان

ئەمرۆ ئاسمانێك

پر لەوشە ئە خنکێنن

شۆستەکان رەنگی مردوو

دەگوێزنەوە

عیشق دەکوژن

چارشێو لەروی باخچە ئەدەن

کەناریەکان بێدەنگ ئەکەن

سەیرە گوڵم

هەتا ئیستا

تۆی رەنگاڵ ئاگر ئەدەن