Pyawi-Pir

سلام سعید : تەمەن .

Avatar photo

بەم دارشەقەی تەمەنمەوە

چیتر لە گەڵ با نابمە دەزگیران

چنگ بەرۆژەکانی تە مەندا بکاو

لەگەڵ گەڵا زەردەکانی پایزدا

بەنێو کوچەی دارستاندا بیان گێرێ

من چیتر بەدەم

خەیاڵی ژوانێکەوە

گورانی شەدە لارم پێ ناوترێ

ئێوارا نیش لێوی پێکە کەم

بە خەیاڵی ماچێکەوە پێ ماچ ناکرێ

بەم دار شەقەی تەمەنمەوە

ئەمرۆ هەر هێندەم پێ ئەکرێ

بە دەم ئە ندێشەی دوێنێ وە

خەیاڵێك پر لە حەسرەت بۆ رابردو بە با بدەم

بەپێ دزکێ نەك ژوانێ

پێ بزانێ لە ئیستادا–کە

مشتێ فرمێسکم پێ ئەرێژێ

کەنەتوانم تێر ماچت کەم

تێر لەسینەت بۆن بمژم

بۆ کوێم ئەبە

لەهەموو ژوانەکانم جوانتر

ئەم دار شەقە چۆن تور ئەدەی