Zindan-4

فەتاح حەسەن : *(11.12.2013 ) .

Avatar photo

ئەمڕۆ سیانزە باخ دەگەڕێم

دوانزە گوڵ دەچنم.

چاوەڕێی یانزە مرۆڤ دەکەم

کە بیدەم لە بەرۆکیان

یەکێکیان تۆی.

ئەمڕۆ لاپەڕەی یانزە دیوان

ئەمدیوئەودیو دەکەم .

دوانزە شیعر هەڵدەبژێرم

کە بۆنیان لەبۆنی تۆ بچێت .

ئەمڕۆ گوێبیستی

یانزە گۆرانیبێژ دەبم .

دوانزە گۆرانیان

ئەزبەردەکەم

کە نامۆیی و تەنیاییان

لێبچۆڕێ .

ئەمڕۆ سیانزە پێنوس دەکڕم .

دوانزەیان دەدەم بە ئاشقان

پەیڤ و وشەی خۆشەویستی

پێبنوسن.

سیانزەهەمیان

دەدەمە دەست کەڕو لاڵێ

تا بنوسێت :-

نا بۆ کۆیلەیی و ژێردەستی

 

. رۆژێکی وەك ئەمڕۆ بەژمارەی 11.12.13 دوبارەنابێتەوە تا هەزار ساڵی دیکەن

کە بریتییە لە 11.12.3013