PUK-1

ئەکرەم محمدئەمین ئەحمەد : یەکێتی و ئەندامە دلسۆزەکانی – لایەنە بێویژدانەکان – سەرکردایەتی یەکێتی .

Avatar photo

پێش راپەرین یەکەمین هێزی ناوخاکی کوردستان لە خانەقینەوە تا سنوری ئاکری لە ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگەی یەکێتیدا بوو ، بە هەزاران پێشمەرگە شەهید بون لە پێناوی پاراستنی ئەم ناوچانەدا .

ئەم هیزە ئیسلامیانەی ئیمرۆ بونیان نەبوو !

پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرج و ئێران سەرقالی کاری تایبەتی خۆیان بون وازیان لە سیاسەت و پێشمەرگایەتی هێنابوو ، تەنها لقی یەکیان مابوو بۆ چاوەزار( دکتۆر رۆژ) سەرپەرشتی ئەکرد نزیکەی (٣٠٠) چەکداریان هەبوو بۆ پاراستنی ئەو ناوچەیە لە ( پەکەکە ) پەیوەندیەکی بە هێزیان هەبوو بە ئێستاشەوە لەگەڵ حوکمەتی تورکیا .

خاوەنی یەك چالاکی نەبون دژی ڕژێمی بەعس ، لە پاش دروست بونی بەرەی کوردستانی یەکەم هێزی یەکێتی چوە بادینان ، وورەیان کەمێك بەرز بوەوە لە خەڵوەت ‌هێناماننە دەرەوە ، بەزۆر چالاکیمان پێکردن و فێری بەرنگاربونەوەمان کردن ، ئەرکی پێشمەرگایەتیمان بۆ روون کردنەوە .

کورد ئەڵێت ( ئەو نانە نانە ئیمرۆ لە خوانە ) زۆر راستە ،

بەلام ئەم نانە مرۆڤەکان دروستی ئەکەن .

ناوچەی بادینان خەڵکی دلسۆز و کورد پەروەرن بەلام لە ژێر دەسەلاتی پارتیدا لە ڕوی ڕۆشنبیریەوە وەکو پێوست نەبون ، بۆچی ؟

١ – حزبی شیوعی بۆی نەبوو کۆبونەوەبەکەس بکات هەروەها بۆشی نەبوو چالاکی بکات و تەنانەت سنوری جەولەکردنی دیاری کراو بوو .

٢ – پارت گەلی بە سەرکردایەتی (سامی عبدالرحمان ) لە بادینان قەدەغە بوون ، ئەندامەکانیان بە وەرەقەی یەکێتی سەردانی ناوچەکەیان ئەکرد بۆ سەردانی کەس و کاریان .

تەنها هێزی یەکێتی بوو کۆبونەوە و جەولە و چالاکیمان ئەکرد و بوینە تێکدانی ئارامی پشوە درێژەکەی پێشمەرگەکانی پاری لەو سنورەدا .

ئەگەر کێشەی ناوخۆی یەکێتی نەبێت کێن ئەوانەی سنوری یەکێتی ئەبەزێنن بۆ ئاژاوە نانەوە ، لە ناو یەکێتیدا ئازادی بیرورا نوسین ئارەزوە وەرزیشیەکان هەمووی هەبوو .

ئەوەی دژایەتی نوسینێك بکات یان بیرو بۆچونێك بە ئێستاشەوە نەیتوانیوە لە بەرنامەو پەیرەوی یەکێتی تێبگات لە هەر بەرپرسیاریکدا بێت ، بیرو بۆچون و پێنوسی ئازاد هەمیشە خزمەتی مرۆڤایەتی ئەکەن چونکە کۆمەڵ لە چەند چین توێژێك پێك هاتوە کە هەر یەکەیان کارئەکتەری چینەکە یان توێژەکەیەتی بۆیە لای ئەندامانی یەکێتی بە ڕێزەوە لەم بیرۆکەیە ئەروانێت ، خۆشی خاوەنی هەزاران ئەندامی قەلەم ئازادن .

پرسیار دێتە ئاراوە ؟

ئەم دۆستە بێوژدانانە ، دۆستانی رۆژانی دەولەمەندی سەر حازری ، هەر ڕۆژەی بە بیانوی شتێکەوە بە هاوکاری وولاتانی ناوچەکە دژایەتی پارێزگای کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەکەن ، ناتوانن رۆژێك بە دوژمن بڵێن نەخێر .

کار ئەکەن بۆ تێکدانی ئارامی ناوچەکە هەرجارەی بە بیانویەك ، بۆ ماوەیەك پشێوی ناو بازار دروست ئەکەن .

تەنها ئازادی و ئارامی هەموو لایەنەکان لە سنوری ناوچەی سەرزدا گەشەیان کردوە و بونەتە خاوەنی کورسی پەرلەمان .

زۆر راستە ئەگەر لە ناوچەی زەرد بونایە خاوەنی چی ئەبون بێجگە لە بارەگا سوتاندن .

یەکێتی خاوەنی جەماوەرێکی فراوانە ، خاوەنی دامەزراندنی ئەنجومەنی گوندەکان و پارتزان و راپەرینە .

بە درێژایی خەباتی یەکێتی دژایەتی ناوخۆی کوردستان و ناوچەکەمان لەسەر بوە ، شەریان کردوین درێخیان نەکردوە بە خۆشیانەوە نەوەستاون داگیرکەرانی کوردستاناین بۆ هێناوین چی لە ئێران و عێراق .

ئیێستاش یەکێتی لە پاش ئەم هەموو دژایەتی کردن و قۆناخە ئاڵۆزانەوە و کێشە ناوخۆیەکانیەوە توشی ئەنجامێكی خراپ هاتوە .

یەکەمین هەلەش برادەرانی سەرکردایەتین لە خراپ بردن بە ڕێوە ، دوور لە پەیرەو بەرنامەی یەکێتی کارەکان ئەروات .

قۆناخی ئێستای یەکێتی پێوستی بەسەرکردایەتیەکی ئازاو نەترسە ، کە تەنها کاری سیاسەت و ئیدارەی یەکێتی بەرێت بەرێوە دوور بێت لە کاری بازرگانی و ناوچە گەری دەستەو تاقم دروست کردن .

بەداخەوە لە پاش پلینۆمیش هەنگاوی پۆزەتیفمان نەبینی بۆ خزمەتی بەرچاو تەنانەت ناشتوانن داکۆکی لە ئەندامێکی خۆتان بکەن کە دلسۆزی بۆ یەکێتی سنور ئەبەزێنێ .

ئای ئەو سەرکردە ئازا و لە خۆ بوردووە کێ بێت ؟

بڵێت من پێوستم بە پشوو هەیە با ڕێگە بدەم ئەندامێك کادرێکی دڵسۆز ئەم ئەرکەم لێوەرگرێت ، ئای ئەم ووتەیە چەند بەڕێزەوە باس ئەکرێت و ئەچێتە سەر خەرمانی خەبات و تێکۆشانی بەڕیزی .