سلام سعید : ماچێ بۆ قردێلەی شەرم .

Avatar photo

لە بەفر ئە چیت

کە بەسەر روحما ئەبارێیت

سپی سپی بەتۆ ئەچم

من بە تەنیشت ساڵەکانی

پر لەجوانی تۆ وە

چاوێکم بۆ تەماشا

پر پر لە زەردەخەنەو

تێر لە سەما بۆ تەماشا

بە قردێلەی لێوتم کە

لەرۆژێکی وەك ئەمرۆدا

من تەمەنم سەرەو لێژە

چۆر چۆر خەمم لێ ئە چۆرێ

ساڵ بۆتە کەپری تەرمەنم و

جانتای عومرم لە ژێر باڵما

هەڵگرتوە

موسافیرێکی نا حاڵیم

بەدەست کۆچ و سەفەرمەوە

دستێ لەگیرفانی چەپماو

چاوێ لەسەر ویستگەی تەمەن

ئەم هەرایەی تۆ

بەکۆڵانی عومری ئەکەی

بەدەم ترسی نیگاتەوە

لێوارێکم — گویسوانەی عومرم

تەپەی دێ

بەقردێلەی ماچێ ناگەم

٢٠١٤ ی پێ بەرێ کەم

بەیانی ئەبمە پاساری و

لە سەر دارتە لی عومری تۆ

پە پکە ئە خۆم