سەلام سەعید : بۆ ٨ مارت ، ڕۆژی ژنان .

Avatar photo

گەورەم

ئەمە گەمەی

ناو  وێنەکانی  کۆماری  ئەفلاتۆن نیە

ئەمەگەمەی

ناو دێرەکانی خۆشەویستی سەردەمی کولێرایە

لەلای مارکیس

گەورەم

کەی ئەبێت مارتن لۆ سەرێك

لەم دورگەیە  لەدایك بێت

ئەی کەی ئەبێت  سپێدەیەك

نیتچە .. لەسەر پشتی حوشترەکەی  دابەزێت و

دەستی زەردەشتێ  بگرێت و

سەر لەنوێ  یەکەم ئاتەشگا

لەسەر پشتی  بیرەوەریە  ژەنگ  گرتوەکان

دروست  بکاو

کاتەکانی  تیا بنوسێ

گەورەم  ئای ئەبێ کەی بێ .. ؟ .

 

ئەی نیشتمان  پرسیارەکان  ئاڵۆزو

بریارەکان  سنوردارە

وێنەکان تەڵخ و

ئەرشیفی ڕۆژنامەکان هەژار

گەمەی کورسی و

حاشیەی  گێلە

گێل وەکو گڤەی  گۆچانی کوێر

ئای نیشتمان  غەمەکانت  سنوردارە