Torandn-3

سەلام سەعید : سورمەی خۆر ئاوابوون .

Avatar photo

نامەوێ لەهیچ بدوێم
تۆ خۆت لە کازێوەو لەسورمەی
خۆرئاوابوون ئەچیت
بەچیت ناونێم
بەگوڵ هەناری باخچەکەم
دەی من ئەو دار هەنارەم خۆش ئەوێ
سەد نهێنی و سەد جێ ماجم
لەلای ئەوە
نامەوێ هیچ نامەیەك بنێرم بۆت
من دەترسم وشەکان
کە کەروێشکەی پێلوتیان دی
ئیتر لە هۆش خۆ خو بچنوو
نامەکەشم ئیتر وون بێت
نامەکان لەژێر سنگی دار هەنارەکەدا
ئەنوسم بۆت
چەندە کەنار بە ژوانی شەپۆل سرکە
یان پایز بەروخساری زەردەپەر ئاشنا
دیداری من بە ژوانت نامۆ
من لەژێر چەتری چاوەروانی
لەبێزاری بێزارترم
بەچیم ئەکەیت خۆشم ئەوێیت
تا خەیاڵ جێی نەهیشتوین سەردانم کە .