دکتۆر کەمال میراودەلی: دەربارەی ڕیفراندۆم. سەرەتاو پرۆسە و شەرعییەت و  ئاکامە چاوەڕوانکراوەکانی.

دەقی تەواوی چاوپێکەوتنەکەی ئاوێنە

سوپاس بۆ برای بەرێز کاک کاوە ڕەش پەیامنێری ئاوێنە لە لەندەن، کە دەستپێشخەری بۆ ئەم چاوپێکەوتنە کرد و بۆ هاوڕێیانی ئاوێنە، کە بڵاویان کردەوە. لە ئاوێنە کەمێک کورتکرابۆوە کە ئاسایی بوو، لێرەدا دەقی تەواوی چاوپێکەوتنەکە وەک بەڵگەنامەیەکی مێژوویی لێرەدا و  لە  سایتی [ وتاری کورد] ی ئازیزدا بڵاو دەکەمەوە.

ئاوێنە: سەرنجی ئێوە دەربارەی ڕیفراندۆمی هەرێم چییە؟

زۆر سوپاس بۆ ئەم دەرفەتەو سڵاوی خۆشەویستی لە خوێنەرانی ئاوێنەی ئازیز.

پێشەکی سەرنجەکانم دەربارەی ڕیفراندۆم خۆی وەک ڕێفراندۆم: وەک پرۆسە دەردەبڕم.

وەک پرۆسە:

1- نادروستیی تەوقیتەکە:

 شەڕی داعش تەواو نەبووە، ڕقی سوننی – شیعی قووڵ و گەورەیە بە تایبەتی دوای گرتنەوەی موسڵ بە وێرانکردنی، بۆیە هاروژاندنی مەسەلەی جیابوونەوە لەم کاتەدا گومانی نییە دەوری ئەوە دەبینێ ڕقی نەتەوەیی بخاتە جێی ڕقی تایەفی و بەرامبەر کورد یەکبگرن. جگە لەمەش شەڕی حەوێجە کورد دەخاتە ڕەوشێکی سەختەوە لە نێوان داعش و حەشدی شەعبیدا. تەوقیتێکی زۆر هەڵەیە. عێراق پێویستی بە کاتێکی ئارامبوونەوەو ئاوەدانکردنەوەی دوای جەنگی داعشە، ئاوەدانکردنەوەی موسڵ و شارۆچکەکان، دەبوو خەمی ئێستای ئێمە:

 گەرانەوەی ئەو ملیۆن  و نیو عەرەبەی لە کوردستانن بۆ شوێنی خۆیان بووایە، گەڕانەوەی خەڵكی شەنگال و ئاوەدانکردنەوەی، ئاشکرا کردنی چارەنووسی ژنە کوردە ئێزیدییە دیلەکان و ئازادکردنیان و ئەوسا ئامادەکردنی پرۆژەیەکی کۆنفیدرالی بە هاوکاریی ئەمریکا، نەک جیابوونەوە چونکە ئەو وشە هەستیارەو بەسەر کوردا دەشکێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، کلیک بکەرە سەر دەربارەی ڕیفراندۆم