تیشکۆ زەند: کورد لە بەردەم هاژەی دەریادا.

Avatar photo

بەشی پێنجەم، کۆتایی قۆناخی یەکەم

پێکهاتەی دەرئەنجام بۆ پرۆسەی دروستکردنی بڕیاردانی سیاسی، دەبێت:

1- پارێزگاری لە یەک ڕیزی و تەبایی.

2- دورکەوتنەوە لە ناکۆکی.

3- پرۆسەی دروستکردنی بڕیاردانی سیاسی. پلان

4 – نەخشە ڕێگای کارکردن بۆ سەرکەوتن. ( ئەمەیان کرۆکی باسەکەیە بۆ پێکەوە ژیان)

لە هەموو کۆمەڵگایەکی پڕ لە شارستانی بۆ کاری دەوڵەت و بۆ بەرژەوەندیە باڵاکانی نیشتمان یان کۆمپانیایەکی گەورەی وەبەرهێنان و… هتد، ئەم کارە کاریی دەستەی هەرەوەزیە کە دەبێت بۆ هەر بەشێکی چەندین پرس و تەوەر بگرێتە خۆ، بۆ خەمڵاندنی باشتر و تێروتەسەل کردنی پلانەکە کە بتوانرێت شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی باشتری بۆ بکرێت، گریمان ئێمە بۆ ئەم باسە لەسەر بەرژەوەندیە نیشتمانیەکان دەئاخاڤین یان شیکردنەوەی تەواو بۆ ڕاڤەکردنی کۆنسێپتی هەموو بۆچوونەکان دەکەین، دەبێت ژیرانە و بوێرانە کۆنسێپ تەکە لە بێژنگ بدەین بۆ ئەوەی بەرهەمێکی پاکی لێ گەڵاڵە بکەین، کە  پێشهاتەکانمان بۆ لە بێژنگ بدات بە ئەرێنی و لە خاچدانی خوێندنەوەی سیاسیمان، کە هەموو کارێک دەکرێت بۆ قازانجە نەتەوەیاتیەکە، بە کەمترین زیان و بە باشترین دەسکەوت ئەژمار بکرێت بۆ بەرژەوەندیە باڵاکانی نیشتمان کە پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، کلیک بکەرە سەر کورد لە بەردەم هاژەی دەریادا. بەشی پێنجەم