کاوسێن بابەکر: دیزاینکرنەوەی ناوچەکەو کورد لەنێوان دوونەخشەدا.!

دوو خەون لە دیزاینکرنەوەی ناوچەکەدا بەتایبەت ناوچەی شام و عێڕاق و کوردستان بەگشتی، چەندساڵە بەگەرمی باس دەکرێن، چ لەلایەن خاوەنەکانیانەوە چ لەلایەن لێکۆڵەران کە ئەوانیش خەونی عوسمانیە نویكانی تورکیایە بۆ گێڕانەوەی ئەو جوگرافیایەی لەدەستی عوسمانیەکان دوای شکانیان لەجەنگی جیهانی یەکەم وبەتێپەڕینی سەدساڵەش دوبارە گەرمیانکردۆتەوە،کەزۆربەی ئەو جوگرافیایەش خاکی کوردانە،نەخشەی دووەم خەونی ئیسڕائیلە،کە لە ساڵی 1948 ەوە شەر لەو ووڵاتە بەردەوامەو دواینیشیان هێرشە کتوپڕەکەی حەماس بوو کە دەیان هەزارکەس لەهەردوکلا بونە قوربانی و غەزەش سێ لەسەر چواری خاپوور کرا، ئەم روداوانە دەریانخست دەوڵەتی ئیسرائیل هێشتا لەخەم نەرەخساوەو پێشبینی دەکرێ لەهەر چرکەساتێکدا کارەسات ڕوبدات، بۆیە هەم ئەمریکاو هەم ئیسڕائیل بیریان لە ذاڕشتنەوەی جوگرافیای ناوچەکە کردەوەو، ترەمپ گوتەنی ئیسڕائیل زۆر بچوکەو دەکرێ گەورەبکرێ! لەلایەک ڕێکەوتننامەی ئەبراهام لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەب فراوانبکری بەتایبەت میسروسعودیە ولەلایەکیش سنورەکان بە میللەتانی دۆست دەورەبدرێ و میللەتانی توندڕەوی عەرەبی دوور بخرێنەوە، بەئاشکراش باسی دروزو کورد دەکرێ کە گونجاوترین نەتەوەن بۆ دونیای دێموکراسی و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە توندڕەوی، ئەویش دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەدو هاتنی ئیسلامیە توند ڕەوەکان ئاسانتر بووە. ئەو نەخش و خەونەی ئیسرائیل لەلایەک و خەون ونەخشەی عوسمانیە نوێکان لەسەر دەستی ئەردۆگان بە پشتیوانی باخچەلی و حزبەکەی،کوردی خستۆتە سەر ڕیگایەک کەنەدەستەڵاتی هەڵبژاردنی هەیەو نە متمانە، هەردو نەخشەکەش هی دوو وڵاتی دۆستی ئەمریکان کەئەوەش بۆ مامەڵەی کورد لەگەڵ هەر یەکێکیان دەبێتە دژ بۆ ئەوی تر.
گەشەسەندنی ڕوداوەکان لەناوچەکەدا فراوانخوازی ئیسڕائیلیش بەناوی پاراستنی دروزەکان و سنورەکانی، زیاتر پەرەی سەندووە، ئەوەش بۆتە مایەی نیگەرانی بۆ تورکیا هەر بۆیەش پرۆسەیەکی بێناوەرۆکی دەستپێکردووە بۆیە دەڵێم بێناوەرۆک، چونکە بەهیچ پێوەرێک پرۆسە نیە تەنها هەڕەشەیە لە پێکاکا و دەڵێ چەکدابنێن دەنا بەچەکەوە دەتاننێژین! دەیەوێ بەبێ ئەوەی هیچ داننانێک بەمافەکانی کورد وەک نەتەوە پێشکەش بکات ئەوشۆڕشە کە بەهێز پێی لەناو نەچوو بە فێل وکەڵەکی جارانی باپیرانیان بۆ هەمیشە بیکوژێنێتەوە! لەلایەکی تریشەوە نەخشەی تەسلیمبوونی هەسەدەی بۆ جۆلانی وڕژێمەکەی داڕشتووە! ئەم تەسلیمبونەش کە باوەرم نیە مەزڵوم عەبدی جێبەجێی بکات لەوەدا دەر کەوتووە کە هەشت خاڵەکەی ئیمزایانکرد نەکەم نەزۆر نە باسی کورد وەک نەتەوە دەکاو نەباسی فرەیی و دێموکراسی،لەدەستورە کاتیەکەشدا هەروا،هەردەڵیی تورکیا بۆ خۆی هەردوکیانی داڕشتوە!
ئەم دانیشتنە بەچاودێری ئەمریکا بووە، بەڵام تائێستا بەکردەوە ئەمریکا هیچی لەخۆ نیشان نەداوە، ئایا لە ودەستورو ڕژێمەکاتیەکەی(ئەوە ئەگەر کاتیەکەی هەر پێنج ساڵەکەبێ) جۆلانی کە دیکتاتۆریەتێکی بێ پەردەو سڕینەوەو پشتگوێ خستنی مافە نەتەوەیی وسیاسیەکانی نەتەوەو ئایینە جیاوزەکانی خراپتر لەڕژێمی پێشوتێدایە، هەڵوێستی چی دەبێ؟
لەو لاشەوە ئەو یاریەی ئەردۆگان دەستی داوەتێ ودەیەوێ بە هەژمونی خۆی پێش بەو نەخشەیە بگرێ کە ئەمریکاو ئیسڕائیل لەبەرنامەیاندایە و کوردیش بەتەواوی بیری لێکراوەتەوە کە ڕەنگە کێشەی نەبڕاوەی ئیسڕائیلیش ببڕێنێتەوە، پێکهینانی دەوڵەتێکە بۆ کورد کەسەرەتا باشورو ڕۆژئاوا و دواتر بەشەکانی تریش بگرێتەوە.