پێشڕەو ئیسماعیل : دبلۆماسی لوتکه ـ بەشی سێهەم
تهنگژەکان و داهاتوی دبلۆماسی لوتکه
ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر له میدیاکان بڕوانین هه‌فتانه کۆبونه‌وه‌کانی لوتکەی دوو لایه‌نه یان چه‌ند لایه‌نه له نێوان سه‌رانی وڵاتاندا ده‌به‌سترێ . هه‌ندێك له سه‌رانی وڵاتان هێنده تامه‌زرۆی سه‌ردانه‌کان و کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌ن زۆرجار مه‌سه‌له ناوخۆییه‌کانی وڵات ده‌خرێنه لاوه له پێناو ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌دا .
له کاتێكدا له ساڵانی هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردودا زۆربه‌ی کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه له لایه‌ن دبلۆماته‌کان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه ده‌گیردرا ، له ساڵانی هه‌شتادا له لایه‌ن سه‌رانی ولاتانه‌وه ڕویده‌دا . ئه‌مڕۆ هه‌ندێك ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی خۆیان له ناوه‌نده‌کانی میدیا و ڕای گشتی و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕوداوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان هه‌ڵده‌ستن به ڕێکخستنی کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه .
ئه‌گه‌رچی کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه زۆرجار به گه‌شبینیه‌وه تێی ده‌ڕوانرێت ، به‌ڵام گه‌لێك لایه‌نی نه‌رێتی هه‌یه و ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌کانی زیاتره ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ کۆبونه‌وه‌کانی تری دبلۆماته‌کانی پله‌کانی خواره‌وه یان باڵوێز و وه‌زیره‌کان .
هه‌ندێك جار کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه ده‌بنه مایه‌ی به‌هه‌ڵه له‌یه‌کتری گه‌یشتن و بێ ئومێدی به‌رامبه‌ر یه‌کتری ئه‌مه‌ش له ئاسته به‌رزه‌کان دا ده‌رئه‌نجامی خراپ تر و کاریگه‌ر تری ده‌بێت .
هه‌ندێك له چاودێران له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی له ئاسته نزمه‌کان دا ده‌کرێت به‌ده‌ست بهێنرێن ، له کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌دا مه‌حاڵه و نایه‌نه دی . ئه‌وانه له‌و باوه‌ڕه‌دان دبلۆماته پیشه‌ییه‌کان له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی کێشه‌یه‌کی دیاری کراودا به ئاگادارترن له چاو سه‌رانی وڵاتان که کۆمه‌ڵێک سه‌رقاڵی تریان هه‌یه .
هه‌ندێك جارجیاوازیهکان و به‌رژه‌وه‌ندیه ناکۆکه‌کانی وڵاتان و سه‌رانی وڵاتان له لوتکه‌دا زیاتر ده‌رده‌که‌وێت و بۆ یه‌کتری ئاشکرا ده‌بێت و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ئاسته‌م تر ده‌بن .
له کاتی کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌دا میدیاکان به قورساییه‌کی زۆر ده‌چنه پێشه‌وه و به ئاراسته‌ی جیاوازدا کاریگه‌ریان له‌سه‌ر دانوسانه‌کاندا ده‌بێت . به پێچه‌وانه‌وه له ئاسته نزمه‌کان دا دانوسانه‌کان سه‌رنجی میدیاکان ڕاناکێشن به لای خۆدا . بۆیه ده‌کرێت له که‌شێکی نه‌هێنی و هێمن و دوور له کاریگه‌ری میدیاکان کار بۆ ڕێکه‌وتنه‌کان بکرێت .
له لایه‌کی تره‌وه له ڕێگای کۆبونه‌وه‌کانی سه‌رانی وڵاتان له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی دانوساندنه‌کان ناتوانن به قوڵی و هه‌مه لایه‌نه به مه‌سه‌له و کێشه‌کاندا ڕۆبچنه‌وه و ناچار بۆ ئۆرگان و که‌سه‌کانی پله‌کانی خوارتر به جێده‌هێڵرێت که ئه‌وانیش هه‌ندێك جار ناتوانن ئامانجه‌کانی کۆبونه‌وه‌کانی سه‌ران و بڕیاره‌کان بپێکن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درێژه به‌کارێك ده‌ده‌ن که خۆیان ده‌ستپێکه‌ری نه‌بون .
لایه‌نێکی تری نه‌رێتی کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه ئه‌وه‌یه که هه‌ندێك جار گه‌لێك گران ده‌که‌ون له ڕووی خه‌رجیه‌کانه‌وه ، به‌تایبه‌تی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌سکه‌وته سیاسی یان ئابوری و بازرگانیه‌کان . ئه‌مه‌ش بۆ زۆر له سه‌رانی وڵاتانی دیموکراتی ئاسته‌مه که بتوانن له لای ڕای گشتی و گه‌لانی وڵاته‌که‌یان و میدیا کان ڕه‌وایی پێ بده‌ن و کار ده‌کاته سه‌ر ڕای هه‌ڵبژێرده‌ران به‌رامبه‌ر سه‌رانی سیاسی .
له لایه‌کی تره‌وه لایه‌نه ڕوکه‌شیه‌کان باڵاده‌ستن به‌سه‌ر ناوهرۆکهکاندا و له‌یه‌ك ئاستا نین . هه‌ندێك جار له چوارچێوه‌ی بڕیاری بێ جێبه‌جێکردن و به‌یانی بۆش زیاتر تێناپه‌ڕن . هه‌ندێك له کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه ته‌نها ڕه‌مزین و بونه‌ته جۆره داب و نه‌ریتیک . کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌ی ناتۆ بۆنمونه ده‌گمه‌ن بڕیاری گرنگیان تیادا ده‌درێت . بڕیاری کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌گمه‌ن جێبه‌جێ ده‌کرێن . به پێچه‌وانه‌ی کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام یان ده‌زگاکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا زۆرجار ده‌رئه‌نجامی دیاری خۆیان هه‌یه . هه‌روه‌ها کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌ی گروپی هه‌شت که (Group of Eight) مه‌سه‌له گرنگه‌کانی تیادا تاو‌و توێ ده‌کرێت و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت . به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆماندا تێڕوانینێکی بێ باوه‌ڕی و گاڵته پێهاتن به‌رامبه‌ر کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه که‌م تا زۆرله ئارادایه .
لایه‌نێکی تری زۆر گرنگی نه‌رێتی کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه له‌وه‌دایه که به‌شداربوان خاوه‌ندی دوا بڕیارن و له ئاستێکی به‌هێزی دان . ئه‌م به هێزیه خۆی له خۆیدا جۆره بێ هێزیهکیان ده‌داتێ . به‌و مانایه‌ی که ناتوانن بڵێن له‌و سنوره زیاتر ناتوانین تێپه‌ڕین له تهنازولهکانمان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگا پێنهدراوین . هێز و توانا و سه‌لاحیه‌ته فراوانه‌کانی به‌شدارێکی دانوسانه‌کان ، لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌خاته ئه‌و پێگه‌یه‌وه‌ی که پێداگربێت له‌سه‌ر ته‌نازولی زیاتر و زیاتر. له کاتێکدا ناتوانێت ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی له به‌رامبه‌رێك دا هه‌بێت که توانا و سه‌ڵاحیه‌ته‌کانی دیاری کرو و سنور بۆ کێشراوه. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به سیسته‌می وڵاته‌که و چۆنایه‌تی که‌سه‌کان و هه‌ل و مه‌رجی وڵاته‌که‌وه هه‌یه .
ئه‌م خاڵه ناکرێت سه‌رجه‌م لایه‌نه کانی لێره‌دا ڕوون بکرێته‌وه و بابه‌تی نوسینێکی چڕ و سه‌ربه‌خۆیه .
لایه‌نێکی تری نه‌رێتی دبلۆماسی لوتکه له ڕووه تهکنیکیهکانهوهیه . یه‌کێك له‌وانه کێشه‌ی زمانه که هه‌ندێك جار ده‌بێته له‌یه‌کتر نه‌گه‌یشتنی باش و دور نیه ببنه هۆکاری به‌هه‌ڵه له‌یه‌کتری گه‌یشتن . له کاتی هاتنه نێوانهوهی وه‌رگێر ، له سه‌دا په‌نجای کاتی یه‌کتربینینه‌کان به وه‌رگێڕان به‌سه‌ر ده‌چێت . به پێچه‌وانه‌وه له ئاسته نزمه‌کان دا ئه‌م له‌یه‌ك تێنه‌گه‌یشتن و کات به‌سه‌ر بردنه ڕوناده‌ن .
له ئه‌ده‌بیاتی دبلۆماسی ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتادا زۆر به گه‌شبینیه‌وه له کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه ده‌ڕوانرا . ئه‌مڕۆ ئه‌و گه‌شبینیه له دابه‌زین دایه ، هه‌ندێك له‌وه زیاتر ده‌چن و له‌و باوه‌ره‌دان که کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه له ته‌نگژه‌دان . یه‌کێك له کێشه‌کان ئه‌وه‌یه که چۆنایه‌تیه‌کانی کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه له هه‌مان ئاست و هاوسانی چه‌ندایه‌تی کۆبونه‌وه‌کاندا نین .
سه‌رباری ئه‌وانه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناکرێت که به‌م زوانه کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه باویان نه‌مێنێت و که‌م ببنه‌وه . یه‌کێك له کێشه گه‌وره‌کان که پێویسته چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه تێڕوانینی ئه‌مڕۆی خه‌ڵك و ڕای گشتیه سه‌باره‌ت به کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه . به تایبه‌تی له نه‌وه‌ده‌کان دا به هۆی کۆمه‌ڵێك ناڕه‌زایی به‌هێز و توند به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆبونه‌وانه . ڕای گه‌ل و ڕای گشتی به ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆبونه‌وانه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه . ئه‌مڕۆ زیاتر له جاران به ڕه‌شبینیه‌وه تێی ده‌ڕواندرێت . هه‌ندێك جار ڕه‌شبینی و گومانه‌کان ده‌گه‌نه ڕاده‌یه‌ك ، وه‌کو کۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی وڵاتان بۆ پلانگێری سه‌یر ده‌کرێت .
به‌رده‌وام جه‌ماوه‌ر و ڕای گشتی زیاتر په‌یوه‌سته ده‌بن به بابه‌تاکانی ناو ئه‌جێندای
کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌وه . به تایبه‌تی له سه‌رده‌می گلۆبالیزم دا تێکه‌ڵه‌یه‌کی سیاسه‌تی به‌رز و
سیاسه‌تی نزم له ئارادان و دێنه باس و له‌سه‌ریان بڕیار ده‌درێت . به پێچه‌وانه‌ی رابردووه‌وه
که زیاتر ئه‌جێندای کاره‌کان سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌کانی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی بوون .
ئێستا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌ن و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و کاریگه‌ری ڕاسته‌و
خۆیان له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌یه . ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا سه‌رچاوه‌یه‌کی تری گومان و مه‌ترسی و ڕهشبینیهکانه .
له ناوه‌رۆکدا کێشه‌ی بنچینه‌یی دبلۆماسی لوتکه له ته‌نگژه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌ران و وڵاتان دا نیه ، به‌ڵکو ته‌نگژه‌ی نێوان باوه‌ڕه له به‌رزترین ئاست و نزمترین ئاستی کۆمه‌ڵگادا .، واته له نێوان سه‌رانی سیاسی و به‌شێکی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ر .
کاتی ئه‌وه هاتووهپیاوانی سیاسه‌ت خۆ بگونجێنن له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگادا ، که بریتیه له ته‌واوی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانی و ڕێکخراوه‌کانی نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌کان و ڕاو تێڕوانینه جیاوازه‌کان . پێویسته پیاوانی سیاسه‌ت ئه‌وه ببینن که دونیا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه . وا پێده‌چێت پیاوانی سیاسه‌ت ڕاهاتبن له مامه‌ڵه کردنیان دا له‌گه‌ڵ میدیاکان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ، به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگادا هاوکار بن و ڕه‌نگه هێشتا پێیان هه‌زم نه‌کرێت . زۆر له سه‌رانی وڵاتان به تایبه‌تی وڵاتانی نادیموکراسی یان سه‌رانی وڵاتانی تازه دیموکراسی ناکامڵ ڕه‌نگه پرسی له‌و جۆره و به‌شداری و ڕاپرسی به ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانی پێش کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌یان لا شوره‌یی بێت و هێشتا باسکردنیشی تابو بێت لایان . ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له ڕێکخراوه نا حکومیه‌کان و تاکه‌کان ناڕه‌زایی و خۆ پێشاندان به ده‌نگی به‌رز و توند و تیژیه‌وه ده‌هێننه سه‌ر شه‌قامه‌کان یان ده‌یخه‌نه سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه و میدیاکان . ئه‌و ڕێکخراوانه‌ش له سوودی هاتنه به‌ر ده‌م کامێراکان و خۆ ده‌رخستن گه‌یشتون ، ئه‌وه‌ی که پیاوانی سیاسه‌ت ده‌مێكه به گرنگیه‌وه په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن .
له‌م قۆناغه‌دا کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه به‌رزترین و نزمترین ئاست به‌یه‌کده‌گه‌یه‌نن و به‌رژه‌وه‌ندیه ناکۆکه‌کانی نێوان حکومه‌ته‌کان و ناوه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌خه‌نه به‌ر چاو و ڕونتر ده‌بیندرێن .
دواڕۆژی لوتکه‌کان وابه‌سته‌یه به دانپیانان و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ناوه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگاوه و فێربونی کارکردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانی و ده‌نگه جیاوازه‌کان .
ئه‌گه‌رچی ڕێکخراوه ناحکومیه‌کان خه‌ریکه به‌ره‌و به‌شداری چالاکانه ده‌چن له کۆبونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دا وه‌ك ئه‌وه‌ی له کۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی وڵاتان ( گه‌شه‌ی درێژخایه‌ن 2002 ) له یۆهانس بۆرگ ڕویدا . که تیایداژمارهی ڕێکخراوه ناحکومیه‌کان له ژماره‌ی سه‌رانی سیاسی وڵاتان زیاتر بوو . به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه زۆر له چاودێران ده‌خاته هه‌ل و مه‌رجێکه‌وه که بپرسن ، ئیا ده‌کرێت ئه‌و جۆره کۆبونه‌وانه به کۆبونه‌وه‌ی لوتکه ناو بهێنرێن ؟
له‌و گه‌شه و گۆڕانکاریه‌دا که هاتونه‌ته دی ئه‌گه‌ر کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه بتوانن خۆیانی له‌گه‌ڵ دا بگونجێنن ئه‌وسا ده‌توانین واز له ناوهێنانی که‌وتنه ته‌نگژه‌وه بهێنین . ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌شێک له به‌ره‌و پێشه‌وه چونی دبلۆماسی ، که له‌سه‌ر بنه‌ماکانی هاوکاری دێته‌دی .
ده‌رئه‌نجام ئه‌وه‌یه که سه‌رانی سیاسی وڵاتان پێویسته ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کیه‌کان بن له کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌دا . به‌ڵام کاتی ئه‌وه به‌سه‌ر چووه که ئیتر به ته‌نها لوتکه‌ی بڕیاره‌کان بن به بێ گوێ گرتن له ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانی و ئۆپۆزسیۆن .
بەشی یەکەم ـ سه‌رهه‌ڵدانی دبلۆماسی لوتکه‌ی سه‌رده‌م
بەشی دوهەم ـ گه‌شه‌ی دبلۆماسی لوتکه
بەشی سێهەم ـ ته‌نگژه کان و داهاتوی دبلۆماسی لوتکه
بەشی چوارەم ـ پرۆتۆکۆڵی دبلۆماسی
بەشی پێنجەم ـ ڕێز‌و سوکایه‌تی پێکردنی دبلۆماسی
سه‌رچاوه‌کان
– Wiki Leaks docs reveal U.S. diplomats insulting world leaders, Liz Goodwin
– The Anatomy of Summitry, Ball, George W.
– summit Diplomacy Coming of Age, Jan Melissen
– The body language of diplomatic handshakes
– Developments in Protocol , Professor Erik Goldstein
– The Handshake, Kevin Andrew
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت