پێشڕەو ئیسماعیل : دبلۆماسی لوتکه ـ بەشی دوهەم .
گه‌شه‌ی دبلۆماسی لوتکه
ئه‌م جۆره دبلۆماسیه له سه‌رده‌می پێش مۆدێرنه‌وه بونی هه‌بووه . له سه‌ره‌تادا نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و سه‌رانی وڵاتان له ڕێگای باڵوێزهکانهوه بوو که به سیخوڕی شه‌رافه‌تمه‌ند یان سیخوڕی ڕاستگۆ ناویان ده‌برا . ئه‌رکه‌کانیان بریتی بوو له دوان و دیالۆگی ناڕاسته‌وخۆ و نوێنه‌رایه‌تی دانوسانه‌کانیان ده‌کرد له په‌یوه‌ندی ناڕاسته‌و خۆی نێوان سه‌رانی وڵاتان دا . له سه‌ده دره‌نگه‌کانی نێوه‌ندی دا ئه‌م باڵوێزانه بنکه‌ی باڵوێزخانهیی تایبه‌ت و ده‌زگا پیشه‌ییه دبلۆماسیهکنیان نه‌بوو ، ته‌نها باڵوێز و هه‌ندێك ده‌ست و پێوه‌ند بوون له وڵاتی بێگانه‌دا و جۆره که‌ناڵێکی په‌یوه‌ندی و دیالۆگ و هه‌ندێ جار سه‌رچاوه‌ی پلانگێڕی و ئاژاوه گێڕی بون له وڵاتی خانه خوێ دا .
پاش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه دبلۆماسیه‌کان مۆرکی پیشه‌ییان به خۆوه گرت ، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه زیاتر و زیاتر دروست بون . به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌کان له ئاسته به‌رزه‌کاندا زیاتر و زیاتر بونه نه‌ریت و خواستراو. له‌و سه‌رده‌مانه‌دا که‌سانی وه‌کو Callières کالیرێ په‌یدا بون ، ده‌رباره‌ی دبلۆماته‌کان ده‌یاننوسی و به‌لایانه‌وه وابو که دبلۆماته‌کان ئه‌رکێکی گرنگیان له ئهستۆدای ه. ئه‌رکی گرنگ و پیرۆزی دبلۆماته‌کان لای کالێرێ ئه‌وه بو که خۆشه‌ویستی و هه‌ستیان به‌رامبه‌ر سه‌رانی سیاسیان نه‌خه‌نه سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌یانه‌وه .
کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌ی مۆدێڕن له ناوه‌ندی سه‌ده‌ی بیستا زۆر به چڕی و به ده‌زگایی بوون سه‌ریان هه‌ڵدا . پێش جه‌نگی جیهانی دوهه‌م کۆبونه‌وه‌ی لوتکه زۆر که‌م ڕویان ده‌دا . سڵانی چل و په‌نجای سه‌ده‌ی ڕابردو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه زیاتر ده‌ستیان دایه گه‌شت و کۆبونه‌وه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات . ساڵانی شه‌ست سه‌رانی حکومه‌ت و وڵاتان گه‌شت و کۆبونه‌وه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی له‌به‌ر چاو زیادی کرد ،. به‌ڵام کۆبه‌نه‌وه‌ی لوتکه چه‌ند لایهنیهکان له ساڵانی حه‌فتاوه بووه دیارده‌یه‌کی به‌رده‌وام و دوباره بۆوه . کۆمه‌ڵێك هۆکاری هه‌مه‌لایه‌نه له پشتی ئه‌م گه‌شه چه‌ندایه‌تیه‌وه بوون .
یه‌که‌م : گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژیا ی وه‌کو گه‌شته ئاسمانیه‌کان و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌کان ، بونه هۆکارێکی گرنگ بۆ هات و چۆ و ڕێکخسنی جۆر و کات و شوێنی کۆبونه‌وه‌کان و دیاری کردن و بڕیار له‌سه‌ر به‌شداری که‌ران و دیاری کردنی ئه‌جێنداکان .
دوهه‌م : گه‌شه‌ی ده‌زگا چه‌ند لایهنیهکان ( مولتی لاتهرال ) ، نمونه‌ی ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان . به تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ناتۆ و هاوبه‌شی ئه‌وروپا .
سێهه‌م : ڕای گشتی ، سه‌رده‌مان و دوای جه‌نگی جیهانی دوهه‌م گه‌لان له‌و باوه‌ڕه‌دا بون ، که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نێوان سه‌رانی به‌رزی ده‌وڵه‌ته‌کانیان باشترین ڕێگایه بۆ چاره‌سه‌ری جه‌نگ و کێشه‌کانی جه‌نگ و لابردنی به‌ربه‌سته‌کان له پێناو ئاشتی جیهانی دا . گه‌لانی وڵاتان چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌یان هه‌بوو له کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه . له ساڵانی شه‌ست دا ئه‌و کۆبونه‌وانه گه‌لێك گرنگ بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ، بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ دیالۆگی چڕ و به‌رده‌وام له نێوان وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی سۆڤیه‌تدا نه‌بوو . له لایه‌کی تره‌وه له نێوان سه‌رانی سیاسی دوو زل هێزه‌که‌دا بێ باوه‌ڕ بون به‌رامبه‌ر ده‌زگا دبلۆماسیه‌کانی خۆیان و به‌رامبه‌ر . سه‌رانی وڵاتانی به‌رامبه‌ر. هه‌روه‌ها ده‌یانه‌ویست کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه بکه‌نه ئامرازێکی پرۆپاگه‌نده بۆ خۆیان و وڵات و سیسته‌مه‌که‌یان .
چوارهه‌م : مه‌ڵبه‌ندی کردنی فهرمانبهریهکان له وڵاتانی ڕۆژئاوادا ـ سه‌رانی ئه‌م وڵاتانه ده‌یانه‌ویست زیاتر و زیاتر په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌کیه‌کان بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆی خۆیانه‌وه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له وڵاتانی نادیموکراتی دا له کۆنه‌وه نه‌ریته . به تایبه‌تی له ئه‌وروپا ده‌بینرێت سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆکه‌کان مه‌یلی ئه‌وه‌یان هه‌یه خۆیان زیاتر سه‌رقاڵی کاروباری ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بکه‌ن . له دوای دامه‌زراندن و به هێز بوونی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌و مه‌یله لای سه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام به‌ره و گه‌شه و زیاد بوون چووه . وا پێده‌چێت سه‌رانی وڵاتان که‌متر پشت به زانیاریه‌کان و ڕاوێژه‌کانی دبلۆماته پیشه‌یی و پسپۆریه‌کان ببه‌ستن .
پێنجه‌م : له سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستا ته‌نها وڵاته به‌هێزه‌کان پێشڕه‌وی دبلۆماسی جیهانی بوون به مه‌به‌ستی ڕێکخستنی هاوسه‌نگی هێزه‌کان ، ئه‌مڕۆ له پاڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا دبلۆماسی ناوچه‌یی به ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌به‌رچاو گه‌شه‌ی کردووه و وڵاتانی نوێ هاتونه‌ته ئه‌و مه‌یدانه‌وه . به تایبه‌تی پاش ڕزگاری زۆر له وڵاتان له کۆڵۆنیالیزم . زیاد بونی ژماره‌ی وڵاتان مانای زیاد بونی دبلۆمات و دبلۆماسیه‌تی ناوچه‌یی ئه‌و وڵاتانهب. سه‌رانی زۆربه‌ی ئه وڵاتانه مه‌یلی کۆکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له گرگهکانیان له ده‌ستی خۆیان دا و له ژێر کۆنترۆڵی ڕاسته‌وخۆی خۆیان دا هه‌یه ، بۆیه له‌و وڵاتانه‌ش دا دبلۆماسی لوتکه بووه نه‌ریت و پیاده ده‌کرا . .ئه‌گه‌رچی ئه‌م وڵاته نوێیانه پێویستیان به‌وه بوو که ده‌زگا دبلۆماسیه‌کان بنیات بنێن و گه‌شه‌ی پێبده‌ن ، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌یان خسته پله‌ی دوهه‌مه‌وه .
پاش جه‌نگی سارد و ڕوخانی دیواری به‌رلین وڵاتانی کۆمۆنیستی ناوه‌ند و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و هه‌ندێك له وڵاتانی کۆمۆنیستی ئاسیای دوور له ژێر نفوزی سۆڤیه‌ت هاتنه ده‌ره‌وه . هه‌ل و مه‌رجی ئه‌وروپا به شێوه‌یه‌ك بوو که بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌رگای کۆبونه‌وه کانی لوتکه واڵا بکرێت .
ته‌واوی ئه‌م ڕوداوه نوێیانه کاریگه‌ربون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که خزمه‌تگوزاریه دبلۆماسیه‌کان دیسانه‌وه ده‌ست پێبکرێته‌وه و به چه‌ندایه‌تی و چۆنایهتیهکی جیاوازه‌وه . دبلۆماته نوێکان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر که‌م تاقیکردنه‌وه بون . سه‌رانی سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌ش نه‌وه‌یه‌کی نوێی جیاواز بون له‌وانه‌ی پێشویان . له لایه‌کی تره‌وه کۆمه‌ڵێك کێشه‌ی ناوخۆیی سه‌ریان هه‌ڵدابو که ده‌بوایه به زوویی و به گرنگیه‌وه چاره‌سه‌ری بکرێت که ده‌که‌وتنه پێش مه‌سه‌له ده‌ره‌کیه‌کان .
پێش ساڵانی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی ڕابردو ، دبلۆماسی ناوچه‌یی دیار و له‌به‌ر چاو بوو به‌ڵام زیاتر له نێوان وڵاتانی سنتراڵ و ئه‌مه‌ریکای لاتین له‌لایه‌که‌وه و وڵاتانی سه‌نتراڵ و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند له لایه‌کی تره‌وه ، نه‌ك وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و ناوه‌ندی ئه‌وروپا .
شه‌شه‌م : گرنگی پێدانی میدیا و ڕای گشتی به په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ، که سه‌رانی سیاسی ده‌یانه‌ویست له‌و ڕێگایه‌وه ده‌ربکه‌ون و خاڵی ئه‌رێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتویان تۆمار بکه‌ن . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێدیا هێنده گرنگی په‌یدا کردبو ، کاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ڕای گشتی ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌بو . ڕێکخه‌رانی کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه هه‌وڵیان ده‌دا زۆر به ووردی ئاماده‌کاریه‌کان ئه‌نجام بده‌ن و سه‌رنجی ڕای گشتی و میدیاکان زیاتر به‌لای به‌شدار بوندا ڕابکێشن ، سه‌رانی سیاسی هێنده‌ی له‌گه‌ڵ هاوشانه‌کانیان ده‌دوان به هه‌مان ئه‌ندازه له‌گه‌ڵ میدیاکاندا ده‌دوان و چاوپێکه‌وتنیان ده‌کرد . له لایه‌کی تره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میدیا ڕۆڵی گرنگی ده‌بینی له سه‌رجه‌م قۆناغ و ئاسته‌کانی پرۆسه‌ی دانوسانه‌کان دا ، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن هه‌ندێك له سه‌رانی به تواناوه به سودی وڵات و سیسته‌مه‌که‌ی به‌کارده‌هێنرا . به پێچه‌وانه‌وه له لایه‌ن هه‌ندێکی تره‌وه به زیان به‌سه‌ریدا ده‌شکایه‌وه . بۆیه میدیا ڕۆڵی خۆی له‌و بوارهدابه شێوه‌کی له‌به‌ر چاو به‌ره‌و گۆانکاری برد .
گرنگی پێدانی میدیا و ڕای گشتی ئاسته‌مه دوور بخرێته‌وه له مه‌رجه‌کانی دبلۆماسیه‌تی باش و سه‌رکه‌وتو ، که هه‌ندێك جار له به‌رامبه‌ر میدیاکان نه‌هێنیه‌کان به دوو‌مانایی له ده‌ربڕینه‌کان دا ده‌خرانه ڕوو .
کۆتایی بەشی دوهەم
بەشی یەکەم ـ سه‌رهه‌ڵدانی دبلۆماسی لوتکه‌ی سه‌رده‌م
بەشی دوهەم ـ گه‌شه‌ی دبلۆماسی لوتکه
بەشی سێهەم ـ ته‌نگژه کان و داهاتوی دبلۆماسی لوتکه
بەشی چوارەم ـ پرۆتۆکۆڵی دبلۆماسی
بەشی پێنجەم ـ ڕێز‌و سوکایه‌تی پێکردنی دبلۆماسی
سه‌رچاوه‌کان
– Wiki Leaks docs reveal U.S. diplomats insulting world leaders, Liz Goodwin
– The Anatomy of Summitry, Ball, George W.
– summit Diplomacy Coming of Age, Jan Melissen
– The body language of diplomatic handshakes
– Developments in Protocol , Professor Erik Goldstein
– The Handshake, Kevin Andrew