ئه‌ندرێ کۆمت – سپۆنڤیل: کتێبە گچکەکەی فەلسەفەو پرسه گه‌وره‌کانی ژیان .
کتێبە گچکەکەی فەلسەفەو پرسه گه‌وره‌کانی ژیان
نووسینی: فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی ئه‌ندرێ کۆمت – سپۆنڤیل
د. کەمال میراودەلی له ئینگلیزی یه‌وه وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردیی
چاپی ئینگلیزیی: ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن William Hermann، له‌ندەن
وشه‌یه‌ک :
ده‌مێک بوو خولیای ئه‌وه‌م هه‌بوو کتێبێكی فه‌لسه‌فه که پرسه سه‌ره‌کیی و جه‌وهه‌رییه‌کانی ژیان له روانگه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی روون و به‌شێوازێکی پوخت و ئاسان پێشکه‌ش بکا بدۆزمه‌وه‌و بۆ خوێنده‌وارانی کورد ، به تایبه‌تی گه‌نجه‌کانمان و ، ته‌رجه‌مه‌ی بکه‌م . هه‌رچی پێشه‌کییه – کتێبێکی فه‌لسه‌فیی ده‌مبینی یان ئالۆز بوو ، یان ناته‌واو بوو یان پر بوو له ئاماژه‌و زاراوه‌و کۆزانی فه‌لسه‌فی قورس و ئه‌بستراکت و بۆ جمهوری رۆژاوایی نووسرابوون و بۆ کوردستانێكی بێ به‌رنامه‌و کتێبخانه‌ی فه‌لسه‌فیی و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تاکانی دامه‌زراندنی زمان و زاراوه‌ی فه‌لسه‌فیش ده‌ستیان نه‌ده‌دا. ئاخری له کتێبخانه‌که‌ی گونده‌که‌مدا له ۆلینگتۆن ئه‌م کتێبه‌م به‌رچاو که‌وت به ناوی ” کتێبه گچکه‌ی فه‌لسه‌فه ”. ناوه‌که‌ی سه‌رنجراکێش بوو بۆ ئه‌و نیازه‌ی هه‌م بوو ، که سه‌یری بابهتهکانیشیم کرد ته‌واو ئه‌وانه بوون که من ده‌مویست خوێنه‌ری کورد له روانگه‌یه‌کی فه‌لسه‌فییه‌وه ئاگاداریی ده‌رباره‌یان هه‌بێ:
فه‌لسه‌فه چییه ؟
ئه‌خلاق چییه ؟
ئازادی چییه؟
سیاسه‌ت چییه؟
خۆشه‌ویستی چییه؟
زانین چییه؟
مردن چییه؟
کات چییه؟
حیکمه‌ت چییه؟
دوازده بابه‌تی له‌م چه‌شنه . که ده‌ستم کرد به خوێندنه‌وه‌یان هه‌ستم کرد ئه‌و نیازه‌ی هه‌مبوو تا رادەیەک له‌و کتێبه‌دا دێته دی : زمانه‌که‌ی خۆش ، شێوازه‌که‌ی روون ، ره‌وان ، ساده ، بێ ئالۆزکردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوی فه‌یله‌سوفانی زۆر‌و به‌کارهێنانی زاراوه‌و ده‌ربرینی قورس و ئه‌بستراکت .
نووسه‌ر وه‌ک له پێشه‌کییه‌که‌یدا ده‌ڵێ یه‌که‌مجار ئه‌و کورته‌باسه فه‌لسه‌فییانه‌ی بۆ مناله‌کانی خۆی نووسیوه دوای بلاوبوونه‌وه‌یان هه‌ستی کردووه جمهورێکی ، ته‌نانه‌ت له گه‌نجانیش فراوانتر ، به دڵیان بووه بۆیه جارێکی تر پێیان داچۆتهوهو نووسیونییهوهو بلاوی کردوونه‌وه.
نووهسهرهکهی فه‌یله‌سوفێکی فه‌ره‌نسی ناسراوه . فه‌یله‌سوف و نووسه‌ره فه‌ره‌نسییه‌کان شێوازیكی تایبه‌تیان له مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ زماندا هه‌یه ، تابتوانن ئیستاتیکی زمان و توانای ده‌ربرین و تێوه‌گلاندنی هۆشی خوێنه‌ر به‌کاردێنن. فه‌یله‌سوفی نووسه‌ری ئه‌م کتێبه‌ش به زمانێکی خۆش و ره‌وان ، بۆ ناو پرس و بابه‌ته فه‌لسه‌فییه‌کان ورده ورده راتده‌کێشێ ، تۆی خوێنه‌ر ده‌کاته چه‌قی پرسیار‌و بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیی ، وه‌ک هاورێیه‌ک قسه‌ت له‌گه‌ڵدا دەکا ، رێزی ئازادی بیر‌و رات ده‌گرێ و ده‌یه‌وێ هه‌نگاو هه‌نگاو له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌لسه‌فاندن بکه‌ی واته بۆ خۆت بیر بکه‌یته‌وه‌و بۆ خۆت بگه‌یته وه‌لام و بڕیاره فه‌لسه‌فییه‌کان . ئه‌مه‌ش وه‌ک خۆی جه‌ختی له سه‌رده‌کا خودی فه‌لسه‌فاندنه.
ناوی کتێبه‌که وه‌ک وتم کتێبه گچکه‌ی فه‌لسه‌فه‌یه به‌لام ئه‌و بابه‌تانه‌ی باسیان ده‌کا کێشه‌ی گه‌وره‌ی ژیانن بۆیه ناوه‌که‌م زیادکرد بۆ : کتێبه گچکه‌که‌ی فه‌لسه‌فه‌و کیشه گه‌وره‌کانی ژیان . هیوادارم وه‌ک سه‌ره‌تایه‌کی ساده‌و ئاسان و سه‌رنجراکێش بۆ خوێنه‌رانی کورد سوودبه‌خش و سرۆشبهخش بێ بۆ گه‌شتی زیاتر له جیهانی به‌رینی بیری فه‌لسه‌فییدا. هه‌روه‌ها هیوادارم زمانی ته‌رجه‌مه کوردییه‌که‌ی توانیبێتی ره‌وانی و خۆرسكیی و هێزی ده‌ربڕین و راکێشانی زمانه فه‌ره‌نسی و ئینگلیزییه‌که‌ی راگواستبێ.
دیارە پێناسەی فەلسەفە وەک لەم کتێبەشدا دیاریکراوە ، بیرکردنەوەیە دەربارەی پرس و کێشەو بابەتەکان . راستتر بیرکرنەوەیە دەربارەی بیرکردنەوە . فەلسەفە زانیاریت ناداتێ ، دوا وەڵامت ناداتێ ، بەلكو پێت دەڵێ هەرگیز دوا وەلامێک و دوا فۆرمیکی زانست و زانین نییە ، هەر دەبێ بپرسی ، بخوێنیتەوە ، بیربکەیتەوە ، بی کۆتایی. ئەم کتێبەش فەلسەفە نییە بە مانای رۆچوونی قووڵی فەلسەفیی بە بابەتەکاندا ، تەنیا وروژاندنە و ادیەلۆگی نووسەرە لەگەڵ تۆ ، تۆش لەگەڵ جیهان .
که‌مال میراوده‌لی
له‌نده‌ن/ 2011
دەقی وەلامی نووسەر بۆ داواکاریی تەرجەمەی کتێبەکەی :
Dr Kamal Mirawdeli
Cher Monsieur,
Merci pour votre message, et pardon de vous répondre en français : je serais malheureusement incapable de le faire correctement en anglais. Je me réjouis de cette traduction et vous en remercie. Par contre, je n’ai vraiment pas le temps d’écrire une nouvelle préface et je vous prfie de bien vouloir m’en excuser. Au demeurant, je crois qu’il vaut mieux , dans un livre, éviter de multiplier les préliminaires. Or, il y a déjà un avant-propos…
Bien cordialement.
André Comte-Sponville
دکتۆ کەمال میراودەلی
بەرێزی خۆشەویست :
سوپاس بۆ پەیامەکەت . داوای لێبوردن دەکەم کە بە فەرەنسی وەڵامت دەدەمەوە . بەداخەوە ناتوانم بە دروستیی بە زمانی ئینگلیزیی ئەمە بکەم . من پێشوازی لەم تەرجەمە دەکەم و سوپاست دەکەم . بەراستی کاتی ئەوەم نییە پێشەکییەکی نوێی بۆ بنووسم و تکات لێدەکەم لێمببووریت . هەروەها ئەوەم لا پەسندترە کە کتێبێک پێشەکی زۆر نەبن . کە کتیبەکە خۆی سەرباسێکی هەیە .
دڵسۆزتان
André Comte-Sponville