کەژاڵ نوری: ئەگەر لە پاریس دەژیام.
لەهەرکۆلانێک نەمامێکم دەسوتاند
لەهەر شەقامێک جامی ماشێنێکم دەشکاند
بەبۆیەی هەمەڵشنی سور
جامخانەی هەموو مارکێتەکانم دەنوسی و
فلچەکەی سلفادۆردالیم دەهیناو
خانوبەخانوی ئەوشارەم لەسور هەلدەکیشاو
دارو بەردی شانزەلیزیەم
وەک بەردێکی خوێناوی سەرلوتکەی قەندیل
دوای شەهید بونی هەرگەریلایەک ، دەنەخشاند
لەبەردەرگای هەرمالێکی دا ئالایەکی کوردستانم دەجەقاند
ئەگەر لەپاریس دەژیام
بەبۆیەی رەش
لەسەرویستگەی هەمووپاسێکم دەنوسی
ئێوەبون سایکس پیکۆتان ئیمزاکردو
لەلۆزاندا میژوی کوردتان بەمرۆ گەیاند
ئەگەر لەپاریس دەژیام
ئیستا وەکو عەلیا ماجید
هەرچی ژنی قژ زەردو جاوکالی تیایە
جلم لەبەردادەکەند و ئالایەکی کوردستانم لێ دەئالاند
ئەگەر لەپاریس دەژیام
هەرجی گلۆپی دارتێلەکانی شار هەبوو
بەبەردی قۆچەقانێ دەم شکاندن و
لەجیگەی هەریەکەیاندا تاکی پێلاوی گەریلایەکی شەهیدم هەلدەواسی و
بۆ بانگەشەی ماڤی مرۆڤ ، دەمکرد بەسمبولی داهینان
ئەگەر لەپاریس دەژیام
کەوالیسی سەرتەختی شانۆکانم گشت تێک دەداو
پۆستەری هەمووپیشانگا هونەری یەکانم دەدراند
ئەگەر لەپاریس دەژیام
لەدوورەوە هەموو ئامادەبوانی کۆنسیرتەکانم دەدایە بەربەرد و
پێمدەوتن :-
ئەوە کۆتایی مۆزارت وباخ و شۆپەتانم راگەیاند
ئەگەر لەپاریس دەژیام
زەنگی بەردەرگای هەموومالێکم لێدەداو
دەموت دەبێ هەمووتان خولەکێک بێدەنگ بن
ئەمرۆ قاسملۆ لەبەرزترین کەنیسەی شارەوە
زەنگی پرسە لیدەدات و
بۆ تیرۆری سیاسی سێ ژنە جالاکی کورد
مێژوتان دەخاتە بەردەم پرسیارەوەو
شارتان دێنیتە خرۆشان
ئەگەر لەپاریس دەژیام
شا (کلۆفیسی یەکەم)م لەگۆر دەردەهینایەوەو
دەم وت دەبێت بۆشکۆی شەرەفی شانشینی فەرەنگ
لەگەل شازادە لویس دا
لەپێشەوەبرۆن و تابوتەکەی ( چانسیز ) هەلگرن بە شان
ئەگەر لەپاریس دەژیام
( ئەلب ) م لەشوینی خۆی لائەبرد
دەم گوێزایەوە بۆژورەکەی( ئاپۆ ) لە دورگەی ئیمرالی و
دەم کرد بەقەلایەک بۆ باکوری کوردستان
( ئیفل )م بەیەک شەق ئەخست بەدەما و
ئاگری نەوروزی ئەمسالم دەبردە سەر ( ئەلمۆن بلان )
ئەگەر لەپاریس دەژیام
هەرئەمرۆ پرۆگرامی شاشەی تی فی یەکانم هاک ئەکردو
پەیامیکم بۆکوردەکانی ئەوولاتەلەسەردائەنا :-
(وەرن هەمومان سبەی لە سەرگۆری شارلمان ،
دەست بکەین بەخۆپیشان دان )
ئەگەر لەپاریس دەژیام
بەیەک رۆژ تۆبۆگرافیای گالەم هەلدەوەشاندەوەو
بەیەک هەفتە دیموگرافیای شانشینی فەرەنگیەکانم دەشێواند
ئەگەرلەپاریس دەژیام
جل رۆژ پرسەم دەبردە ،مالی ئۆلاند و
پێشم دەوت ،
ئەرێ بۆچی ئەم شارەی تۆ
کە چادرێکی ئارامی تیدا نەبوو بۆ ئۆجەلان
ئیستا پرە لەفیشەک و تیرۆریست و
سلۆگان بۆ تیرۆری نەتەوەیەکی
بێ شوناسی بێ ناونیشان ؟
ئاااااخ
ئەگەر لەپاریس دەژیام !!!
هۆلەندا / ١٠ ژێنوەی ٢٠١٣
* عەلیا ماجد ئەوکجە عەرەبەمیسری یەی کە ناوبەناو بۆ نارەزایی دەربرین لەدەست دەستوری میسری و دابو نەریتی دواکەوتوی ئەو ولاتەو ئیسلامی سیاسی و ئیخوان خۆی روت دەکاتەوەو ئالایەکی میسر بەدەست بەرز دەکاتەوە
* سایکس پیکۆ ، ئەوبەیاننامەیە بوو کەلەسالی ١٩١٦ لەنێوان فەرەنسی و بەرتیانی یەکاندا ئیمزاکراو تیایدا بریاری دامەزراندنی دەولەتیک بۆکوردی تیادرا بەلام بەلینەکە نەبرایە سەرو دواتر لە لۆزاندا ئەو خەونە زیندە بەجال کرد
* شا ( کۆفلیسی یەکەم ) یەکەم پاشا بوو لەمیژودا کەلەسالی ٤٨٦ ز دا ولاتی فەرەنسای لەسەردەست دامەزرا ناوی لینا شانشینی فەرەنگ و فەرنساشی لەزەوی یەکانی ولاتی گالە جیاکردەوەو ناوی نا ولاتی فرەنکیا کەدواتر بووبەفەرەنسا
* شارلمان ئەو پاشا فەرەنسی یەبوو کە لەسەردەستی ئەو شانشینی فەرەنگی یەکانی لەسالی ٨٠٦ ز لەشانشینەوە گۆری بەئیمپراتۆریەت باوکی شالویسی یەکەمە
* فەرەنسا دەکەوێتە سنوری ( دەریای باکور و زەریای ئەتڵەسی ) یەوەو دەکشێت بۆ چیاکانی ناوچەی باشوری خۆرئاواو چیای ( ئەلب ) یش دەکەوێتە ناوچەی باشوری خۆرھەڵاتەوە، لەناوەراستی فەرەنسادا ناوچەی بەرزی بەردینو دارینی چڕ ھەیە، چیا سەرەکیەکەی فەرەنسا چیای ( ئەلب ) ە و بەرزترین لوتکە شاخ تیایدا بریتی یە لەلوتکەی ( ئەلمۆن بلان) ـە و بە بەرزترین لوتکە شاخی ( ئەوروپای خۆرئاوا ) دەژمێررێتو بەرزیەکەی دەگاتە (٤٨٠٨) م
* تۆبۆگرافیا : زانستی زەوی ناسی ،بەرزی و نەزمی زەوی دەگریتەوە
* دیموگرافیا : زانستی پیکهاتەی دانشتوانی ولاتیکە
* ئۆلاند : فرانسوا ئۆلاند سەرۆک کۆماری ئیستای فەرەنسایە
- Latest Posts by کەژاڵ نــــــــوری
هەڵمەت عوسمان: کەژاڵ نووری و گەڕان بەدوای نیوەکەی دی.
-کەژاڵ نوری: ڕۆژی ژنان و ئۆتۆریتەی کۆمەڵایەتی دایک.
-کەژال نوری: زانکۆکانی کوردستان پرۆژەیەک بۆ لەکارخستنی ئەقل.
- All Posts