لاوک کونجرینی: هاوتا ئه‌سعه‌د وه‌ک خۆی.
نه‌فره‌ت له‌بیرو هۆشتان
له‌ڕابردووی خه‌باتتان
له‌دروشم و ڕاتان
ئه‌مه ئه‌و سرووده کورد کوژه‌یه ، کهدهنگێک بوو له‌نێو جه‌رگه‌ی قوتابخانه‌که‌ی بارزانی بڵند بووه‌وه‌و له‌نێو جه‌رگه‌ی شه‌ڕی کورد به کوشتندا ئاگری شه‌ڕی ناوخۆی خۆش کرد.
شه‌ڕی ناوخۆ جگه له‌لای دوژمنان و بازرگانیانی خوێنی کورد، واتایه‌کی خراپ و کارێکی نادروسته. هه‌روه‌ها هه‌ندێک به‌ناو نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند سودمه‌ندی ئه‌و جه‌نگه ڕه‌شه بوون، له‌وانه ئه‌م هاوتا ئهسعهده.
هونه‌رمه‌ند ئه‌گه‌ر کۆت و به‌ندی بیری حیزب له‌بیرو هۆشی نه‌گلێنێت، توێژێکی گرنگی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کن، ده‌توانن به ده‌نگ و ئاوازه‌که‌یان کاریگه‌ری ئه‌رێنی بخه‌نه سه‌ر ڕووداو و بیری خه‌ڵک.
له‌ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کان، واتا له‌سه‌ر وه‌ختی 31 ئاب، هاوتا ئه‌سعه‌د له‌وڵاتی سوید گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان، له‌نێو جمه‌ی خیانه‌تی 31 ئاب و ده‌نگ و ڕه‌نگی ته‌له‌فزیۆنی ئیمراتۆریهتهکهی 31 ئابدا، ده‌نگێکی ناساز و شهڕههڵگیرسێن به‌رزبووه‌وه ، تاکارگه‌یشته ئه‌وه‌ی وڵاتی سوید پێی زانی و له‌وڵاتی سوید ئه‌و ده‌نگه ناسازه‌یان وه‌ده‌ر نا. پاش چه‌ند ساڵێک خزمه‌تکردن له‌قوتابخانه‌که‌ی بارزانی، له ساڵی دوو هه‌زاردا ڕۆژێک سه‌رۆک بارزانی بانگی ده‌کات و چه‌ند هه‌زار دۆلارێکی پێ ده‌سپێرێت تا ڕاده‌ستی که‌ڵه‌هونه‌رمه‌ندێکی ده‌شتی هه‌ولێری بکات.
زۆربه‌مان ناوی حه‌سه‌ن سیساوایمان بیستووه، یان گوێمان له‌ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی گرتووه، ئه‌وه‌ی له‌نێو ده‌ساڵه‌ی پشت حه‌فتاکان بیروهۆش کامڵ بووبێ و له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانی نیشتماندا ژیابێت، ئه‌وا بێگومان گوێی به‌ده‌نگی مام حه‌سه‌ن زرنگاوه‌ته‌وه له‌ئیزگه‌ی گه‌لی کوردستان.. پاش ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی 31 ئاب ده‌چێت بۆ لای مام حه‌سه‌ن تا پاره‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی پێ بدات، ته‌نها چه‌ند هه‌زارێکی له‌پاره‌ی چه‌ند هه‌زار دۆلاره‌که ڕاده‌ستی ده‌کات، پاش ماوه‌یه‌ک به‌هۆی چاوپێکه‌وتنێکی که‌ناڵی کوردستان تیڤی له‌دوا وه‌ڵامی داخوازی بێژه‌ره‌که‌دا، مام حه‌سه‌ن ده‌ڵێت: زۆر سوپاسی سه‌رۆک بارزانی ده‌که‌م که ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ناردووم، ئیتر هونه‌رمه‌ندی 31 ئاب، دزیه‌که‌ی ئاشکرا ده‌بێت و سه‌رئه‌نجام تڕ‌ۆ ده‌کرێت.. پاشان گێڕه‌که‌ی ده‌گۆڕێت ڕووده‌کاته مزگه‌وت، له‌مه‌یاندا به‌خێرایی ته‌رفیع ده‌کات و ده‌بێته مه‌لا له‌مزگه‌وتێکی به‌حره‌که. ئیتر کاره‌ساته‌کانی نیشتمان فه‌رامۆش ده‌کات و بۆ غه‌زه‌و هزری تاریکی فرمێسکی پاره‌یی و ڕیسوایی ده‌رێژێت.
- Latest Posts by لاوک کونجـــــــرینی
لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی کۆتایی.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی دووەم.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی یەکەم.
- All Posts