لاوک کونجرینی: چاره‌نووسی یه‌کێتی!.
هێزێک که”یه‌کێتی” له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه تائێستا له‌سه‌ر پێ ڕاگرتبێت، پێشخانی بیری کۆمه‌ڵه‌ی کۆن و ڕیفۆرمخوازانی ئه‌مڕۆیه. له‌ئه‌مڕۆدا ئه‌م هێزه له‌نێوان مانه‌وه‌ی له‌ناو یه‌کێتی و به‌یه‌کجاری ده‌ست به‌ردان دایه. بوونی ئه‌م هێزه له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌گه‌ر له‌چێوه‌ی ڕێکخراو یان حیزب دا بێت، گۆرانکارییه‌کی سیاسی، دیموکراسی، ئیداری و… هتد، به‌دوای خۆیدا دێنێت، جگه له‌وه‌ی یه‌کێتی له‌ئاست مه‌یدانه‌که‌دا له‌ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه گۆڕانکاریه‌کی “جۆری” به‌سه‌ردا دێت که ناتوانێت وه‌ک ئێستا باڵا ده‌ست بێت به‌سه‌ر بڕیاره‌کاندا.
هه‌موو گۆڕانکارییه‌ک ئامانجێکی له‌پشته، ململانێه‌کانی ڕابردوو به‌ناو له‌پێناو گۆڕاندندا ، گۆڕانکاری بووه له پێناو دوو پارچه‌یی و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتدا. ده‌کرێت ئه‌م گۆرانکارییه، واچاواڕوانی لێ بکرێت کۆمه‌ڵیک چه‌مکی گۆڕاندن له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێ. ڕابه‌ڕانی گۆڕاندنی ئه‌مجاره ئاسۆی خۆرههڵاتنیان پێوه دیاره هه‌رچه‌نده تا ئێستا وه‌ک پێویست هیچ پلان و پرۆژه‌یه‌کی پێشنیارکراویان نییه، به‌ڵام خودی هه‌نگاوه‌کان و هه‌ڵوێسته‌کان به‌شێکن له تروسکه‌ی خۆئاماده‌کردن. ده‌ستبه‌ردار بوون له به‌رزترین پله‌ی حیزبی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵچوونه به‌ره‌و گۆڕاندن، یان به‌رهه‌می په‌نگخواردنی ململانێهکانه له پێناو گۆڕاندندا، یاخود وه‌ک “پیته‌ر کریسۆ” ده‌ڵیت : (ئه‌گه‌ر نه‌ریت بۆ ڕابردوو بڕوانێت، ئه‌وا به‌ڕووکه‌ش مۆدێرنیته چاوی له ئاینده‌یه). ده‌کرێت له‌م پێناسه‌دا بۆچوونێک هه‌ڵبچنین که ئه‌وانه‌ی محافه‌زه‌کارن له‌نێو ڕیزه‌کانی یه‌کێتیدا وه‌ک نه‌ریتێک هه‌ر بۆ ڕابردوو ده‌ڕوانن و وابه‌سته‌ن به‌ڕابردووه‌وه ، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌رباز ببن له‌و بازنه کۆنهگیرییهدا له پێناو گۆڕاندندا، ده‌بێت تاریکی ببڕن تا تروسکایی به‌ده‌ست بێنن.
له‌نێو ململانێه‌کانی وابه‌سته بوون و ده‌رباز بوون به نه‌ریتی کۆنه‌پارێزی حیزبی ، لێکترازاندنی ڕۆحی و جه‌سته‌یی په‌یدا ده‌بێت، ده‌کرێت زمانی نه‌رم لێکترازانه‌که به‌ئاقاری کاره‌سات و بریندارکردن نه‌بات، له‌و نێوه‌دا گه‌ڕانه‌وه بۆ بیره‌وه‌ریه‌کانی پێکه‌وه‌ژیان، ده‌توانێت هه‌ڵچونه لێک تێنه‌گه‌یشتنه‌کان خاوبکاته‌وه و سه‌رده‌مێکی بیرکردنه‌وه بهێنێته ئاراوه که بیر له شێوه پێکه‌وه ژیانێکی نوێی سیاسیانه‌ی دوو جه‌سته‌یی به‌رجه‌سته بکات . لێره‌به‌دواوه به‌هۆی کۆمه‌ڵێک فاکته‌ره‌وه ململانێه‌کانی نێو یه‌کێتی به‌ره‌و لێک ترازانێکی دوو جه‌سه‌ته‌یی ده‌ڕوات، بۆیه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا به‌ره‌و بێهێزی له چاو پارتیدا نه‌ڕۆن، فه‌زایه‌کی سیاسی لێک تێگه‌یشتن له دوو جه‌سته بهێننه ئاراوه که شه‌قامه زویرهکه تاسنورێکی که‌م ئاشت بکه‌نه‌وه و خه‌ونی دێرینی پارتی له تاک ڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتدا له‌گۆڕ بنێت.
- بابەتەکانی تری لاوک کونجـــــــرینی
لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی کۆتایی.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی دووەم.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی یەکەم.
- All Posts