زەردەشت عوسمان: ژیان لەگەڵ بۆمبەكاندا.
لە كوردستاندا بۆمبى كیمیاوى نامۆ نیە بە دانیشتوانەكەى، بەتایبەت شارى (هەڵەبجە و سەردەشت و سێوسێنان و گۆپتەپە و عەسكەرو سەرگەڵ و بەرگەڵ و و یاخسەمەر و بالیسان)، چونكە لە خەیاڵى هەر تاكێكى ئەم شوێنانە بۆمبى كیمیاوى پێگەیەكى تاڵ و مەرگ هێنەرى داگیر كردووە. ئەم بۆمبە كیمیاویانە، نزیكەى چارەكە سەدەیەكە بونەتە تاكێك كە ژیان دەگوزەرێنێ لەگەلّ ماڵى هەریەك لەم خێزانانە، هەرخودى ئەم بۆمبانە بوونەتە هۆى شەهید بوونى چەندین كەس لەم خێزانانە، هەربۆیە بووەنەتە هەڵگرى مێژوویەكى هاوبەش. لاى ئەم خێزانانە، ژیان پێناسەیەكى ترى هەیە لە دواى شەهیدبوونى كەس و كار و وێرانبوونى ماڵەكانیان، هەمیشە ئەم پرسیارانە بەخەیاڵیاندا دێن و دەچن: ئایا چۆن ناخودئاگا ئەم بۆمبانە ژیانیان لەگەڵدا دەگوزەرێنن؟ وەیاخود چۆن جارێكى تر دەبنەوە دۆستى ژیان؟ لەهەمان كاتیشدا لەگەڵ ئۆبجێكتە مەرگ هێنەرەكان چۆن ژیان دەگوزەرێنن.؟
سەرەڕاى ئەوەى من لەم پرۆژە هونەریەمدا كە پرۆژەیەكى هونەرى فوتۆگرافیە كە پەیوەندییەكانى ئەو خێزانانەى بۆمباران كراون بەرجەستەكردووە كە بۆمب بۆتە شەهیدبوونى چەندین كەس لەو خێزانانە و لەهەمان كاتدا لە (كۆمپۆزشن)ى فۆتۆكاندا وێنەى كەسە شەهید كراوەكانم جارێكی تر هێناوەتەوە و دام ناوەتەوە وە ئەو كەسانەى لەو خێزانانەدا ماونەتەوە و وە ئەو بۆمبەش كە بووەتە شەهیدكردنى ئەو خێزانانەو وەئێستەش وەك تاكێك لەگەڵ ئەوخێزانانەدا دەژین. مێژوو بووتە بەشێك لەنۆستالوژیا لەخەیاڵیان وە بۆیە زۆربەى كات ئەو خێزانانە ناتوانن بەبێ ئەو بۆمبانە بچن بۆ جیگایەكى دى. هەر بۆیە زۆر لەم ماڵانە بوونەتە مۆزەخانەیەكى جەنگ، بەداخەوە نەبوونى مۆزەخانەیەكى جەنگ كەبەشێك لەو تراژیدییانەى كەبونەتە هۆى شەهیدبوونى چەندین كەس بپارێزێت لەپرۆژەكەمدا هەریەك لەهونەرمەندان (ئاودێر عوسمان، جەمال پێنجوینى) بەتێبینیە هونەرییەكانیان هاوكاریان كردووم ئەمەش بووەتە سەركەوتنى بەشێك لەپرۆژەكەم ئەم پرۆژەیە لەهاوینى ساڵى 2013بیرۆكەى كارەكەم لا گەڵاڵە بوو لە كۆتایى ساڵى 2014پرۆژەكە بەكۆتادەگات. ماوەى زیاتر لەساڵیكى خایاندووە وە لەسەر كارو هەوڵ و ماندوبوونى تواناى خۆم كارم كرم كردوە هیچ لایەنێك هاوكارم نەبووە لە پرۆژەكەمدا. لە دواى تەواوبوونى پرۆژەكە دەمەوێ لە وڵاتانى دەرەوە نیشانى بدەم و نمایشى بكەم لەو شوێنانەى كە فۆتۆكانم تێدا گرتوون..
- بابەتەکانی تری سەردەشت عوسمان
زەردەشت عوسمان: یەکەمین زەنگی کوشتنم لێیدا !
-سهردهشت عوسمان: نە سەرۆك خوایە نە كچەكەی!
-زەردەشت عوسمان: من عاشقی کچەکەی بارزانیم.
- All Posts