kejall-Nuri-1

کرمی کتێب \\ کەژال نوری ..

هۆ هۆ نزیکترین هاورێم

گەرئەزانی بێ تاقەتی رێگەت نادا

رۆژانە بۆ جاریکیش بێت

سەر لەکتیبخانەکەت بەی و

لە بەسەرکردنەوەیدا ساردی !

کتیبخانەکەتم بۆ پۆست کە ،،

هەر زانیت وا بێتاقەتی گرتویتیەوە ،،

تەنیا زەنگیکم بۆ لیدە ،،

با کتێبێکی لێ هەلگرم و

لەبری تۆ بیخوێنمەوە ،،

ئەوجا دیمە سەرپرۆفایلەکەت و

پێت ئەڵێم ، نوسەرەکەی

چ راسپاردەیەکی بەمندا بۆ ناردی !

هۆ ئەوکەسەی ،،

کەتۆ وەک من کۆنفۆشی نیت

کتیبخانەکەتم بۆ پۆست کە

من لەگەرای کرمی ،

! پەرتوکیکی زەرد هەلگەراودا تروکام

ئەوە منیشم ، ئەزانم

گەرای مرواری هزرو بیر

لەقولایی کام کتیبدا هەلئەتۆقێت

بۆیە بەدەستی ئاتەشەکانی کۆنفۆشیست

! بەکرمی کتیب ناونرام

متمانەم پێ بکە هاوریم

کتێب ، کتێب ،، دانە ،، دانە

! بۆم بنیرە

گەرئەتەوێ لەپلەی زومرەی چاکان بی

کتێب ، کتێب ،، دانە ،، دانە

گەر بۆم پۆست کەی ،

ئەوە ( خێرە )

 

٣ ژانیوەری ٢٠١١ هۆڵندا

 

224 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست