کامەران وریا قانع : گۆرانه بچووكه‌كان .
سه‌ره‌تا هه‌موو گۆرانكاریه‌كان تووشى دڵه‌راوكێمان ئه‌كات , گۆرانه‌كان هه‌ڵگرى مژده‌یه بۆ دنیا بینه تازه‌كان و هه‌ڵگرى هه‌والى مردنه بۆ دنیا بینه كۆنه‌كان , به‌رده‌وام له كۆمه‌ڵگاكاندا له پرۆسه‌ى گۆرانه‌كان گرۆپێك هه‌ست ئه‌كات به‌هاكان وسه‌روه‌ریه‌كان له ده‌ست ئه‌ده‌رێ , گروپێكیس هه‌ست ئه‌كات وزه‌یه‌كى گه‌وره هه‌یه كه ئه‌توانیت جیهانێكى نوێ دروستبکەین. ئه‌وه‌ى له گۆرانه‌كان بترسێت به‌رده‌وام له شه‌رێكدایه بۆ به‌رگرى كردن له ئێستا به هه‌موو سیماكانیه‌وه.,شه‌رێك وزه‌یه‌كى زۆرى ئه‌وێت تاكو مه‌وداى گۆرانه‌كان دوور خاته‌وه , به‌ڵام هیچ هێز له مێژوو ئه‌وه‌نده پر وزه نیه كه بتوانێت به‌رده‌وام به‌رگرى بكات له دۆخى ئێستا. دواجار ئه‌و هێزه‌ى به‌ربه‌ست ئه‌بێت له پێش گۆرانه‌كان خۆى له ئه‌رشیفی تۆز له‌سه‌ر نیشتوى تاقه‌كانى مێژوو ئه‌بینێته‌وه. به بۆچونى من گۆرانةكان دوو جۆرن : گه‌وره و بچوك.
بۆ ئه‌وه‌ى له گۆرانه گه‌وره‌كان تێبگه‌ین ئه‌بێت گۆرانه بچوكه‌كان بناسین,بۆ ئه‌وه‌ى به سحرى ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانى مرۆڤایه‌تى سه‌رسام بین, ئه‌بێت به سه‌رسامی سحره بچوكه‌كان ئاشنا بین. بۆ من كاتێك ئه‌مرۆ ته‌ماشاى سحرى كۆمه‌ڵگایه‌كى وه‌كو یابان ئه‌كه‌م له پێشكه‌وتن و روحی یارمه‌تى دان ئاشنام به‌و سحره بچووكه‌ى كه رۆژانێك یابانیه‌كان پێكه‌وه له سه‌ده‌ى هه‌ژه و نۆزده بۆ دروست كردنى په‌ین بۆ زه‌ویه‌كانیان شه‌وانه هه‌ر مالێك پیساى خۆى كۆده‌كرده‌وه و به‌یانى له تانكى گه‌وره گه‌وره هه‌موویان تێكه‌ل یه‌كترى ئه‌كرد و په‌ینیان لی ده‌روست ئه‌كرد بۆ كێلگه‌كانى برنج. گۆرانى بچوك له ژیاندا پێویستى به هه‌ولدانێكى زۆر نیه,پێویستى به سیمنار و بووجه‌ى گه‌وره نیه, پێویستى به توانا ساده‌كانى مرۆڤه.
گۆرانى بچوك یه‌كه‌مجار له ژیانى تاكه‌وه ده‌ست پێده‌كات نه‌ك له كۆمه‌ڵگا واتا سه‌ره‌تا گۆرانه بچووكه‌كان كارێكى كه‌سییه كه كۆده‌بنه‌وه ده‌بێته كارێكى هه‌ره‌وه‌زى و گۆرانێكى گه‌وره.., ره‌نگه هیچ بوارێك له ژیاندا كاریگه‌رى گورانكارى بچوكى به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت به‌قه‌د بوارى سیاسه‌ت.
گۆارنكارى گه‌وره له سیاساته‌دا به گۆانكارى بچووك ده‌ست پێده‌كات, ره‌نگه پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن باشترین نموونه بێت كه‌له ده‌نگدانى هه‌ر تاكێكى كۆمه‌ڵگا ( كه به گۆرانێكى بچوكى دا یبنێن ) گۆرانێكى گه‌وره له دوا رۆژ و سیسته‌مى سیاسى ولات دیارى ئه‌كات . ئه‌مریكیه‌كان به ده‌نگ دانى هه‌ر تاكێكیان ( گۆرانى بچوك) سوپا گه‌وره‌كه‌یان له عێراق كشانه‌وه. یه‌كێك له كێشه‌كانى كۆمه‌ڵگاكانى ئه‌م ناوچه به كوردیشه‌وه ئه‌وه‌یه , مروڤه‌كانى بروایان به گۆرانكارى بچوك نیه زیاتر یه‌كسه‌ر هزرو خه‌یاڵیان لاى گۆرانكارى گه‌وره‌یه ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆى به به‌رده‌وامى تووشى شكست و شۆك بن, چونكه ئه‌م گۆرانه گه‌ورانه له تواناى كۆمه‌ڵگا خۆی نیه, به‌رده‌وام چاوه‌رێى هێزكى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌لگان ئه‌و گۆرانانه بكات, ئه‌م هێزه‌ش كه ئه‌م گۆرانكاریه گه‌ورانه ئه‌كات پێوست ناكات به حه‌ز و ئاره‌زوى ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه بیكات, به‌ڵكو زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندى و ته‌ماحی و دنیابینى خۆى گۆرانكاریه‌كان ئه‌كات ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه به‌رده‌وام تووشى شۆك بن.
باشترین نموونه له عێراق روویان دا كه بریتى بوو له گۆرینى سیسته‌مى سیاسى له جیاتى به رێگاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت یه‌كسه‌ر له رێگاى كوتادى سه‌ربازیه‌وه بوو له سه‌ده‌ى بیست, كه دواتر كۆمه‌ڵگاى عێراقى تووشى شووك بوه‌وه له كوشتن و برینى یه‌كترى و دروست بوونى ئه‌و هه‌موو دیكتاتۆره . ئه‌م حاله‌ته بۆ هه‌مان دۆخى كه‌وتنى صدام حسینیش راسته له 2003. له كوردستانیش خه‌ونى گه‌وره‌یى به دوبه‌ى كردنى هه‌ولێر هه‌موومانى تووشى شوك كرد كاتێك به چه‌ند كاتژمیرێك له باران زۆر شه‌قام و گه‌ره‌كه‌كانى ئه‌م شاره ژێر ئاو كه‌وتن ! , به جۆرێكى تر خه‌ونى گه‌وره‌ی به دوبه‌یی كردن ئه‌بێـت به گۆرانه بچووكه‌كانى چاك كردنى بارى ژیانى گه‌ره‌كه هه‌ژار نشینه‌كان بروات .
ئه‌مرۆ ئه‌وه‌ى بۆ كۆمه‌ڵگاى كوردى پێویسته گۆرانكارى گه‌وره نیه به‌ڵكو گۆرانكارى بچوكه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانى ژیان. هه‌ر له رێز گرتنى نرخى به‌شدار بوون له هه‌ڵبژاردنه‌كان كه به به‌شدارى كردنێكى هه‌ر تاكێك ده‌رفه‌تى ئه‌و هێزانه كه‌متر ئه‌بێت كه خوازیارى ساخته‌و ته‌زورین , تاكو خاوێن راگرتنى ژینگه , فێربوونى كارى خۆ به‌خشى و روحیه‌تى به‌خشین بێبه‌رامبه‌ر.
مرۆڤى كورد ئه‌بێت پێش خۆئاماده‌كرن كردن بۆ شه‌ره گه‌وره‌كانى ولاتانى داگیر كه‌رى كوردستان ,شه‌ڕبچووكه‌كانى خۆیى له به‌رگرى كردن له دادپه‌روه‌ری و مافى تاكه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى كوردى یه‌ك لا كردبێته‌وه, به‌رگرى له گه‌وره‌یى نیشتمان به به‌رگرى له گه‌یاندنى خزمه‌ت گوزراى بۆ گه‌ره‌كه بچووكه‌كان و رێز گرتنى تاكى كوردى ده‌ست پێده‌كات.
به داخه‌وه ئه‌م خاڵه جه‌وهه‌ره‌ییه كه ده‌سه‌لاتدارانى كورد نایه‌نه‌وێـت تێ بگه‌ن,یه‌كسه‌ر به دروشمى گه‌وره‌یى بێ ناوه‌روك ئه‌یانه‌وێـت ده‌وڵه‌تى كوردى دامه‌زرێنن. هه‌روه‌ها من له‌و باوه‌ره‌شم هه‌ندێك جار مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى گۆرانى گه‌وره دروست بكه‌ن پێویست ناكات چاوه‌رێى ده‌زگایه‌كى گه‌وره‌یى وه‌ك حكومه‌ت بن یارمه‌تیان بدات به‌ڵكو ده‌كرێت كارى گۆرانى گه‌وره به گروپی بچوك بچوك بكرێت من لێره‌دا نموونه‌یه‌ك ئه‌هێنمه‌وه ,چى ده‌بێـت له سالانى وشه‌كه ساڵى ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له ئێمه برێك پاره ته‌رخان بكات بۆ ئاودانى درخته‌كانى ناو شار, ئه‌م گۆرانكاریه بچوكه لاى هه‌ر یه‌ك له ئێمه هه‌زاران دره‌خت رزگار ئه‌كات له وشك بوون كه دوا روژ هه‌م شاره‌كه‌مان جوان ئه‌كات و هه‌م نه‌وه‌كانى داهاتوو له ژینگه‌یه‌كى ته‌ندروستر ئه‌ژین.
ئێمه نابێت هه‌موو شتێك بۆ حكومه‌ت به‌جێبهێلین ,چونكه ئه‌م بیرۆكه‌یه راست نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ئێمه گه‌نده‌لى خواردویه‌تی, به‌ڵام ئه‌م شاره هی ئێمه‌یه نه‌ك حكومه‌ت. له ده‌وڵه‌مه‌ندترین ولاتى جیهان كه ئه‌مریكایه ساڵى 2010 كارى هه‌ره‌وه‌زى, گۆرانى بچوك ,كارى خۆبه‌خشى له ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت به بڕى هه‌شت ملیار كاتژمێر كه نرخه‌كه‌ى نزیكه‌ى 173 ملیار دولار جێبه‌جێكراوه . هه‌موومان ئه‌بێت فێربین گۆرانكارى بچووك به تێپه‌ر بوونى كات كاریگه‌رى گه‌وره به‌جێده‌هێلێت.