شه‌پۆلی یاده‌وه‌رییه‌کان داناساکێن .. پشکۆ نەجمەدین .
نیگایه‌ک له ڕۆمانی “ کۆلاره ” ی ڕۆماننووسی ئه‌فغانی، خالید حوسه‌ینی
ئۆرهان پامۆک ، له ڕۆمانی “ من ناوم سووره ” دا، ده‌ڵێت : ئه‌وی یاده‌وه‌ریی نه‌بێت، نه خودای بیر ده‌که‌وێته‌وه و نه تاریکایی خودایی !
خالیدحوسهینیش، له‌مه‌ڕ یه‌که‌مین ڕۆمانی خۆی “ کۆلاره” که زریانئاسا و به خێراییه‌کی زۆره‌وه، دنیای داگیر کرد، ده‌ڵی: (یاده‌وه‌رییه‌کانم پێ خامۆش ناکرێن. ئه‌وه هێزی یاده‌وه‌رییه‌کان و بینینه‌کانی ناوه‌وه‌ی من بوون بۆ ئه‌فغانستان، ئه‌م ڕۆمانه‌یان پێ نووسیم).
ئه‌و ده‌ڵێ:(من ته‌نها له بیستنی هه‌واڵێکدا، هه‌واڵێک که پێی گوتم: تالیبانه‌کان، هه‌ڵفڕاندنی کۆلاره‌یان له ئافغانستاندا یاساغ کردووه!)، ئیدی یاده‌وه‌رییه‌کانی کۆلاره‌هه‌ڵدان، بوونه ئاژووانی هه‌موو یاده‌وه‌رییه‌کانم.
له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌که‌دا، له نهێنییه‌کانی هێزی بهدهمباوهدانی کۆلاره ده‌گه‌ین و له‌وه‌ش ده‌گه‌ین که ئه‌م نه‌ریته میللیه لای خه‌ڵکی ئه‌فغانستان، تاڵێکه له که‌لتوورێک که نه‌وه‌کان پێکه‌وه گرێ ده‌دات و هه‌وێنێکه بۆ به‌زیندووهێشتنه‌وه‌ی داب و نه‌ریتێک که ناکرێت ته‌نها وه‌کو لهززهتبرن و کاتبه‌ڕێکردن چاوی لێ بکرێت، بگره هێزێکی ڕۆحیی په‌رجوو ئاسای هه‌یه.
ئاوا ده‌بینین که ته‌نها برووسکه‌هه‌واڵێک، له ساتێک له ساته‌کاندا، ده‌بێته هێزێک و چه‌خماخه‌ئاسا، تاریکایی یاده‌وه‌رییه‌کان ڕۆشن ده‌کاته‌وه، به‌هره و توانسته‌کانی نووسه‌ری داهێنه‌ر ده‌ته‌قێنێته‌وه و شاکارێک ده‌خولقێنێت که هه‌زاران هه‌زار خوێنه‌ر مه‌ست و به‌نگ ده‌کات. پێمان سه‌یر نه‌بێت که ڕۆمانی “کۆلاره” به 48زمان چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه و 8ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشراوه.
ئه‌نیکا پێرسۆن، له به‌شی که‌لتووری ڕۆژنامه‌ی “داگسنیهێته‌ر”ی ڕۆژی 1ی دێسامبه‌ری 2007دا، ده‌ڵێت:(به‌شێکی یه‌که‌م ڕۆمانی حوسه‌ینی، “کۆلاره”، وه‌کوو گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌کانی خودی نووسه‌ر، ده‌خوێندرێته‌وه).
من ده‌توانم خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی له‌سه‌ر دانێم و بێژم: له ڕه‌هه‌نده‌کانی ناوه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌کانی نووسه‌ردا و له په‌یڤینی وێنه بگۆکاندا، مێژووی ئه‌فغانستان، سرووشت و ئاوهه‌وا، په‌یوه‌ندییه کۆمهڵاێتییهکان، ململانێی نێوان گرووپه ئیتنییه‌کان و جیاوازیی ڕه‌گه‌زی، هه‌ڵاوێردنی چیناێتی و زوڵمی سته‌می کۆمه‌ڵاێتی ده‌خوێنینه‌وه و به جوانییه‌کانی که‌لتوور و ترادیسیۆنی گه‌ل و وڵاتێک ئاشنامان ده‌کات که ئێمه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه و ژینگه‌یه، ته‌نها وێنه‌یه‌کمان لێ هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه، ئه‌ویش وێنه‌ی دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که که له مێژووی خۆیدا، جگه له جه‌نگ و تیرۆر شتێکی دیکه‌ی به‌رهه‌م نه‌هێناوه. ئه‌م ڕۆمانه، هه‌موو بۆچوونه سه‌قه‌ت و وێنه شێواوه‌کانی هزری ئێمه، له‌مه‌ڕ گه‌لی ئه‌فغان ده‌شواته‌وه و یه‌کێک له گه‌له ڕه‌سه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتمان “که ڕۆژگارێک له داهێنانی فیکر و ڕۆشنبیریی ئیسلامدا پشکی هه‌بووه”، وه‌کو خۆی پێ ده‌ناسێنێت.
به قسه‌ی “ئه‌نیکاپێرسۆن”، خالیدحوسهینی، له‌مه‌ڕ یه‌که‌م ڕۆمانی خۆی، گوتوویه‌تی:
(ئه‌م ڕۆمانه‌م، دید و بینینی سه‌رجه‌می خوێنه‌رانی منی له‌مه‌ڕ ئه‌فغانستان گۆڕی. پێش نووسین و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه، خوێنه‌ره‌کانم ته‌نها وێنه‌یه‌کیان له‌سه‌ر وڵاتی من هه‌بوو، وێنه‌ی به‌نلادن و تالیبانه‌کان. ئه‌وان، بێ‌ئاگا بوون له‌وه‌ی که له ئه‌فغانستاندا، دره‌خت و ڕووباریش هه‌ن، یاخود ئێمه کتێبان ده‌خوێنینه‌وه، ده‌چینه سینه‌ما و فیلم ده‌بینین! ئه‌وان پییان وا بوو، وڵاتی من، ته‌نها لانه‌ی تیرۆریستانه و ئاو بێنه و ده‌ستتان بشۆ!)
من، پێم وایه، ئێمه، بۆ ئه‌وه‌ی له نهێنه‌کانی به‌های مه‌عریفی و ئه‌ده‌بیی شاکارێکی جیهانی بگه‌ین، ناسینی نووسه‌ر و خوردبوونه‌وه له بیۆگرافیای نووسه‌ر و وێستگه جیاوازه‌کانی ئه‌م بیۆگرافییایه، کارێکی زێده‌پێویسته. تێڕامان له ژیانی که‌سه‌کیی نووسه‌ر و هه‌وڵدان بۆ ئاشنابوون به ژیانی ئه‌و، ده‌بنه چهپکهکلیلێک بۆ کردنه‌وه‌ی کۆده جیاوه‌زه‌کانی به‌شه داخراوه‌کانی تێکستی ئه‌فرێندراو که به سه‌رپێیی خۆ به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن. ناسینی نووسه‌ر، ته‌نها به‌و مانایه نایه‌ت که نووسه‌ری تایه‌ن، له کوێ له داییک بووه، چۆن و له کوێ ژیاوه و ئه‌گه‌ر مردووه، که‌ی و له کام ده‌ڤه‌ری دنیادا مردووه، به‌ڵکه ئه‌م کرده‌یه وه‌زیفه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌یه و به‌رچاوڕوونییه‌کمان پێ ده‌به‌خشێت. ئه‌م به‌رچاوڕوونییه‌ش، وینهگهلێکی دیکه له هزری ئێمه‌دا، ده‌رهه‌ق به خوێندنه‌وه‌ی تێکست، به‌رهه‌م ده‌هێنێ. ئه‌م وێنانه، گا له ده‌وری وێنه‌کانی ده‌قی نووسراو ده‌خولێنه‌وه، ئامێته‌یان ده‌بن و له خه‌یاڵدانی ئێمه‌دا، کۆمهڵهوێنهیهکی دیکه ده‌خولقێنن و شاکاری داهێنراو، به لوتکه‌ی داهینان ده‌گه‌یه‌نن. هه‌نده‌کجارانیش، ئه‌م کرده‌یه، به پێی توانست و ئاستی فراوانیی فه‌نتازیای ئێمه، وێنه‌ی دنیایه‌کی دیکه‌مان له هزردا بۆ ده‌خولقێنێ که ره‌گ و ڕیشه‌ی بۆ قوڵاییه نه‌بینراوه‌کانی دید و دنیابینیی نووسه‌ر شۆڕ ده‌بنه‌وه و شێوه و نێوه‌ڕۆک و ڕه‌گه‌زه‌کانی ئه‌م دنیا نوێیه‌ش، له دنیای خه‌ونه‌کانی نووسه‌ر، جیاواز ترن.
بیۆگرافیای نووسه‌ر:
ساڵی 1965، له خانه‌واده‌یه‌کی خانه‌دان و ده‌ستڕۆیشتوو، له‌شاری کابوول له داییک بووه. ماڵی گه‌وره‌بوون و به دهوروبهرئاشنابوونی خالید، ده‌شێت هه‌مان ئه‌و کۆشکه ڕه‌نگین و گه‌وره‌یه بووبێت که خۆی له ڕۆمانه‌که‌دا، داڵان و ڕێڕه‌و، ژوور و چێشتخانه، تارمه و سه‌ربان، حه‌وشه و باچچه و دار و درهختهکانیمان پی ده‌ناسێنێت و له ژووره تایبه‌ته‌که‌ی خۆیدا، چه‌ندین ڕۆژ و شه‌و، ڕامان ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ خه‌م و نیگه‌رانییه‌کانی منداڵیی خۆیدا، خه‌مبارمان ده‌کات و به خۆشییه‌کانیشی، خه‌نیمان ده‌کات.
باوکی خالید، له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی پێشوودا، دیپلۆماتێکی ده‌رکه‌وتووی حکومه‌تی پاشاێتیی ئه‌فغانستان بووه.
دایکی نووسه‌ر، ژنێکی خاوه‌نبڕوانامه‌ی زانستی و مامۆستای زمانی فارسی و مێژوو، له یه‌کێک له خوێندنگا گه‌وره‌کانی “کابوول”دا بووه.
له سۆنگه‌ی کاره‌که‌ی باوکییه‌وه، ساڵی 1976، خێزانه‌که‌یان ده‌چێته پاریس و تا ساڵی 1980، له‌وێی ده‌گوزه‌رێنن.
ساڵی 1979، کوده‌تای کۆمۆنیسته‌کان، ڕووخاندنی پاشاێتی و داگیرکاریی شوره‌وی بۆ ئه‌فغانستان، ڕوو ده‌ده‌ن و ئیدی گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات، ده‌بێته خه‌ونێک و به‌واقیعکردنی مه‌حاڵ ده‌بێت.
خانه‌واده‌ی حوسه‌ینی، ساڵی 1980، داوای مافی په‌نابه‌ریی سیاسی له ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن و هه‌مانساڵ، له ویلایه‌تی کالیفۆڕنیا نیشته‌جێ ده‌بن.
خالید، له ئه‌مه‌ریکا، خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واو ده‌کات و پاشان له زانکۆی Santa-klara ، له ساڵی 1988دا، بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆس، له زانستی بیۆلۆگیدا وه‌رده‌گرێت.
ساڵی 1993، له زانکۆی Kalifornia-Sandigo ، بڕوانامه له زانستی پزیشکیدا وه‌رده‌گرێت.
خالید حوسه‌ینی، ساڵی 2001، ده‌ست به نووسینی ڕۆمانی کۆلاره ده‌کات و ساڵی 2003، چاپ و بڵاو ده‌کرێته‌وه.
هه‌زار خۆری تیشکبار، دووهه‌مین ڕۆمانی خالیدی حوسه‌ینییه و ساڵی 2007، بڵاوکراوه‌ته‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی کۆلاره
(ئه‌و زه‌نگه‌ی “ڕه‌حیم خان” له پاکستانه‌وه، لێی دا و داوای لێ کردم سه‌ردانیکی بکه‌م، ئه‌وه ڕه‌حیم خان نه‌بوو به ته‌نها، ئه‌وه سه‌رپاکی ڕابردووه‌کان و ڕۆێشتووهکانی ژیانی من بوون، گه بانگیان ده‌کردم.. ئه‌وه هه‌موو ئه‌و گوناهانه بوون که جارێ پاش 26ساڵان، نه‌متوانیبوو کارێک بۆ بژاردنهوهیان بکه‌م.. پاشتر که چوومه باخچه‌که و له‌سه‌ر کورسییه‌ک دانیشتم، دوو کۆلاره‌ی سوور، به کلکه شینه دریژه لێکئاڵاوهکانییانهوه، له ئاسماندا، نیگایان به‌ند کردم و ئیدی “حه‌سه‌ن” چرپاندی به گوێم‌دا و وتی: بۆ تۆ، هه‌زاران جاری دیکه‌ش، ئه‌م کاره چه‌ندباره ده‌که‌مه‌وه.. ئه‌و حه‌سه‌نه‌ی له کۆلارهههڵفڕیندا لێزان و لێوانیشی له په‌ره‌ی گوڵ ده‌چوون…).
ئه‌میر و حه‌سه‌ن، دوو پاڵه‌وانی سه‌ره‌کیی ڕۆمانه‌که، له کۆتایی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی پێشوودا، له‌داییک ده‌بن و پیکڕا و به دوو پێگه‌ی جیاواز، بێ داییک و له سایه‌ی “بابا”دا که ده‌بێته باوکی ئه‌میر، گه‌وره ده‌بن و قه‌ده‌ری ڕووداوه‌کانی ژیان، دوو چاره‌نووسی جودایان پی ده‌به‌خشێت.
دوو منداڵ له کۆشکێکی گه‌وره‌دا، له یه‌کێک له ده‌ڤه‌ره جوانه‌کانی کابولدا، ژیان ده‌که‌ن و ئه‌میر که ئه‌رکی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی له ئه‌ستۆی خۆی ناوه (که خودی نووسه‌ره)، تاقانه کوڕی “بابا”یه و حه‌سه‌نیش، کوڕی “عه‌لی”ی خزمه‌تکاره و پاش هه‌فته‌یه‌ک له به‌دنیاهاتنی، داییکی به جێی ده‌هێڵێت و ڕه‌دووی که‌سێکی دیکه ده‌که‌وێت.
ئه‌میر، وێڕای ئه‌وه‌ی باسی داییکی خۆی وه‌کو ژنێکی خوێنده‌وار و مامۆستا و به ره‌چه‌ڵه‌کیش خزماێتییهکی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی پاشاکاندا هه‌بووه، ده‌کات، دیسانیش یاده‌وه‌رییه‌ک له داییکی ناگێرێته‌وه و شتێکی ئه‌وتۆی له ئه‌و، له بیر نییه.
ئه‌وه‌ی ڕۆماننووس، ڕێچکه‌ی ڕووداوه‌کانی وه‌ها چنیوه و له ده‌ستپێکدا، ماڵێکمان بێ ئاماده‌یی “ژن” نیشان ده‌دات و ده‌یکاته مه‌کۆی ده‌ستپێک و گه‌وره‌بوونی ڕووداوه‌کان، خولقاندنی “بابا”ش هه‌م وه‌کو باوک و هه‌م وه‌کو سه‌رداری به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م خێزانه ناهاوسه‌نگه، شتێکی له‌خۆرا و ڕێکه‌وت نییه. نووسه‌ر ده‌یه‌وێت، له‌م “یه‌که” گچکه‌یه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه که خێزانه، وێنای کۆی “یه‌که”کانمان نیشان بدات که ده‌کاته ستره‌کتۆری “خێزانه گه‌وره‌که” که له‌وێدا، میکانیزمی کارکردنی هه‌موو کۆمه‌ڵگه که له‌سه‌ر شێواز و پێکهاته‌ی سیسته‌می باوکسالاری ئیش ده‌کات و ژن نائاماده‌یه و ڕۆڵێکی نییه.
عه‌لی، خزمه‌تکاری ماڵی “بابا”یه و حه‌سه‌نیش هه‌رچه‌نده هاوته‌مه‌ن و هاوڕێی منداڵیی ئه‌میره، دیسانیش هه‌ر خزمه‌تکاریه‌تی و ئه‌م یاسایه‌ش، له په‌یوه‌ندیی ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌م دووانه‌دا، ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. حه‌سه‌ن، ئه‌گه‌رچی هۆگری ئه‌میره و دڵسۆزییه‌تی، له حه‌ساری بابادا ده‌ژین و باباش له هه‌ندێ دۆخ و حه‌ڵه‌تدا، وه‌کو کوڕی خۆی لێی ده‌نواڕێت و مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌کدا ده‌کات، به‌ڵام حه‌سه‌ن، له هه‌ڵسوکه‌وتی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ ئه‌میر، هه‌رگیز ئاغایی ئه‌و و نۆکه‌ریی خۆی له بیر ناکات.
گرێیه‌ک له ڕۆمانه‌که‌دا و له په‌یوه‌ندیی نێوان “بابا” و “حه‌سه‌ن”دا هه‌یه که نووسه‌ر تا به‌شی کۆتایی رۆمانه‌که نایکاته‌وه و پاشتر ڕه‌حیم خان، له دواڕۆژه‌کانی ژیانی خۆیدا و له پاکستان، ئه‌م نهێنییه بۆ ئه‌میر که‌شف ده‌کات. کردنه‌وه‌ی ئه‌م گرێیه، سه‌رپاکی نۆڕینهکانی ئه‌میر بۆ په‌یوه‌ندییه ڕابردووه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ندا ده‌گۆڕێت و گه‌وره‌ترین گوناه، له ناخی ئه‌میردا سه‌ر هه‌ڵده‌دات و ئازاری ده‌دات. حه‌سه‌ن، کوڕی “ناشه‌رعیی “بابا”یه و باوکبرای ئه‌میره..
ئه‌میر، پاشی 26ساڵ و له ڕێگای ڕه‌حیم خانه‌وه، ئه‌م نهێنهی بۆ که‌شف ده‌بێت، به‌ڵام ئیدی زۆر دره‌نگه.. حه‌سه‌ن، به جه‌سته‌ی هه‌لاهه‌لابووی خۆیه‌وه، که به ده‌ستی تالیبانه‌کان کوژراوه، له‌میژه له گۆڕدا ڕاکشاوه!
گوناهێک که ڕۆح و ناخی ئه‌میر ده‌کرۆژێت، ئه‌و زووڵمهیه که له ئه‌نجامی “غیره”ی‌دا له مامه‌ڵه‌کردنی باوکی له‌گه‌ڵ “حه‌سه‌ن”دا، ئه‌م له حه‌سه‌نی کردووه.
ئه‌میر،کاتژمێرێکی نوێ که وه‌کو دیاریی جه‌ژنی له‌داییکبوونی خۆی وه‌ریگرتووه، له‌گه‌ڵ چه‌رده‌یه‌ک پاره، له‌ژێر دۆشه‌کی حه‌سه‌ن ده‌ئاخنێت و تۆمه‌تی دزیی وه پاڵ ده‌نێت. حه‌سه‌ن که ئه‌و کاره‌ی نه‌کردووه، ددانی پێدا ده‌نێ و دزییه‌که ده‌سه‌لمێنێ. وێڕای ڕێگریی بابا، عه‌لی بریار ده‌دات، ماڵی ئاغا جێ بهێڵێت و بۆ شوێنێکی دووره‌ده‌ست کۆچ بکه‌ن.
ڕووداوه‌کانی ئه‌م ڕۆمانه، له نێوان باوک و کوڕاندا هاتوچۆده‌که‌ن و پاشان بۆ نێو قوڵایی مێژوو شۆڕده‌بنه‌وه.
ڕۆماننووس، ساتێ کۆتایی به ژیانی پاڵه‌وانیک دێنێت، کاراکته‌ر و ڕۆحی ئه‌و پاڵه‌وانه، له چنینی ڕووداوه‌کاندا درێژه‌یان هه‌یه و له بونیادی پاڵه‌وانێکی دیکه‌دا، به‌رده‌وامن. ساتێ حه‌سه‌ن و ژنه‌که‌ی، به ده‌ستی تالیبانه‌کان ده‌کوژرێن، “سوهراب”ی تاکه کوڕیان هه‌تیو ده‌که‌وێت و له خانه‌ی بێداییک و باوکاندا، ده‌گیرسێته‌وه. ئیدی هه‌وڵی ئه‌میر، بۆ ئاسووده‌کردنی ڕۆحی خۆی و ڕزگارکردنی سوهراب که یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی تالیبان، زه‌وتی کردووه و له کۆشکی خۆیدا، بۆ گه‌رمکردنی به‌زمی شه‌وانه‌ی خۆی به‌کاری دێنێت، له گه‌ڕدایه. ئه‌میر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، سه‌رچڵییه‌کی که‌موێنه ده‌کات.
کۆلاره، له‌گه‌ڵ ئه‌میر و حه‌سه‌ندا، ده‌ستمان ده‌گرێت و جوانترین جوانییه‌کانی ژیانی منداڵیمان نیشان ده‌دات، ئه‌و جوانییانه‌ی که به تامی تاڵ و شیرینیانه‌وه، به‌شێکن له منداڵیی ئێمه و له نێویاندا، منداڵ ده‌بینه‌وه.
پایسکیلسواریی نێو کۆڵان و شه‌قامه‌کان، قوتابخانه و زه‌بری مامۆستا و به تۆپزی “ئایه‌ت”ئه‌زبه‌رکردن، وهسهردرهخت که‌وتن و تیشکی ئاوێنهگرتنهماڵان، لاسارییه‌کانی شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌ک و شه‌ڕه‌تۆپه‌ڵ و هه‌موو سه‌رچڵییه‌کانی منداڵی، به‌ره‌و که‌شفکردنی دنیایه‌کمان ده‌به‌ن، که جارێ زۆر پێچ و کونجی بۆ ئێمه په‌نهانه. کۆلاره، وه‌رزی کۆلارهههڵدانمان بۆ وێنه ده‌گرێت.. ڕۆژێک له وه‌رزێکدا، ئاسمانی کابول، به کۆلاره‌ی کاخه‌زینی ڕه‌نگاوڕه‌نگ داده‌پۆشرێت و هه‌موو خه‌ڵکی کابول، به شه‌وق و ئاره‌زوویه‌کی بێوێنه‌وه، له کیبڕکێی کۆلاران ده‌ڕوانن و کۆلاره‌ی که‌سێک، که هه‌موو کۆلاره‌کان ده‌به‌زێنی و بۆ خۆی ده‌بێته پاشای ئاسمانی شار، به‌خۆنازینێکی گه‌وره لای خاوه‌نه‌که‌ی درووست ده‌کات. ئه‌وساڵه، کۆلاره‌ی ئه‌میر، له سۆنگه‌ی لێزانی و کارامه‌یی حه‌سه‌نه‌وه، گره‌وی کێبه‌رکێی کۆلاران ده‌باته‌وه و نه‌ک هه‌ر خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک، باوکیشی شانازیی پێوه ده‌کات.
کۆلاره، به ئه‌ته‌کێتی ژیانی چینی خانه‌دان و شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌وانمان، ئاشنا ده‌کات و مه‌رگه‌ساتی نه‌داران و چینی خوارهشمان پێ ده‌ناسێنێ.
کۆلاره، له زمانی ئه‌میره‌وه، مه‌ینه‌تی و کوێره‌وه‌ریی “هه‌زار”ه‌کانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه که چۆن له مێژوودا، وه‌کو هاوڵاتی پله‌دوو، بینراون و سووکاێتییان پێ کراوه. ئاخر، عه‌لی و حه‌سه‌نیش که به ڕواڵه‌ت کوڕی ئه‌وه، هه‌زارن و سیسته‌می کۆمه‌ڵاێتی، ته‌نها نۆکه‌ری و خزمه‌تکاریی پێ ڕه‌وا بینیون!
به‌شێکی یاده‌وه‌رییه‌کانی نووسه‌ر، وێنه‌گرتنه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کانی داگیرکاری و شه‌ڕی نێوخۆیه.. ئه‌م وێنانه، به خوێنه‌ری کورد ئاشنان و له پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌یاندا، مه‌رگه‌ساته‌کانی خۆمانیان تێدا ده‌بینینه‌وه.. ترس و تۆقاندن، تۆپبارانی نیوه‌شه‌وان و کوژرانی ئازیزان، تیرۆر و ڕه‌شه‌کوژی و پاشان کۆچ و ڕه‌وکردن. ئه‌م وێنانه، هاوتای وێنه‌کانی ترس و دڵه‌ڕاوکێی به‌زاندنی بازگه‌کانی پشکنین و چاوانی خوێنتێزاوی سه‌ربازه‌کان، به قاچاخی به‌زاندنی سنوور، له ته‌نکه‌ری نه‌وتهه‌ڵگردا و هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی که ده‌شێ که‌سانێک بیانچێژن که به زه‌بر، ماڵ و لانه‌یان پێ به جێ ده‌هێڵرێن، ڕێک ده‌ڵێی وێنه‌گرتنه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی 40ساڵان ژیانی میلله‌تی ئێمه‌یه.
ژیان له ئه‌مه‌ریکا!
نووسه‌ر، له گێڕانه‌وه‌کانی ئه‌میردا (که هه‌نده‌کجاران خودی نووسه‌ره و هه‌نده‌کجارانیش، که‌سێکی خولقێنراوی هاویادهوهرییهتی)، ڕووداوه‌کانی شه‌وێکی ساردی زستانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه که ئه‌میر و باوکی، هاوسه‌فه‌ری کۆمه‌ڵێک ژن و منداڵ و پیر و په‌ککه‌وته، له ته‌نکه‌رێکی نه‌وتهه‌ڵگری سه‌رداخراودا، به ناوچه شاخاوییه‌کانی ئه‌فغانستاندا، به‌ره‌و پاکستان، سنوور ده‌به‌زێنن. کامیرای “ئه‌میر”، وردینه‌ی حاڵه‌ته ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه په‌نابه‌ره ده‌گرێت، که به هیوای ژیانێکی ئاسووده و خاڵیی له کوشت‌وبڕ، له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ململانێ ده‌که‌ن.
یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته گرنگه‌کانی ڕۆمانی باش و سه‌رکه‌وتوو، نه‌بوونی درێژدادڕیی ناپێویست و نیشاننه‌دانی وێنه ساده و سواوه‌کانه. ئه‌میر، باسێک له ژیانی خۆیان و هاوسه‌فه‌ره‌کانیان، له‌که‌مپه‌کانی په‌نابه‌راندا، له پاکستان ناکات و یه‌کسه‌ر ده‌مانگوێزێته‌وه بۆ ویلاێتی کالیفۆڕنیا. نووسه‌ر، دڵنایه که وێنه‌کانی ژیانی که‌مپه‌کان، نه‌ک هه‌ر بۆ خوێنه‌ری ئه‌فغانی، بگره بۆ خوێنه‌رانێکی زۆر، له ڕۆژهه‌ڵاتدا، ناسراون. ئه‌و، ڕێز له خوێنه‌ری خۆی ده‌گرێت!
له رۆمانی کۆلاره‌دا، ململانێی مرۆڤ له‌گه‌ڵ سرووشت و مرۆڤی هاوڕه‌گه‌زی خۆی، گه‌شبینی و بڕوابه‌خۆبوون، به‌هێزیی ئینسان و هه‌وڵدانی بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌موو ژینگه و ڕووداوێک‌دا، له خه‌سڵه‌ته دیاره‌کانی پاڵه‌وانه‌کانن.
ئه‌میر و بابا، له ماڵێکی دووژوریی یه‌کێک له ئاپارتمانکاندا، له شارێکی کالیفۆڕنیادا ده‌ژین. ئێستا ئیدی، نێوانی ئه‌وان و کابول و ته‌لاره ڕه‌نگینه‌که‌ی “بابا”، هه‌زاران هه‌زار کیلۆمه‌تره. ئه‌وان، ئه‌گه‌رچی له ڕووی ڕۆحییه‌وه، ئه‌و مه‌ودا جوگرافییه ناناسن و تاڵه‌کانی یاده‌وه‌رییه‌کانیان به ڕابردووه‌وه به‌ستراون، ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی “بابا” له هه‌وراز سه‌رکه‌وتووه، دیسانیش، بابا له به‌نزینخانه‌یه‌ک کار ده‌کات، بابا، ماشینێک ده‌کڕێت و ئه‌و کاتانه‌ی ده‌ستبه‌تاڵه، له ڕێگای ڕۆژنامه‌کانه‌وه، شتومه‌کی به‌کارهێنراو ده‌کڕێت و رؤژانی یه‌کشه‌مان، له‌گه‌ڵ ئه‌میردا ده‌چنه هه‌فته‌بازاڕ، شمه‌که‌کان ده‌فرؤشن و هاوڵاتیانی خۆیان ده‌بیننه‌وه. ئه‌و، پیاوێکی ئابڕوومه‌نده و قه‌بوڵ ناکات، بۆ خۆژیاندن، فرتوفێڵ له ده‌سگاکانی به‌خێوکردنی بێکاران و په‌نابه‌ران بکات. بابا و ئه‌میر، دوو نموونه‌ی پۆزه‌تیڤ و جوانی په‌نابه‌رانن.
هفتهبازاڕی یه‌کشه‌مان، ده‌رفه‌تی ئاشقبوونی ئه‌میر، به “سوره‌یا” ده‌ڕه‌خسێنێت.
سوره‌یا، کچی ژه‌نراڵ “ئیقباڵ تاهیری”یه که له ڕۆژگاری پێشوودا، یه‌کێک له ژه‌نراڵه دیاره‌کانی ئه‌فغانستان بووه.
ئه‌میر، ئاشقی خوێندن و زانستوهرگرتن و ڕۆحی برینداری “سوره‌یا”یه.
ئه‌میر، پالهوانێکه لێوان‌لێو له ئه‌شق و لێبورده‌یی. ئاشقبوونی ئه‌میر به سوره‌یا، پرۆسه‌ی به‌رده‌وامیی ژیانی بیلۆگیی ئه‌فغانه‌کانمان له تاراوگه نیشان ده‌دات. وردینه‌ی کرده‌ی خوازبێنی و ڕێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی ماره‌بڕین و گواستنه‌وه، زیندووکردنه‌وه‌ی نه‌ریته میلله‌یه‌کانی گه‌لی ئه‌فغانیان، له تاراوگه‌دا، له‌خۆ گرتووه.
ساتێ سوره‌یا، به ته‌له‌فوون، نهێنییه‌کی ژیانی خۆی بۆ ئه‌میر ئاشکراده‌کات، نهێنیی له خێزان هه‌ڵهاتن و پێکه‌وه‌ژیانی له‌گه‌ڵ گه‌نجێکی ئه‌فغانیدا، بێ ڕه‌زامه‌ندیی ماڵی باوکی، بۆ ماوه‌ی ساڵێک و پاشان دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و، له‌لایه‌ن باوکییه‌وه و به تۆپزی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ماڵ، ئابڕووچوونیان له نێو خه‌ڵکی ئه‌فغاندا، ئه‌میر، ڕێز له‌و خواست و کرده‌یه‌ی سوره‌یا ده‌گرێت و ئه‌م یاخیبوونه‌ی سوره‌یا، گه‌ردێک له چیای ئه‌شقی ئه‌و ناڕووشێنێت. مه‌رگی باوک، له ئاواره‌یی و له ئه‌نجامی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌دا، خه‌م و ناسۆرێکی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌میر، دیسانیش نایڕووخێنێت و به‌چۆکیدا ناهێنێت.
ته‌له‌فوونه‌که‌ی ڕه‌حیم خان، ده‌نگێک به‌ره‌وه سه‌رچڵییه‌کانی سه‌فه‌ر!
ڕه‌حیم خان، له سه‌ره‌تای ڕۆمانه‌که‌دا، ئاماده‌ییه‌کی به‌رچاوی له یاده‌وه‌رییه‌کانی منداڵیی ئه‌میردا هه‌یه. ئه‌و هاوڕێ و هاوته‌مه‌نی “بابا”یه و زۆربه‌ی کات دێته ماڵی ئه‌وان و له‌گه‌ڵ “بابا”دا، ده‌خۆنه‌وه و سیگار ده‌کێشن و قسه له ڕووداوه‌کانی “ئێستا” و ڕابردوو ده‌که‌ن. ئه‌و شتانه‌ی ئه‌میر له باوکیکی لیبراڵی کۆنسهرڤاتیڤدا، نایانبینێته‌وه، ڕه‌حیم خان بۆ “ئه‌میر”یان قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه. ڕه‌حیم خان، ڕۆڵێکی دیار له ژیانی منداڵیی ئه‌میردا، تا ئه‌و جێگایه‌ی په‌یوه‌ندی به خوێندنه‌وه و پرۆسه‌ی سه‌ره‌تایی نووسینه‌وه هه‌یه، ده‌بینێت.
زه‌نگلێدانی ڕه‌حیم خان، له پاکستانه‌وه و له ساڵی 2001دا بۆ ئه‌میر، زه‌نگی ڕاچه‌نین و هه‌ژاندنی یاده‌وه‌رییه‌کانی ناخی ئه‌میره و ده‌نگێکه بۆ ڕێچکه‌ی به‌رده‌وامبوونی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان.
ئه‌میر، له ئه‌مه‌ریکاوه بۆ پاکستان ده‌فڕێت و ئادرێسی ڕه‌حیم خان، ده‌دۆزێته‌وه.
ڕه‌حیم خان، په‌ککه‌وته و نه‌خۆش، له ماڵێکی په‌رپووت و ته‌نگه‌لاندا، دواڕۆژه‌کانی ژیانی خۆی به‌سه‌ر ده‌بات. ڕه‌حیم خان، به ده‌م کۆکینێکی کوشنده‌وه، گرێی نهێنییه‌کانی خۆشه‌ویستیی باوکی ئه‌میر، بۆ حه‌سه‌ن، ده‌کاته‌وه. ئه‌میر تووشی جۆرێک له “شۆک”ده‌بێت و له ڕۆحی باوکی ده‌ڕه‌نجێت که به درێژایی ته‌مه‌نێک، ئه‌م نهێنهی له ئه‌و شاردووه‌ته‌وه. ڕه‌حیم خان، پاساوی نه‌درکاندنی ئه‌م “شووره‌یی”یه، بۆ “بابا” ده‌هێنێته‌وه. ئه‌و، چاره‌نووسی کوژرانی حه‌سه‌ن و ژنه‌که‌ی به ده‌ستی تالیبانه‌کان، بۆ ئه‌میر ئاشکرا ده‌کات، وێنه‌یه‌کی حه‌سه‌ن و سوهرابی کوڕه‌تاقانه ههتیوکهوتووهکهی، ده‌داته ئه‌میر.
سوهراب، ڕێک له منداڵیی باوکی خۆی ده‌چێت، هه‌ر نه‌بێت ئه‌میر وه‌ها ده‌بینێت و ئه‌مه‌ش جۆرێک له تێڕوانینی فهلسهییانهی له‌مه‌ڕ “دۆناودۆن” و به‌رده‌وامبوونی ڕۆحه‌کان تیدایه.
ئه‌میر، هاوڕێی شۆفێرێک، سنووره‌کانی مه‌رگ، به سه‌رچڵییه‌کی که‌موێنه‌وه، له پاکستانه‌وه و به قاچاخ، بۆ سۆراخکردن و ڕزگارکردنی سۆهراب، بۆ ئه‌فغانستان، ده‌به‌زێنێ.
ئه‌مه سه‌فه‌ری نێو کێڵگه‌کانی مه‌رگ و وێرانییهکانه، به‌ره‌و گه‌یشت به جوانییه‌کانی خه‌ونه‌کان، له ئه‌فغانستانی ژێر حوکمی شمشێری تالیباندا!
ئه‌میر، به‌ده‌م سۆراخکردنی “سوهراب”ه‌وه، له نێو که‌لاوه و شه‌قامه داوشاوهکانی ژێر شه‌رواڵه خوێناوییه‌کانی پیاوانی جه‌نگه‌وه، بێهوده، له دوی وێنه ونبووه‌کانی یاده‌وه‌ریی منداڵیی خۆی ده‌گه‌ڕێت.
ئاسه‌ف، ئه‌و منداڵه چه‌توونه‌ی هاوڕێێ منداڵیی ئه‌میر، که ئه‌میر هه‌مێشه ڕکی لێی ده‌بوویه‌وه، ئه‌و “ئاسه‌ف”هی که له‌گه‌ڵ چڵیتهکانی هاوڕێێ، هه‌میشه شه‌ڕیان به حه‌سه‌ن ده‌گێڕا و سووکاێتییان پێ ده‌کرد، ئێستا سه‌رکرده‌ی باڵاده‌ستی تالیبانه‌کانه و “سوهراب”ی کوڕی حه‌سه‌ن، دیل و که‌ره‌سته‌ی دامرکاندنه‌وه‌ی حه‌زه شهیتانییهکانییهتی!
ئه‌میر، له کۆشکی “ئاسه‌ف”دا، کێشه‌کانی منداڵی و ئێستای خۆی، به هاوکاریی سوهراب و له نێو گۆمی خوێنی هه‌ردووکیاندا، یه‌کلا ده‌کاته‌وه و به یارمه‌تیی شۆفێره‌که و سوهراب، به نیوهزیندوویی، ده‌گاته‌وه پاکستان.
دواجار، پاش ململانێیه‌کی جه‌سوورانه له‌گه‌ڵ مه‌رگ، ئه‌میر تین و تاوی تێ ده‌گه‌ڕێته‌وه و سوهراب ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌مریکا، وه‌کو منداڵێکی هه‌ڵگیراوه‌ی خۆی و سوره‌یا، له رووی یاساییه‌وه، مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریکادا بۆ دابین ده‌کات.
ئه‌میر و سوهراب، له ههتاوهڕۆژێکدا و له شاره‌که‌ی خۆیان، له کالیفۆڕنیا، کۆلاره‌یه‌ک به‌رز هه‌ڵده‌فڕێنن.
(من غارم دا. من غارم دا و “با” له ڕووخساری ده‌دام و خه‌نده‌یه‌ک مینا پانتایی دۆڵی “پانشیر”، له‌سه‌ر لێوانم بوو… من غارم دا). ئه‌مه دواوێنهی شیعریی ڕۆمانی کۆلاره‌ی خالید حوسه‌ینییه. ئه‌و ڕۆمانه‌ی ده‌توانێت زۆر شتمان له‌مه‌ڕ ئه‌فغانستان و کاره‌ساته‌کانی جه‌نگ و داگیرکاری، پێ بڵێت. هه‌روه‌ک چۆن “ئیزابێل ئالێندی”، له ڕۆمانی “پاولا”دا، وردینه‌ی ژیانی خۆی و سه‌راپای مێژووی کۆمه‌ڵاێتی و سیاسیی ئه‌مه‌ریکای لاتینمان، به‌دیار جه‌سته‌ی نیوه‌گیان و بێههستی “پاولا”وه، بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، خالیدحوسهینییش، له “کۆلاره”دا، کارێکی وه‌های کردووه.
سه‌رچاوکان:
Flyga drake – Khaled Hosseini *
وه‌رگێرانی بۆ سوێدی:JOHAN NILSSON
چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی: W&W
* ئه‌نیکاپێرسۆن، گفتوگۆ به ته‌لفوون له‌گه‌ڵ خالید حوسه‌ینی، رۆژنامه‌ی داگسنیهێته‌ر، به‌شی کو‌لتوور، 1ی دێسامبه‌ری 2007