ئه‌و نامانه‌ی به که‌س ناگه‌ن .. پشکۆ نەجمەدین
1
به بۆنی باران ده‌ینووسیت،
له تاڤگه‌ی گڕدا ده‌یکه‌یته نوشته و به باڵی سپیی
هه‌وری ده‌سپێریت ..
”پزیشکێ له هومێد بنێره،
تا چرای دڵم داگیرسێ،
چاوه‌کانی چاوه‌ڕوانی ڕوون ببنه‌وه !.
2
به زمانی ته‌رزه ده‌ینووسێت ..
نه گه‌ڵا لێی حاڵیی ده‌بێ
نه گوڵ ده‌توانێ راڤه‌ی کات،
خۆر نایهێنێ و گیرفانه‌کانی مانگ خاڵیی،
ده‌سته‌کانی سه‌با له‌رزۆک
له خه‌وندا ده‌یخوێنییه‌وه ..
”هروژمی شه‌تاوی خوێنه له لوتکه‌وه،
هاکا پێده‌شتی پێخوست کرد !
لاقه‌کانم به ڕه‌نگی ترس و دوودڵی،
دڵه‌ڕاو‌کێ باڵی دڵمی ته‌نیوه،
مژێکی مۆر بۆته تارای بینینم !
نه تیشکێ دێت و رۆحی ده‌یجوورم نوورپرژێن بکات،
نه رووبارێکیش ده‌بێته په‌رژین
بۆ ئاگربڕی خه‌رمانی عومرم،
جه‌سته‌م ده‌سووتێ و تاریکییش
تک تک
ده‌تکێته گیانم،
له خه‌راباتی ماڵی زه‌ینمدا،
ڕووخسارێک نییه پێی ئاشنا بم .
له دواهه‌ورازی سه‌فه‌ری شه‌وی له‌خۆگه‌ڕانما،
چریسکه‌ی هومێد چۆڕایه چاڵی ڕه‌شبینی و پوچیی .
بزنه‌ڕێیه‌ک بوو ڕێبازی ئه‌شق،
پێچامیه ماهێک هه‌زاربه‌هه‌زار،
نه‌گه‌یشتمه زنار،
تا بتوێمه‌وه و
ده‌مه‌وبه‌یانێک له نێو نیگاتا
ببم به گزنگ،
یان ئێوارانێک به زه‌رده‌په‌ڕ و
به‌سه‌ر باڵاتا به خوڕ ببارم .
تۆ مه‌ترسێ و بفڕه له‌پی ئه‌ستێره‌یه‌ک،
با له وه‌رزی پێچانه‌وه‌ی به‌هاری ئه‌م بناره‌دا،
له بڵێسه‌ی نواڵێکدا نه‌بیه قه‌قنه‌س !
با له دڵه‌ڕاوکێی شاردا مرواریی دڵت نه‌ڕووشێت،
بۆ چاوانی چۆڕه‌بڕبووی له‌ته‌شاخێک
نه‌بیته زه‌نگیانه‌ی فرمێسک .
زریانی لم له زمانی ئه‌شق ناگات،
با له زمانه‌ی کڵپه‌یدا نه‌توێیته‌وه .”
3
له‌سه‌ر لێوی که‌نار به زمانی زووخاو ده‌ینووسیت،
به ده‌زووی ئاخ ده‌یپێچیت و شه‌پۆل ده‌یبا .
.”خه‌ونێ بوو ئه‌ستێره، فڕینیش نه‌یگه‌یشتێ
نیشتنه‌وه، پایزه‌بارانی مه‌رگێکه،
ئێواران هه‌رزاڵه‌ی ئاره‌زووم ته‌ڕ ده‌کا .
بایه‌که نیشتنه‌وه .
له سارای بێسروه‌ی خۆزگه‌دا،
ئه‌م شڕه‌تاوڵی داڵده‌یه‌م ده‌ڕفێنێ .
چناری ده‌م ڕۆخی چۆمێکم،
ڕیشکم له ڕیشه‌ی قوڵایی ئاڵاوه و
سه‌رته‌رزم ده‌له‌رزێ .
له وه‌رزی زریان و ڕه‌هێڵه‌ی شمشێر و
هه‌ره‌سی مێژوودا ده‌ترسێم .
له واده‌ی ناواده‌ی سه‌فه‌ر و
له سه‌مای به‌له‌می سه‌رپه‌نجه‌ی
شه‌پۆلی سه‌رشێت و بێئه‌زموون ده‌ترسێم؛
ده‌ترسێم بمبه‌ن و له نێوان مردن و ژیاندا بمنێژن..
نه‌هێڵن نه په‌لکی شه‌وبۆیه‌ک بکه‌مه میحرابی هه‌ناسه و
نه ڕه‌نگی پاییزیش بپۆشم ” .
4
به ڕه‌نگی مه‌رگ ، له‌سه‌ر سنگی قرچاوی لم ده‌ینووسیت و
سێبه‌ری گیانکێشان ده‌یڕفێنێ ..
”ئه‌مشه‌و، جه‌سته‌ی ته‌زیوی بیابان ، گه‌رمیی هه‌موو ده‌نگه‌کان ده‌خواته‌وه،
ئه‌مشه‌و، هه‌موو شته‌کان له کۆتاییه‌کانی بووندا . ون ده‌بن
هه‌موو پیرۆزییه‌کانی من و تۆش ” .
5
به خوێنی شمشێر، له بنی پۆستاڵ ده‌نووسرێت،
ده‌بێته .. عار به نێوچاوی بیابانه‌وه و لافاوی نوح نایسڕێته‌وه
”ئه‌مشه‌و له‌ژێر ئاسمانی بێئه‌ستێره‌دا، سه‌گه‌کانـمان به مێژوو سپاردن
نمه‌بارانێکیش نه‌باری .”