ژنێک له دارگێلاس .. پشکۆ نەجمەدین .
پێشکەشە بە تۆ کە پێت خۆش بوو بۆ تۆ بێ
”پێم خۆشه میوانی من بیت
هه‌میشه جیرانی من بیت” فۆلکلۆر
میوانم به !
له بهفرستانی مه‌نفادا، شاری تیشکین، شاری شیعر،
له‌وێنده‌رێیه ماڵی من !
له شه‌قامی ئه‌و په‌یڤانه‌ی له‌نێو رۆحمدا هه‌ڵده‌فڕن،
ماڵێک هه‌یه به ناوی ژن !
ئادرێسی من :
کوچه‌ی باران،
ته‌لارێک به ڕه‌نگی ڕووبار،
نهۆمێک دراوسێی هه‌ور،
ده‌رگایه‌ک به ده‌نگی ئه‌شق و
ڕاڕه‌وێک له بۆنی مێخه‌ک
له‌وێنده‌رێیه ماڵی من .
به‌ربه‌یانێک میوانم به
که په‌نجه‌ره په‌لی تیشکێک دهکێشیته ژێر پێخه‌ف و
په‌نجه‌کانی یاریی به ژێی دڵم . ده‌که‌ن
میوانم به !
له ماڵێکی گه‌رموگوڕی بێئاگردا،
له ماڵێکی تیشکباری بێچرادا
ماڵێک، ساپیته‌ی شه‌به‌نگ و
دیواری چلچرای خه‌ون !
میوانم به !
ساتێ مه‌نفا له‌نێو به‌فردا خه‌وتووه !
ساتێ به‌فر بۆ ساتێکیش چاو لێک نانێ !
به‌فر خانه‌خوێیه‌کی نانبده،
به‌فر کابانێکی دهستتهڕ
به‌فر به‌وه‌فاتر له پاشاکانی نیشتمان،
به‌فر به‌ئه‌مه‌کترین دۆستی من و
گه‌رمترین کفنی شه‌هید !
له ماڵی مه‌نفادا
له ماڵی به‌فردا
له ماڵی باراندا
له ماڵی شیعردا
له ماڵی شه‌هیددا
ئێمه میوانێکی خاوه‌نماڵین .
زهردهپهڕێک میوانم به
من، تۆ، شه‌هید و به‌فر و شه‌ڕه‌تۆپه‌ڵ ..
من ، تۆ ، شه‌هید و شیعر و ! سه‌ماکانی زۆربا
من و تۆ و ماڵێک ، خه‌مه‌کانی له یادگارییه‌کانی شه‌هید،
خه‌نده‌کانی له زه‌رده‌ی سه‌رلێوی . به‌فر
میوانم به
تۆ ئه‌ی دارگێلاسی ڕۆحم !
ئه‌گه‌ر نا، من به‌م ئادرێسه میوانتم :
بهفرستانی مه‌نفا
شاری شیعر
شه‌قامی ژن
کوچه‌ی باران
ئه‌پارتمانی رووبار و
نهۆمێک دراوسێی هه‌ور :
ئه‌مه ماڵی خه‌ونه‌کانی من و تۆیه .
٢٠٠٦ ئاپریڵی