17-shwbat

کامەران وریا قانع : یادى 17 شوباته‌وه ..

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وته‌یه‌كى رووسى( توندو تیژى ته‌نها به‌ درۆ ئه‌شارێته‌وه‌ و درۆش ته‌نها به‌ توندو تیزى ئه‌پارێزرێت) .

ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كى كورت بكه‌ین له‌سه‌ر رووداوه‌كانى 17 شوباتى پار ئه‌وه‌ ته‌نها ئه‌توانم به چاوێكى گه‌شبینه‌وه‌ ته‌ماشاى بكه‌م..
سه‌ره‌تا خۆپیشاندنه‌كانى پار ئه‌وه‌نده‌ى بۆ چاكسازى بارودۆخى كۆمه‌ڵگابوو هه‌ر له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى پێوه‌رى حزبایه‌تى له‌ ده‌زگاكانى كۆمه‌ڵگا تاكو دابین كردنى دادپه‌روه‌ری …هتد ئه‌وه‌نده‌ بۆ رووخانى هیچ لایه‌نێك نه‌بوو..
زۆر جار ده‌ره‌ئه‌نجامى ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ دووجۆره‌, یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ى سیسته‌مه‌كه‌ به‌ رێوه‌ ئه‌بات زۆر جار مل ئه‌دات و داخوازیه‌كانى خۆپیشانده‌رانى پێقبوله‌ له‌ژێر كاریگه‌رى هێزى خۆپیشانده‌ران هه‌ندێك چاكسازى ده‌كه‌ن وه‌كو گۆرینى حكومه‌ت و هێنانه‌ پێشه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن …هتد وه‌كو له‌ به‌حرین و ئوردن و مه‌غریب روویاندا ,دووه‌میان ئه‌وه‌یه‌ ده‌سه‌لاتداران ئه‌كه‌ونه‌ رق و كینه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران و ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ خۆپیشاندنى لێئه‌كرێت به‌ جۆرێك ده‌سه‌لاتداران ئه‌وه‌نده‌ كه‌له‌ ره‌ق ئه‌بن وا ده‌زانن له‌به‌رامبه‌ر وه‌حشێكى هه‌زار سه‌ره‌ن ئه‌بێت ئه‌و سه‌رانه‌ یه‌كه‌ یه‌كه‌ پان بكرێته‌وه‌و ئیتر ده‌سه‌ڵات ئه‌كه‌وێته‌ تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ به‌ هه‌ر رێگایه‌ك بۆى بكرێت وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌ خوپیشاندانه‌كانى ئێران روویاندا كه‌دواتر ناوى لێنرا شۆرشى سه‌وز, زۆجار ده‌سه‌لاتَ له‌ جۆرى دوومیان زیاتر حه‌زو نه‌شئه‌ى سه‌ركوت كردنى خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و زیاتر دیكتاتۆربوونیان ئه‌بات . ئه‌وه‌ى له‌كوردستان روویدا له‌ 17 شوبات به‌ داخه‌وه‌ زیاتر له‌ نموونه‌ى ئێران ئه‌چێـت كه‌ ده‌سه‌ڵاتى كوردى له‌ جیاتى هه‌نگاوى چاكسازیه‌كان خێراتر بكات , زیاتر كۆمه‌ڵگاى پڕ چه‌كدار كردو كه‌وته‌ گله‌یى كردن له‌ خه‌ڵك كه‌ پۆلیس و ئاسایشیان بریندار كردوه‌, بریندار بوونى پۆلیس له‌ كاتى خۆپیشاندانه‌كان كارێكى چاوه‌روانكراوه‌, چونكه‌ زۆر جار له‌ كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركى پۆلیسى ‌ بریندار بوون و هه‌ندێك جار گیان له‌ ده‌ستدان ده‌كه‌وێته‌وه‌ به‌ حكومى ئه‌وه‌ى پۆلیس زیاتر له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌ نائاساییه‌كانى كۆمه‌ڵگا هه‌ڵسو كه‌وت ئه‌كات له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو پۆلیس و ئاسیشه‌ دلسۆزه‌كانى ئه‌م نیشتمانه‌,به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئاسایی نیه‌ هاولاتى ئاسایی بریندار بێت و بكوژرێت. به‌ داخه‌وه‌ ده‌سه‌لاتى كوردى داواى دادگای میلله‌ت ئه‌كات له‌ جیاتى ئه‌وه‌ى دادگایی ئه‌و كه‌سانه‌ بكات كه‌ سه‌ر به‌ پۆلیس و ئاسایشن چۆن ده‌ستیان چوه‌ شه‌هید كردنى ئةو هةموو لاوة جوانانة. گه‌وره‌ترین كێشه‌ى خۆپیشاندانه‌كان ئه‌وه‌بوو له‌ ناوچه‌یه‌كى دیارى كراو قه‌تیس بوو,ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش هه‌ر له‌ ناوچه‌ى سلێمانى بێت به‌ بۆچوونى من هه‌ر نه‌كرێت باشتره, بةلام ياديكى شكوى بكريَتةوة. دوا ووته‌م بۆ ده‌سه‌ڵاتى كوردى ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو سحیره‌كانى رابردووتان ئێستاتان بو جوان ناكات ئه‌گه‌ر خۆتان ئێستا جوان نه‌كه‌ن, ئه‌مرۆ مافی مرۆڤ بووته‌ به‌شێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی زل هێزه‌كان ئه‌و مانا ته‌قلدیه‌ نه‌ماوة كه‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ر به‌ نه‌وته‌وه‌ ببسرێته‌وه‌], داواكارم سه‌رۆكى هه‌رێم چیتر میلله‌ت و ته‌قه‌كه‌ران له‌ میلله‌ت له‌ یه‌ك ته‌رازوو دانه‌نێت , چونكه‌ ده‌وڵه‌ت به‌رێوه‌ بردن و چاكسازى ناكريَت له‌ جومگه‌كانى ده‌وڵه‌وت به‌ هێشتنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ى هیچ رووی نه‌دابێت , لة ئةنجامدا هه‌موو زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بین ,له‌ ژیانیشدا زیانى ده‌سه‌لاتداره‌كان زۆر زیاتره‌ له‌ زیانى هاولاتیه‌كى ئاسایی. من له‌گه‌ڵ رووخان نیم به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه‌ به‌ سڕكراویش نیم..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت