کامەران وریا قانع : خێزانى سیاسى , خێزانى پاشایه‌تى , خێزانى دیكتاتۆرى .
له مێژووى وڵاتاندا چه‌ند جۆرێك خێزان هه‌ن كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌بووه سیماى سیسته‌مى سیاسى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌نه پیشان ئه‌ده‌ن ئه‌وانیش ( خێزانى سیاسى, ,خێزانى پاشایه‌تى, خێزانى دیكتاتۆرى). تێكه‌لێكى سه‌یر هه‌یه له نێوان ئه‌و سێ جۆره خێزانه,به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى گشتى چه‌ند بنه‌مایه‌كى سه‌ره‌كیش هه‌یه لێكیان جیا ئه‌كاته‌وه, بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ى مه‌به‌سته‌كه‌م هه‌وڵ ئه‌ده‌م به‌كورتى باسى هه‌ر یه‌كێكیان بكه‌م ..
خێزانى سیاسیى, بریتیه له‌و خێزانه‌ى كه به‌شێك له ئه‌ندامه‌كانى خه‌ریكى سیاسه‌ت ئه‌بن و زۆرجار پۆستى به‌رز له‌حكومرانى ئه‌گرنه ده‌ست تا ده‌گاته سه‌رۆك كۆمار. خاڵێكى هه‌ره‌جوانى ئه‌م جۆره خێزانه ئه‌وه‌یه كه دان ئه‌نێن به دۆراندن له هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاماده‌ن ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێلن , ئه‌م جۆره خێزانه‌ش زیاتر له سیسته‌مه دیموكراسیه‌كان دروست ئه‌بن ، باشترین نموونه‌ش خێزانى جورج ده‌بلیو بوشى ئه‌مریكییه كه باوك و كور توانیان سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا بگرنه ده‌ست و دواتر ده‌سه‌ڵاتیش به‌جێبهێڵن.
له‌ئه‌مریكا زۆر خێزانى سیاسى هه‌ن , جون كه‌ندی و براكانى, بیل كلتۆن و هاوسه‌ره‌كه‌ى …هتد. به شێوه‌یه‌كى تر زۆر ئاساییه خێزانێك حه‌ز و خولیاى ده‌سه‌لاتیان هه‌بێت هه‌روه‌ها هه‌وڵى بۆ بده‌ن له چوارچێه‌وه‌ى ئه‌و یاسانه‌ى كه ده‌رفه‌تى یه‌كسان ئه‌دات به ركباره‌كان, به‌ڵام به‌مه‌رجێك دواى ته‌واو بوونى ماوه‌كه‌ى كورسى ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێلێ بۆ كه‌سێكى تر‌ى براوه له هه‌لبژاردنه‌كان كه ئه‌ویش به هه‌مان ئه‌و یاسایانه كه پرۆسه‌ى سیاسى رێك ئه‌خات ..
خێزانى پاشایه‌تى: ئه‌م خێزانه زیاتر به یاسایه‌كى ناوه‌كى ئه‌چێت به‌رێوه كه پاشاكانى دوارۆژ دیاریكراوه , له‌م جۆره خێزانه پێویست به هه‌ڵبژاردن ناكات تا پاشا دابنرێت به‌ڵكو چه‌ند یاسایه‌كى ناوخۆی خێزان هه‌یه كه پادشا دیارى ئه‌كات . زۆربه‌ى جار كورى گه‌وره ده‌بێته پاشا له دوارۆژ یان براى پاشا كه زیاتر لایه‌نگرى هه‌بێت له‌و سنوره‌ى كه خێزانى پاشا پێك ئه‌هێنێت.
خێزانى پاشایه‌تى به چه‌ند جۆرێك ده‌ركه‌وتون ئه‌مرۆ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى سیاسى , له سیسته‌مه دیموكراتیه‌كان پاشا ئه‌ونده ره‌مزه بۆ نه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندى نیه به‌سیاسه‌تى ده‌وڵه‌ته‌وه وه‌كو به‌ریتانیا, هه‌روه‌ها ئه‌توانرێت ئیمپاراتۆرى یابانیش بچێته ناو هه‌مان بازنه‌وه, به‌ڵام به ناوی ئیمپراتۆر نه‌ك پاشا.
له هه‌ندێك ولات به‌تایبه‌تى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و ئه‌فریقیا ئه‌م خێزانانه به‌جۆرێكى تر كه‌وتونه‌ته‌وه. راسته ئه‌وانیش بۆ دانانى پاشا هیچ هه‌ڵبژاردنێك له كۆمه‌ڵگا ناكه‌ن , به‌ڵام ئه‌م خێزانانه خۆیان سیاسه‌تى ده‌وڵه‌ت به‌رێوه ئه‌بن كه له هه‌موو سوچێكى كۆمه‌ڵگا ئاماده‌ن و نه‌وه‌كان و برازاكان و خالوزاكان هه‌ر یه‌كێك جومگه‌یه‌كى كۆمه‌ڵگاى گرتوه باشترین نموونه ولاتى سعودیه‌یه. ئه‌م جۆره خێزانانه ده‌بنه خێزانێكى ده‌سه‌لات و ره‌ها ..
خێزانى دیكتاتۆر: ئه‌م خێزانانه زیاتر له‌و كۆمه‌ڵگایه‌نه دروست ئه‌بن كه شێوه‌ى حكومكردنى كۆماریه و زۆربه‌ى ئامرازەكانى سیسته‌مى دیموكراسى له كۆمه‌ڵگا هه‌یه, به‌ڵام خاڵى له ناوه‌رۆك. واتا هه‌ڵبژاردن هه‌یه به‌ڵام به ته‌زویر , په‌رله‌مان هه‌یه , به‌ڵام كاره‌كان زۆربه‌ى به چه‌پڵه به‌رێوه ئه‌چن, ده‌زگاكانى نه‌زاهه و چاودێرى هه‌یه , به‌ڵام ولات پره له گه‌نده‌ڵى . ره‌نگه باشترین ئه‌نجامى شۆرشى به‌هارى عه‌ره‌بى كۆتایی هێنانى بووه به خێزانى دیكتاتۆرى له ( میسر و تونس و یه‌مه‌ن و لیبیا) نه‌ك سیسته‌مه دیكتاتۆریه‌كه خۆیی تا ئه‌م ساته.
كێشه‌ى ئه‌م جۆره خێزانه ئه‌وه‌یه كه یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌رێوه‌ى ئه‌بات كه زۆر جیاوازه له خێزانى پاشایه‌تى . ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌م خێزانه كه‌سى یه‌كه‌م سه‌ربه‌سته كێ له شوین خۆى دائه‌نێت و ئیش بۆ كێ ئه‌كات لەدواى خۆى , هه‌روه‌ها زۆرجار ئه‌م خێزانه به نه‌مانى كه‌سى یه‌كه‌م هه‌موو خێزانه‌كه له ناو ئه‌چێت و به‌رده‌وام ته‌مه‌نى كورتره له خێزانى پاشایه‌تى.
هه‌روه‌ها ئه‌م خێزانه به‌رده‌وام له‌سه‌ر هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمان له ژێر هه‌ره‌شه‌دایه و دوژمنى ناوه‌كى و ده‌ره‌كى كارئه‌كات , هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره خێزانانه له دواى رووخانیان ئه‌چنه زبڵدانى مێژوو ئاسه‌واریكى وایان نامێنێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه له حوكمدا بوون ، به‌مێژوویه‌كى ره‌ش بۆ كۆمه‌ڵگاكانیان ئه‌نووسرێت.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى دروست بوونى ئه‌م جۆره خێزانه بكه‌ین له ناوچه‌كه زیاتر دواى نه‌مانى سیستمه‌ى پاشایه‌تى دروست بوون ، هه‌ر له عێراقى دوایی مه‌لیك فه‌یصل و میسرى دواى مه‌لیك فاروق لیبیای دوایی مه‌لیك سنوسى….هتد .
له مێژووى كوردیشدا خێزانه‌كان زیاتر شۆرشگێر بوون تا جۆره‌كانى تر‌ى خێزان به حكومى ئه‌وه‌ى ئه‌م خێزانانه له ناو ده‌وڵه‌ت ئیشیان نه‌كردوه زیاتر به‌شۆرشه‌وه خه‌ریك بوون له‌به‌رئه‌وەی دوای نه‌مانى شۆرشه‌كه ئه‌و خێزانانه‌ش ته‌نها ناوبانگیان بۆ ماوه‌ته‌وه وه‌كو به‌درخانیه‌كان و نه‌هریه‌كان و قازییه‌كان… هتد. ره‌نگه له كوردستانى باشور جیاوازیه‌ك هه‌بێت له به‌شه‌كانى تر ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چه‌ند خێزانێك هه‌ن له خێزانى شۆشگێریه‌وه بوون به خێزانى ده‌سه‌لاتدار ئه‌وانیش خێزانى مه‌لا مسته‌فاى بارزان و خێزانى مام جه‌لاله ؛ به‌ڵام له‌گه‌ڵ جیاوازیه‌كى گه‌وره‌یه نێوانیان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خیزانى بارزانى له‌ده‌ستدانى كه‌سى یه‌كه‌مى ئه‌زموون كردوه له ته‌مه‌نى خۆیی بۆ هه‌ر قۆناغێك وه‌ك شیخ احمد و مه‌لا مسته‌فا و ئیدرس بارزانى , به‌ڵام ئه‌م خێزانه هه‌ر له كاركردن له سیاسه‌ت به‌رده‌وامن و به‌شێك له ده‌سه‌لاتى كوردی ئه‌بن به‌رێوه ، كه‌زیاتر له‌ده‌سه‌لاتى خێزانى پادشایه‌تى ئه‌چێت , هه‌رچى خێزانى تاڵبانیه هێشتا به‌و ئه‌زموونه نه‌رۆیشتوه ، كه ئایا دواى نه‌مانى كه‌سى یه‌كه‌م ئه‌و خێزانه نه‌وه‌كانى ده‌سه‌ڵات ئه‌گرنه‌ده‌ست ؛ له‌م خاڵه‌دا خێزانى تاڵه‌بانى زیاتر له خێزانى سیاسى ئه‌چێت چونكه دوا رۆژیی ئه‌و خێزانه ئاشكرانیه كه چۆن دێنه‌وه ناو سیاسه‌ت ئایا ده‌رفه‌تى گرتنى ده‌سه‌لاتیان هه‌یه دووباره.
كه‌واته ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵگاى كوردى دوو جۆر خێزانى تیایه (سیاسى و پادشایه‌تى ) كه زۆرجار په‌نا ئه‌به‌ن بۆ ئامرازه‌كانى خێزانى سێ یه‌م ( خێزانى دیكتاتۆرى ) بۆ به‌رێوه‌بردنى كۆمه‌ڵگا؛ له‌به‌ر ئه‌وه كوردستان تێكه‌لێكى سه‌یره له هه‌موو جۆره خێزانه‌كان ..