نامه‌یه‌کی کراوه له پیشمه‌رگه‌یه‌کی پارتیزانه‌وه بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان (کاک مه‌سعود بارزانی) سڵاوێکی پیشمه‌رگانه‌ی گه‌رم …
به‌ڕیز سه‌رۆک من پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان (سه‌رکه‌وت محه‌مه‌د فه‌تاح)م، بۆ ئه‌وه‌ی باش بیری به‌ڕیزتانی بخه‌مه‌وه، من ئه‌و عه‌ده‌د جیهازه‌م که له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیروان مسته‌فا بوم. به‌ڕیزتان ده‌بیت باشتان له‌بیر بێت که هێزه‌که‌مان له قاسمه‌ڕه‌ش چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی به‌ڕێزتانی ده‌کرد تا وه‌ک به‌ره‌ی کوردستانی بۆ سه‌رپه‌رشتی راپه‌ڕین له میحوه‌ری قه‌ڵادزه‌وه بۆ راپه‌ڕین بجوڵێین .
دڵنیام به‌ڕیزتان به‌باشی بیرتانه که ده‌قه به‌ده‌قه هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنه‌کانم له‌ڕیی بێسیمهکهوه وه‌ر ده‌گرت و ئه‌م دا به به‌ڕێزتان (کاک مه‌سعود و کاک نه‌وشیراون) . بێگومانم گه‌رئه‌م نامه‌یه‌م بخوێنیته‌وه بیرت ده‌که‌وێته‌وه که پێت گوتم سه‌رکه‌وت هیوادارم هه‌واڵی رزگارکردنی که‌رکوکیش له‌ده‌می تۆوه ببیستم. ئه‌وکاته‌ی ئه‌وه‌ت پێگوتم سێ شه‌وڕۆژ بو له‌خۆشی راپه‌ڕین و سه‌رکه‌وتنه‌کانی جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه خه‌و له‌چاوه‌کانم تۆرابو. ئه‌وکاته خۆشترین کاته‌کانی ژیانم بو. بۆ خۆشبه‌ختی نه‌مردم تا رزگارکردنی کهرکویشم بیینی، ئه‌وکاته‌ی که کاک نه‌وشیراون له‌سه‌ر بۆنیتی ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی به‌نوسینی بروسکه‌یه‌ک هه‌واڵی رزگارکردنی که‌رکوکی له‌ڕێی رادیۆکه‌وه به‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان راگه‌یاند .
ئێمه شه‌هیده زیندوه‌کانی گه‌له‌که‌مانین. به‌داخه‌وه تائێستا پێشمه‌رگه وه‌ک گه‌وره‌یی ناوه‌که‌ی رێزی لێ نه‌گیراوه. ژیان و گوزه‌رانی به‌شیکی زۆریان له‌وپه‌ڕی خراپی دایه وله هه‌مو رویه‌که‌وه په‌راوێزخراون. ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه باش بکه‌ن، به‌یاسا مافه‌کانی بپارێزن، له‌ژیر ده‌ستی حیزب و به‌رپرسه‌کان رزگاری بکه‌ن وسه‌روه‌ری بۆ بگێڕنه‌وه، به‌داخه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ناڕه‌وا دور له هه‌مو به‌رپرسیاریتیه‌کی سیاسی و مێژویی هێرشێکی ناڕه‌وایان بۆ سه‌ر پارله‌مانتاری لیستی گۆڕان کاک عه‌دنان عوسمان ده‌ستپێکردوه، ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوین که به‌ڕیزتان وه‌ک سه‌رۆکی وڵات له‌و مه‌سه‌له گرنگ وحهساسه بڕوانن وتهدهخلی تیا بکه‌یت، به‌ڵام به‌داخه‌وه بڵاوکردنه‌وه‌ی قسه‌کانی به‌ڕیزتان توشی سه‌رسوڕمانی کردین! جه‌نابتان له باسێکی وا هه‌ستیاردا که له‌گه‌رمه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی ههڵبژردنداین، ده‌بو دور له‌هه‌ر تهرهفدارییهکی حیزبی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌مومان هه‌ڵوێستت وه‌ربگرتایه.
لێت ناشارمه‌وه من وه‌ک پیشمه‌رگه‌یه‌کی دانه‌بڕاو و به ئه‌مه‌کی گه‌له‌که‌م لێتان دڵگرانم. هیوادارم به‌ڕیزتان ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و ده‌ستوری خۆت بۆ کۆتایهێنان به‌و تهشقهڵهیهی که به پارله‌مانتار کاک عه‌دنان عوسمان ده‌کرێ بخهیتهگهڕو رێگه مه‌ده ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه وه‌ک ریکلام بۆ هه‌ڵبژاردن به‌رکار بهێنرێت .
بهرهوچهسپاندنی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌روه‌رکردنی یاسا .
سه‌رکه‌وتی جیهاز