Azad-hamdi-3

ئازاد حەمدى .. ١ ئایار 1962 لە دێی هاوار

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم وێنەیە یادەوەرى یەکى ئایاری 1962 لە دۆڵە هەنجیر گیراوەبەڕێزان ( نەوفڵ – محێدین – مامۆستا عەلی – ئازاد حەمدى – منداڵەکە ئایار کوری محێدین )ە

لە کۆبوونەوەیەکى ئەو لیژنە حیزبیەى پێکمان هێنابو لەدێی هاوار و کەوتبووە چالاکى لە شەستەکاندا ، بریار درا هەستین بە یادکردنەوەى یەکى ئایار .. لیژنەکە بریتى بوون لە [ مام ئیسماعیل ، نەزیف ، ئەللە وەیس ، مامۆستا رەئوف ئەحمەد ، حەمە کۆڵ ، ئیمام ، محێدین ، ئەڵا وەیس ، بەسەرپەرشتى من ] بۆ سەرخستنی .. پێش هەفتەیەیەک دەستمان کرد بەگەیاندنى پەیامەکە کە لەو ڕۆژەدا پشووی فەرمیەو هەڵدەستین بەسەیرانێکى خیزانى گشتى لە {دۆڵە هەتجیر } سەرووی هاوار ، بە مەرجێک سەیرانێکى هێمنانە بێت و خواردن بریتی بێت لە نان و کەرێ وهێلکە و چا .. زیاتر نەبێت .

سەر لە بەیانى ئەو ڕۆژە هەر هەموو ئاوایی هاوار بە گەورەو بچووکیەوە ئامادە بوون ، تەنها سێ کەس نەبێت ( کاک ئیبراهیم ،کاک کەریمى پۆلیس و حەمە ئەمین چایچى کە شەلەلى بوو )… لەویدا کۆمەڵ کۆمەڵ بە خێزانى هەموو ئەو ڕۆژەیەیان بەشادى بەسەر

برد .. هەرچیەک بیپرسیایە یەکی ئایار چیە ؟؟؟ بۆمان روون ئەکردنەوە ..

لە ڕاستیدا هێمنى لەکار کردن و تێکۆشانى مام ئیسماعیل (هاوڕێ بەڕەزا ) و تێکۆشەرى ماندو نەنلس هاوڕێ حەمەکۆڵ و قسەزان و وورد بین هاوڕێ محێدین و لاوى بەجۆش و سەرگەرم ئەو کاتە نەزیف …. دەورێکى کاریگەر یان هەبوو لە لاى هاواریە کان …

ساڵی 1960 کە بوومە مامۆستا لە هاوار ..!! پاش ماوەیەک لە تێکەڵ بوون ، لە رووی بیرو بۆچوونەوە مام ئیسماعیل زۆر لەبار بوو بۆ پیەیوەندى کردن ..یەکەم کەس کەبۆی دەستنیشان کردم هاوڕێ حەمە کۆڵ بوو کە لەدەرەوى هاوارلە دەرە توێ ،

لەماوەیەکى کەمدا بەیەک گەشتین … هەرکە دوواندم یەکسەر ووتی : من هەر خۆم نیم هەموو مانگێک ئابوونە لە 18 کەس وەردەگرم لە هەڵەبجە پارەکە ئەدەمە حزب..؟!! زۆر سەرم سووڕما چۆن و ؟؟ ئەو هەژدە کە سە کێن و چۆن بیان بینین تا ڕێکیان خەین ؟؟ ووتى لە دەرە توێ هەر (مەخفەرێکى) پۆلیسی لێیە ..19 پۆلیسن یەکێکیان پارتیەو ناوى کەریمە ، ئەوانى تر هەمویان شیوعین و قسەیەیان بۆ دەکەم و ئابوونەیان لێی وەردەگرم .. ؟!..پێم ئەوە چۆن ئەی تۆ نازانى ئەوە کارێکە لەلای میری قەدەغەیە ؟؟؟ ووتى من هەقى ئەوەم نیە خۆم لە خوارووی عیراق سەرباز بووم و بووم بە شیوعى با قەدەغەش بێت .. لە دەرە توێ لەوان زیاتر کەسی تری لێنیە تا بیانکەمە شیوعى بە خوا لەپێش هەموویانەوە ئابوونە لە ئامر مەخفەرەکە وەردەگرم …

.بە هەڵوێستى بوێری ئەم هاوڕیە لە ئاستێکدا بوو گوێیبە هیچ بەر بەستێک نەئەدا ..کۆبوونەوەکانمان بەشەو دەکرد لە سەعات دە .. هەرچەند دەرەتۆێ بۆ هاوار لا ِڕێ و سەخت بوو بەتەنیا بەفرو باران و کرێوەى سەرما نەدەبوونە بەربەستی لە کاتى خۆی دا ئامادەی کۆبوونەوەکان دەبوو ..

پاش تێپەڕبوونى 50 ساڵ بەسەر ئەو یادەوەریە کە بۆ یەکەم جار لەدێی هاوار بەسەرکەووتووانە ئەنجام درا … سڵاو و ڕێزو خۆشەویستیم بۆ هە موو تاکێکی هاوارى و بە تلیبەتى ئەو تَکۆشەرانەی لە ژیاندا نەماوون و لەلای خودى من هەر بە خۆشەویستی و نەمرى ماوومەتەوە .

یەکی ئایارى 2012

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت