Abubakir-Caf-7

بۆچی ناچارین بە نائومێدی ؟! .. ئەبوبەکـــــر جاف .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەبارەی سەدەی ( نیفاق ) و نا ئەهلی ئەم ئەهالییەوە!! .

Pourquoi ? , on es oblige d etre pessimiste 

( قەی كردنی سوراحی ئەگەر تێ بگەی , دەڵێ دڵ تێكەڵ هاتنە لەگەڵ ئەم خەڵكە تێكەڵی ) مەحوی ..

كانت لە وەڵامی لایبنتیزدا, بە گاڵتەجارییەوە , لە بارەی ئەو هارمۆنییەوە كە لایپنیتز باسی ئەكات ..:

هارمۆنی چی ؟ لە كاتێكدا ئەو هەویرو قوڕەی ئینسانی لێ دروستكراوە هێندە لارو قۆڕە , هەرهەوڵێك بۆ راستكردنەوە و سەرلە نوێ بەدیهێنانەوی ئینسانی باش , عەبەسیەتە..! بێهودەییە…! گاڵتە بە خۆكردنە .. ! هەر لێرەوە ئەم ئەكتەرە لە مێژوودا كارێكی وەها باشی نەكردووە تا جێگای ئومێدێك بێت , بۆیە هەر ( كانت ) لەوبڕوادایە ..: مێژوی ئینسانی چنراوێكە لە جنوون و شێتی .. تا ئێرە راست ئەكات . ئەو ( كانت ) .. ئەگەر بەم روئیایەوە بووەستایەو , نەهاتبایەتە سەر ئەلتەرناتیڤ پێشنیاركردن , كارێكی باش بوو… بەڵام ..

كانت .. نازانین لەگەمژەیی بوو یاخود , لە بێئومێدییەوە .. باسی فریادرەسێكی گەورەی كرد .. فریادرەس و گۆدۆكەی ( كانت عەقڵە…؟ّ!! ) . چی حەماقەتێكە ئومێدو هیوا بەستنەوە بە ئەقڵەوە. ئەوەی بە درێژایی مێژووی ئینسانیمان , لە كارەسات و سەرەو لێژبوونەوە , لە ماڵوێرانی و كاولكاری , لە ئیغتیصابكردنی سروشت . لە بەربەریكردنەوەی ئینسان و ملكەچكردنی بۆ كەڵكەڵە غەریزی و شەهوانییەكانی , لە هەموو كوشتارو بڕین و فیاسكۆ و سكاندالەكاندا بەپرسیارە … تەنها بە ( عەقڵ ) .. یا بەرهەمی عەقڵ و فاكیوڵتێی ئەقڵی ( فیزیایی ) ییە , عەقڵیەتی نیسبیگەرایە … عەقڵ و عەقڵگەراو عەقڵپەرستەكان .. دڵیانخۆشە مرۆڤایەتیان لە جەبرو قەدەری ( میتافیزیكی) نەجاتدا و رزگاریانكرد .. بێئاگاو بە ئاگا , ( عەقڵیانكردەوە بە میتافیزیكیا ..!! ) . كاری عەقڵ , : داڕنین و سەندنەوەی ( وەهم Illusion ) بوو لەهەقیقەت , جە ئەم وەهامانە , شەرعییەت و رەوایەتیان لە هەرچی ( گەمەیەكی زمانەوانی – مێژووی , ئیدۆلۆژی – ئاینی – میتۆلۆژی .. ) وەرگرتبێت. تا وایلێهات عەقڵ بویەوە بە ( وەهم! ) . وەهم بوو بە عەقڵ …! ئیدی یەكێك لە مەترسیدارترین دراوی عەقڵ كە ( زانست ) ە , بوو بە ئەڵتەرناتیڤێكی ئەوەڵ و ئاخیری ( عجزو كڵۆڵی ئینسانیمان ..! ) بەڵام بێئاگا لەوەی , وەك نیچە ئەڵێت ..: ( گریمانە سەرەتای و بنچینەكانی زانست , هەمان گریمانەكانی ( ئاینن ) ە. بەو مانایەی ئەوەی هەیە مەعقووڵەوەو ملكەچە بۆ زانین , زانینیش بەختەوەری دێنێت . زانست وەك ئاین , لە رێگەی كەڵكەڵەمانەوە بۆ ( ئارامی و ئاسایش ) , هاتە حوزور .

ئێمەی بێخوداو ئەنتی میتافیزیكییەكان , پرشی ئاگرەكەمان لەو ئاتەشگایەوە وەرگرتووە كە هەزاران ساڵ لەمەو بەر هەبووە , لەو باوەرە مەسیحییەی , كە پێشتر باوەرێكی ( ئەفلاتوونی ) بووە , باوەڕبوون بەوەی : خودا حەقیقەتە و حەقیقەت خوداییە , , ئیلاهییە) یا دەڵێت ..: بڕوابوونمان بەزانست و عیلم , بوونیادنراوە لەسەر هەمان بروابونمان بە میتافیزیكیا , ئێمە , ئێستاكە بەدووی زانیندا دەگەرێین , .جا ئەم هیوا و ئومێدبەخشینەی ( زانست ) بە مرۆڤایەتی , بە هەمان میكانیزمەكانی ئاین كار دەكات.

ئەگەر خودا ئەمرۆ حووزوری نەبێت , ئەوا نیچە وتەنی : زانایان وازیان نەهێناوەو دەستبەرداری خوولقاندنی ( خوداكان ) نەبوون .. لە ( مادە , ووزە , ئامانج ….. ) لەلای نیچە لە پاش مەرگی خودا : تارماییەكانی بەسەرسەرمانەوەیە , چوون : میكانیزمە شاراوەكانی مۆراڵی تیولۆژی , لە ناو ( حەقیقەتە زانستییەكاندا ) نووستووەو بەكار دەهێنرێت.

بەهاكانی زانست , پشتئەستوورە بەهێل و غایەتە شاراوە و نەشاراوەكانی ئاین … ئا لێرەوە هەستكردن بە غیاب و نا ئامادەیی ( بەهاو پرانسیپە مۆراڵییە مەزنەكان ) . لە نەمان و ئاوابوونی ( ئامانج و یەكێتی و هاوكاری و هەماهەنگی و حەقیقەتەوە .. ) دەبینریت و پەیپێدەبرێت .. ئا لێرەوە (دونیا ) بێبەهایە , یا بێبەهامانكرد , بەها و فەزیلەتە گەورە ئەرستۆكراتییەكان , لە بازاری رەشۆكی و مێگەلدا, لەنێو( ماسدا ) , بەپوچی و بەهەرزان دەیكڕین …!! چی ماوە بەشەر تاقی بكاتەوە ..؟ : شەریعەت ئیرهاب و تیرۆریزمی هێنا..!!, سۆسیالیزم دكتاتۆریەت و كوشتن و بڕین…! ناسیۆنالێزم راسیست و رەگەزپەرستی ..!, كاپیتالیزم , بەربەریەت و دۆزەخی پارەو سەرمایە … هیومانیزم و ئینسانگەرایی ئینسانی كرد بەخودا, پاشان … كۆتایی بەئینسان هێناو مەرگی ئینسانی راگەیاند ..!! تەنها و تەنها تێرتێر گاڵتە بە ( كانت ) بكەین و بڵێین ( پرۆژەی ئاشتییەكی گەردوونی هەمیشەی و هاوڵاتییەكی گەردوونی ..

ئەفسانەو درۆیەكی هەر زۆر گەورەبوو…؟؟!! تراژ- كۆمیدی تر لەهەموی , نوكتەیەكی تراژیدی و گاڵتەجارانە ئەوەیە كەسانێك هەبن ئومێدێكیان بەعەقڵ مابێت و وایببینن ( رۆشنگەری پرۆژەیەكی نا كامڵ و نا تەواوكراوە و هێشتاكە بە بەرییەوە مایە..!! مادامەكی حەقیقەت و ماناكان بوون بە ( گەمەیەكی) زمانەوانی …. هیچ شتێك بە بەرییەوە نەماوە , بەو پێیەی هیچ شتێك بەهای نەماوە…. تەنها شتێك كە چاوەرێمانەو تێیدا دەژین ( سەرەلێژبوونەوەو نیهلیزم و عەدەمیەتە ).. ئەمەیە چركەساتەكانی ئەپۆكالیپس .

509 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت