پۆستی سیادی و مافه‌كانی كورد / یه‌كێكیان یان هه‌ردوكیان .. سه‌رکه‌وت محه‌مه‌د فه‌تاح .
دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 991، دوای هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراندنی حکومه‌ت ، دوای دوکه‌رتبونی ئیداره و حکومه‌تی کوردستان، دوای دۆخی چه‌ند ساڵه‌ی نه‌شه‌ر نه ئاشتی نێوان هه‌ردو حیزبه گه‌وره‌که‌ی کوردستان. سه‌ره‌نجام ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی هاتن و رژێمی سه‌دام حسێن یان روخاند. ساڵی 2003 سالێکی گرنگ و چاره‌نوساز بو بۆ گه‌لی کوردستان گرنگ بو، چونکه سیمای داگیرکه‌ری به‌عس ته‌فروتوناکرا، حیزبی به‌عس روخێنرا و دواتر به‌پێی ده‌ستور وه‌ک نازییه‌کانی ئه‌ڵمانیا له کاروباری سیاسی قه‌ده‌غه‌کرا، داوده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کان هه‌ڵته‌کێنران به‌مه‌ش سێکوچکه‌ی به‌عسیه‌کان (ته‌عریب، ته‌رحیل، ته‌بعیس) له ره‌گوڕیشه هه‌ڵکێشران که ئه‌مه مه‌ترسی جینۆسایدی له‌سه‌ر کورد سڕییه‌وه.
کورد زۆر به‌باشی له نوسینه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستورو دواتر پاکنوس و ئینجا راپرسی ده‌ستوری عێراقی فیدراڵ دا به‌شداریکردو به‌شێکی باش ئه‌گه‌ر هه‌مو مافه‌کانیشمان نه‌بێ جێگیرکرا. له‌وکاته‌وه تائێسته سێ حکومه‌تمان گۆڕی حکومه‌ته‌که‌ی عه‌لاوی ئینجا جه‌عفه‌ری و دواترینیان مالیکی، له‌هه‌ر سێکیاندا کورد پۆستی گرنگ و سیادی تیا به‌ده‌ستهینا، هه‌ر له سه‌رۆک کۆمار، جێگری سه‌رۆکی پارله‌مان، ده‌یان پارله‌مانتار، وه‌زیری ده‌ره‌وه، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بگره هه‌تا چه‌ندین وه‌زیرو جێگروه‌زیر .
کورد که کۆمه‌ڵیک ده‌سکه‌وتی ده‌ستوری له ده‌ستوردا به‌ده‌ستهێنابو، ده‌بو له‌ڕێی پۆسته سیادی و ته‌شریعی و ته‌نفیزییه‌کانه‌وه هه‌وڵی به‌عه‌مه‌لیکردن و جێبه‌جێکردنی مافه ده‌ستوری و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی بدایه، به‌داخه‌وه تا هه‌نوکه ئه‌گه‌ر به‌رواردێکی ئه‌دای نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غدا بکه‌ین ده‌بینین، هێشتا هیچ کام له‌و مافانه‌مان جێبه‌جی نه‌کراوه.
دیاریکردنی سنوری کوردستان، چه‌سپاندنی سیستمی فیدراڵی، مه‌سه‌له‌ی سه‌رچاوه سروشتیه‌کان، مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه و بودجه. هیچ کام له‌مانه نه‌ک هه‌ر جێبه‌جێ نه‌کراون، به‌ڵکه ئێسته له هه‌موکات زیاتر له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی عه‌ربه شۆفێنیه‌کان دان. نه هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکه هه‌نوکه مافه ده‌ستورییه سه‌لمێنراوه‌کانیشمان له‌به‌رده‌م ره‌حمه‌تی چه‌قۆی هه‌موارکردنی ده‌ستوردان که عه‌ره‌به شوڤێنیه‌کان وه‌ک گورگی هار ده‌وریان داوین !.
ئێمه‌ی کورد پۆستمان بۆچییه گه‌ر ناوچه دابڕاوه‌کان هه‌روه‌ک خۆی بێت، ئێمه پێشمه‌رگه‌مان بۆچییه گه‌ر سنورێکی دیاریکراومان نه‌بێ تا بیپارێزێ، ئێمه بودجه‌مان بۆچییه گه‌ر له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستاندا به‌کارنه‌هێنرێ. بۆیه سه‌رانی کورد ئه‌مڕۆ ئه‌رکێکی مێژویی یان له‌سه‌رشانه. ئه‌بێ هه‌وڵه‌کانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دوابستی خاکی کوردستان بێ و پۆسته‌کانیان بۆداکۆکی کردن بێ له‌سه‌ر مه‌سه‌له ره‌واکانی میلله‌ته‌که‌مان. و پێشمه‌رگه‌ش پارێزه‌ری خاک و نه‌ته‌وه‌بێت .
کورد مافی خۆیه‌تی وه‌ک دوه‌م نه‌ته‌وه‌ی عێراق هه‌م پۆستی سیادی هه‌بێ ، هه‌م مافه ده‌ستورییه‌کانیشی بێ ئه‌م لاو لا فه‌راهه‌م بکرێ، تا ئه‌وکاته‌ی له چوارچێوه‌ی عێراق دا بێت .
ئێسته باپرسین له‌وانه‌ی که له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش ساڵه‌ی به نوێنه‌رایه‌تی کورد له به‌غدا بون، چیان بۆ خۆیان، بۆ خزم و که‌سوکاره‌کانیان و بۆ ده‌ستوپێوه‌ند و بۆ حیزبه‌کانیان کردوه؟ چیان بۆ جێبه‌جێکردنی پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان کردوه؟ ئایه ئیسته کاتی ئه‌وه نییه هه‌مو ئه‌وانه بخه‌ینه به‌ر ویژدانی نه‌ته‌وه و روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌ی مێژوییان بکه‌ینه‌وه؟.
دوای ئه‌و هه‌مو که‌مته‌رخه‌می و نوشستیانه‌یان هێشتا شه‌ڕی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆست و پله‌وپایه‌کانیان ده‌که‌ن. پۆست نه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی گه‌له‌که‌مان، به‌ڵکه بۆ زامنکردنی ئیمتیازه شه‌خسیه‌کانی خۆیان! ئایه ئێسته کاتی ئه‌وه نییه که داوده‌زگا ده‌ستورییه‌کانی هه‌ریمی کوردستان له نوێنه‌رانی کورد که شه‌ش ساڵ له به‌غدا بون بپرسنه‌وه؟ ئایه نابێ نوێنه‌ره تازه‌کانمان له‌لایه‌ن داوده‌زگا ده‌ستورییه‌کانی کوردستانه‌وه چاودێری بکرێن، له کاره‌باشه‌کانیان ئافه‌رین و له که‌موکوڕییه‌کانیان لێپێچینه‌وه‌یان لێ بکرێت؟ ئه‌و ده‌زگایه کامه‌یه که توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی لێپرسینه‌وه‌ی نوێنه‌رانی کوردیان پێ ده‌سپێردرێ. ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه ئه‌و ده‌زگایه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ده‌ستورییه دروست بکرێ؟.