کامەران وریا قانع : هه‌ندێك ژماره‌ى گرنك له‌سه‌ر عێراق و كوردستان .
به‌شى یه‌كه‌م
تۆرى زانست بۆ عێراق له تازه‌ترین رووپێو كردنى (مسح) خۆی كه لاى من هه‌یه بۆ چاره‌كه‌ى یه‌كه‌مى ساڵى 2011 هه‌ندێك ژماره‌ى گرنگى بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر عێراق و كوردستان . رووپێوكه 28875 خێزانى گرتوته‌وه چه‌ند داتايةكى بڵاو كردوته‌وه‌وه كه پێویسته ئێمه‌ى كورد ئاگامان لێبێـت بزانین له كوێ عێرقداین.
خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌كى:
كاره‌با :
خێزانێكى عێراقی تێكرا 14.6 سه‌عات كاره‌با وه‌رئه‌گرێت له رۆژێك له تۆرى نیشتمانى یان مولیده‌ى گه‌ره‌ك یان تایبه‌تى كةسى,
ته‌نها له %17 خیزانه‌كانى عێراق رۆژانه 20 كاتژمێژ كاره‌بایان هه‌یه له هه‌موو سه‌رچاوه‌كان. كاره‌با به خرابترین خزمه‌تگوزارى پۆلێن كراوه له لایه‌ن %79 خێزانه‌كان.
به‌صره یه‌كه‌م پاریزگایه كه زۆرترین كاره‌بای هه‌یه رۆژانه 19 كاتژمێر
شارى موسه‌نا به پله‌ى دووه‌م دێـت رۆژانه 18 كاتژمێر
هه‌رێمى كوردستان به پله‌ى سێیه‌م دێت رۆژانه 16 كاتژمێر
خراپترین شار موصله كه رۆژانه ته‌نها كه‌متر له 5 كاتژمێر كاره‌بایان هه‌یه .
ئاوى خواردنه‌وه :
له %65 خێزانه‌كان تۆرى گشتى ئاو به‌كار ئه‌هێنن كه رۆژانه كه‌متر له دوو سه‌عات ئاو دةكاتة مالةكانيان. له شاره‌كان %72 سوود له تۆرى گشتى وه‌رئه‌گرن , له دیهاته‌كان ته‌نها له %47 خێزانه‌كان سوود له‌و تۆره ئاو وه‌رئه‌گرن.
به‌صره ته‌نها له 1% خیزانه‌كان ئاوى تۆرى گشتى به‌كار ئه‌هێنن له‌به‌ر سوێرى ئاوه‌كه‌یان زیاتر ئاوى كانزايي به‌كار ئه‌هێنن ,
شارى هه‌ولێر به په‌له‌ى یه‌كه‌م دێت له دابین كردنى ئاوى خواردنه‌وه له %89 خیزانه‌كان سودیان له تۆرى گشتى دیوه
به گشتى له %38 خیزانه‌كان له‌سه‌رانسه‌رى عێراق ئه‌لێن تۆرى ئاو باشه.
ئاوه‌رۆ (مجاری) :
%30 خیزانه‌كان سوود مه‌ند له خزمه‌ت گوزارى ئاوه‌رۆ له سه‌رانسه‌رى عێراق به تایبه‌تى له شاره‌كان.
سلێمانى به پله‌ى یه‌كه‌م دێـت له به رێزه‌ى %84 خیزانه‌كان سوود مه‌ندن له ئاوه‌رۆ.
به‌غداد به پله‌ى دووه‌م دێت به رێژه‌ى %66
له %59 خیزانه‌كان ئه‌لێن ئه‌م خزمه‌تگوزاریه زۆر خراپه
ته‌ندروستى :
هه‌ر خێزانێك زیاتر له 20 خوله‌ك(ده‌قیقه) ئه‌ویت تا بگات به بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى ئه‌م ماوه‌یه له دیهاته‌كان به‌رزتر ئه‌بێته‌وه.
%48 خیزانه‌كان ئه‌چن بۆ نةخوشخانه حكومیه‌كان
%24 بۆ عیاده شعبیه‌كان
%21 خیزانه‌كان ئه‌چن بۆ خه‌سته‌خانه‌و عیاده‌ى تایبه‌ت ئه‌م رێژه‌یه به‌رز ئه‌بێـته‌وه له‌و خێزانانه‌ى كه داهاتیان له بارێكى گونجاو تره بۆ %37
%71 خیزانه‌كان له‌به‌ر گران و نه‌توانینى دابین كردنى پاره‌ى پێویست ناچنه ئه‌و شوێنه تایبه‌تانه.
له % 79 خیزانه‌كان له سلێمانى به‌ربه‌ستێكیان بۆ دروست ئه‌بێـت كه ناتوانن بچن بۆ بنكه ته‌ندروستیه‌كان له‌به‌ر هه‌ر هۆكار وه‌كو كه‌مى كارمه‌ند ,یاكه‌مى ستافی ته‌ندروستى ,نةبوونى ئامێرى پزیشكى.
به شێوه‌یه‌كى گشتى رازى بوون له بوارى ته‌ندروستى له شاره‌كان %33 به تایبه‌تى له موسه‌نا و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا پارێزگاكانى هه‌رێم و له دیهاته‌كان %18 له میسان و كه‌ركوك و به‌غدا . به بۆچوونى من پارێزگاكانى هه‌رێم له‌و ئاستى ته‌ندروستى نین كه بتوانین شانازى پێوه بكه‌ین وه‌كو ئاوه‌رۆى سلێمانى
و ئاوى خورادنه‌وه‌ى هه‌ولێر.
خانوو :
له رووپێوى ئه‌م خزمه‌تگوزاریه زۆر به درێژى باسى ناكات هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بێت له %9 خانوه‌كانیان له قۆر یان دار یان پلێتى ئاسنى دروست كراوه وه له %73 له ناوچه دیهاته‌كان به تایبه‌تى له پارێزگاى میسان
له هه‌ولێر له %10 بۆ %22 خه‌ڵك له‌و جۆره خانوه ئه‌زین
له سلێمانى %23 بۆ %38
له دهۆك له %10 بۆ %22
هیوادارم ده‌زگاكانى ئێمه‌ش ئه‌م جۆره زانیاریانه بڵاو بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر تۆرى ئه‌نترنێت بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر كێشه‌كانى خۆمان ببینين ,تا بتوانین نزیك بینه‌وه له چاره‌سه‌ر كردنیان , ره‌نگه زانیارى وردتر و گرنگتر له لاى ده‌زگاى ئامارى هةريم هه‌بێت به‌ڵام پێویسته هه‌موو بیزانین ..