کامەران وریا قانع : هه‌ندێك ژماره‌ى گرنك له‌سه‌ر عێراق و كوردستان .
به‌شى دووه‌م
تواناى به‌كار بردنى خێزان
تێكرای به‌كار بردنى (استهلاك) مانگانه یه‌ك خێزان له عێراق 180.673 هه‌زار دیناره .
سلێمانى پله یه‌كه‌مى تێكرای به‌كار بردنه بةبرى 318.710 هه‌زار دینار
هه‌ولێر پله‌ى دووه‌م تێكرای به‌كار بردنه بة برى 217.054 هه‌زار دینار
كه‌مترین شاریش زیقار بوو كه برى تێكرای به‌كار بردنى یه‌ك خێزان 69.778 هه‌زار دیناره.
هه‌رچى په‌یوه‌ندى به قه‌زاكانى عێراقه‌وه هه‌یه
قه‌زای مێرگه‌سۆر پله‌ى یه‌كه‌مى به ده‌ست هێناوه له به‌كار بردنى یه‌ك خێزان ئه‌ویش به برى 467.323 هه‌زار دینار
دواى ئه‌وه مه‌ركه‌زى قه‌زایی سلێمانى كه 426.415 هه‌زار دیناره, قه‌زاى به‌عاج له شارى موسل كه‌ترین به‌كار بردنى پاره‌ى له لایه‌ن خیزانه‌وه هه‌بوو كه 70.131 هه‌زار دیناره له مانگێك .
چۆنیه‌تى بهكاربردنهكه :
به هۆى باش بوونى بارى ئابورى خه‌ڵك به گشتى له‌به‌ر ئه‌وه چۆنیه‌تى پاره سهرفكردنهكهش گۆرانى به‌سه‌ر هاتوه به‌راورد به ساڵى 2007
له ساڵى 2007 پاره‌ى خواردن له %35.6 به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه گۆراوه بۆ %34.5 له 2011
سه‌رف كردنى پاره له بوار ته‌ندروستى له 2011 به رێژه‌ى %90 زیاد كردوه به‌راورد به ساڵى 2007
سه‌رف كردنى پاره به جل و به‌رگ و پێلاو زیادى كردوه له 2011 به رێژه‌ى %12 به‌راورد به 2007
پارێزگاى زیقار به پله‌ى یه‌كه‌م دێت له زۆر سه‌رف كردنى پاره له خواردن به رێژه‌ى 42%
پارێزگاى دهۆك به پله‌ى یه‌كه‌م دێـت له كه‌م سه‌رف كردنى پاره له خواردن به رێژه‌ى 27%
له ئاستى قه‌زاكان :
ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ولێر به پله‌ى یه‌كه‌م دێت له كه‌م سه‌رف كردنى پاره له خواردن به رێژه‌ى %20.3
قه‌زای تارمیه له پارێزگاى قادسیه پله‌ى یه‌كه‌مه له زیاتر به‌كار هێنانى دارایی له بوارى خواردن به ریژه‌ى %54
دوای خورادن خێزانه‌كان توانا داراییه‌كانیان له خان‌و و سوته‌مه‌نى ( به هه‌موو شێوه‌كانى ) به‌كار ئه‌هێنن.
هه‌ر خێزانێكى عێراقی نزیكه‌ى 333.664 هه‌زار دینار له بوارانه به‌كار ئه‌هێنێت. به‌رزترین پارێزگا له ئاستى عێراق كه له‌م بوارانه توانای دارایى به‌كار ئه‌هێنن دهۆك و به‌غداد.
هه‌مه جۆرى خواردن
له عێراق زیاتر له شه‌ش جۆره خواردن سیسته‌مى خورادن پێك ئه‌هێنێت به شێوه‌یه‌كى گشتى : دانه‌وێڵه, گۆشت, ماست و په‌نیر , رۆن , میوه, سه‌وزه, شه‌كر , پاقله‌مه‌نیه‌كان).
یه‌كه‌م پارێزگا كه خورادنى هه‌مه جۆر و ده‌وڵه‌مه‌ند بێـت به‌غداد و سلێمانیه
دوا پارێزگا كه خواردنى یه‌ك چه‌شنه موسل و زیقاره.
وه شێوه‌ى خورادن كه باشتر بووه به‌راورد به ساڵى2007 له پارێزگاكانى
قادسیه به رێژه‌ى %16.5 و دهۆك به رێژه‌ى 9.7% و سلێمانى 8.3 %
به‌ڵام هه‌مه جۆرى خواردن كه‌م بوه به‌راورد به ساڵى 2007 له پارێزگاكانى
میسان به رێژه‌ى 2.7 % و به‌صره 5.5 % .
پسوڵه‌ى خۆراك(بیتاقه‌ى بائعی).
ئه‌م سیسته‌مه له ساڵى 1991 ده‌ستى پێكرد دوای ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراقى چی تر نه‌یتوانى پشگیرى حكومى ( دعم الحكومی) بۆ كه‌ره‌سته سه‌ره‌كیه‌كانى خواردن دابین بكات به هۆى گه‌مارۆى ئابورى له‌سه‌رى.
داتاكان :
له %72 خێزانه‌كان ئه‌لێن پسوڵه‌ى خۆراك سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ئارده بۆیان , وه له 64% ئه‌لێن سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كیه بۆ برنج.
له 80% خیزانه‌كان ته‌نها یه‌ك مادیهان وه‌رگرتوه له نێوان تموزى 2010 بۆ كانونى دووه‌مى 2011 , له %64 خێزانه‌كان دوو ماده‌یان وه‌رگرتوه و له %25 زیاتر له 3 مه‌وادیان وه‌رگرتوه , ته‌نها له %5 خیزانه‌كان هه‌موو سه‌به‌تى خواردنه‌كانیان وه‌رگرتوه.
زۆرترین ماده كه دابه‌ش كرابێت ئارد به رێژه‌ى 71% و برنج به رێژه‌ى 64%, ته‌نها له %5 خیزانه‌كان شه‌كریان وه‌رگرتوه ,وه له %30 خیزانه‌كان روونیان وه‌رگرتوه. وه‌ته‌نها %5 خیزانه‌كان شیریان وه‌رگرتوه بۆ ئه‌وانه‌ى كه مندالیان له خوار ته‌مه‌نى دوو ساڵیه‌وه هه‌یه.
پارێزگاى موسه‌نا و ئه‌نبار به پله‌ى یه‌كه‌م دێن له وه‌رگرتنى ئارد به رێژه‌ى %90
دهۆك كه‌مترین ئاردى وه‌رگرتوه به رێژه‌ى %42.
كه‌ربه‌لا و بابل هه‌موو مانگێك برنجیان وه‌رگرتوه .
كه‌ربه‌لا له هه‌موو پارێزگاكانى تر زياتر شه‌كرى وه‌رگرتوه به رێژه‌ى 24.5 %
نیوه‌ى زیاتر له خیزانه‌كان له هه‌ولیر و سلێمانى ته‌نها یه‌ك مه‌وادیان وه‌رگرتوه. ته‌نها له 20% خیزانهكانى هه‌ولێر شیری مندالیان وه‌رگرتوه.
ستراتیجی خیزانه‌كان بۆ پڕ كردنه‌وه‌ى كه‌م خۆراكى:
ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى لێكهوتهوه كه هه‌ر خێزانێكى عێراقی به خشته‌ى خورادنى بچێته‌وه له رووى بڕه (12% خیزانه‌كان برى خورادنی خواردنیان كه‌م كردوتهوه ) له رووى جۆرى خواردن كه له‌رووى جۆرایتیهوه ( نوعیه ) زۆر له ئاستى نزم بێت( 19% خیزانه‌كان ناجار بوون خواردنى خراب بةكار بهينن).یان گه‌وره‌كان خواردن كه‌متر به‌كار بهێنن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شى مندالاكان بكات(8% خیزانه‌كان گه‌وره‌كان خورادنیان كه‌م كردوه بۆ منداله‌كان).
پارێزگاى صلاح ا‌لدین به پله‌ى یه‌كه‌م دێت له په‌یرو كردنى ئه‌و ستراتیجهته به رێژه‌ى 36% و ئه‌نبار به رێژه‌ى 34 %
پارێزگاى سلێمانى و هه‌ولێر به رێژه‌ى 10 % ئه‌م ستراتیجیه‌ته په‌یره‌و ئه‌كه‌ن .
ئێستا ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه كه ئه‌م بیتاقه‌یه نه‌مێنێت چونكه بووجهیهكى زۆر ئه‌كه‌وێت له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراقی به‌ڵام به بۆچوونى من ئه‌مه هه‌ڵه‌یه, هه‌رچه‌نده مه‌واده‌كانى ئه‌م بیتاقه‌یه زۆر كه‌من به‌ڵام كاریگه‌رى ده‌روونى هه‌یه له‌سه‌ر كه‌سى عێراقی و ده‌رفه‌تێك ئه‌بێت بۆ بازرگانه‌كان كه نرخ زۆر زیاتر بكه‌ن له بازاره‌كان .