Dersim-Dibegeyi-2

دەرسیم پێشەوا: که‌مته‌رخه‌می و خه‌مساردی سه‌رکردایه‌تی کورد و کورد له‌ دادگاییکردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال و ئازادکردنیان .. دەرسیم دیبەگەیی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک زانیاری نوێ و ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌وه‌

ڕاگه‌یاندنی دادگای باڵای تاوانه‌کان و حکومه‌تی مالیکی، سه‌باره‌ت به‌ به‌هه‌ڵه‌ ئازادکردنی عه‌مید ڕوکن مه‌حمود فه‌ره‌ج بیلال سامه‌ڕائی به‌رپرسی به‌رهه‌مهێنان و تاقیگه‌ی چه‌کی کیمیایی له‌‌ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی سه‌ربازی، سینارۆیه‌کی هاوشێوه‌ی ئازادکردنی فڕۆکه‌وان تاریق ڕه‌مه‌زان ئیبراهیم عه‌زاوییه‌ که‌ به‌ناوی ڕاکردن له‌ ڕێگای بردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌ناو شاری سلێمانی، به‌ نامه‌ی تاڵه‌بانی ئاسایشی گشتیی (ی. ن. ک) ئازادیان کرد .

لیوا ڕوکن عه‌لی محه‌مه‌د ئه‌لشه‌لال – شیعه، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (39)ی ناسراو به‌ (هێزه‌کانی شه‌رحه‌بیل بن حه‌سنا)ی سه‌ر به‌ فه‌یله‌قی یه‌ک، به‌هۆی به‌شداریکردنی کارای له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌ ‌ و ژماره‌ (95)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. که‌چی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌بری ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار لیوا ڕوکن عه‌لی ئه‌لشه‌لال ده‌ستگیر بکات و ڕاده‌ستی دادگای بکات، خانووه‌کیان له‌ هه‌ولێر به‌دیاری داوه‌تێ .

لیوا ڕوکن ئه‌یاد خه‌لیل زه‌کی فه‌رمانده‌ی شاڵاوی ئه‌نفالی دووه‌م، له‌دوای ڕوخانی سه‌دام ده‌سگیرکرا به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی شیعه‌ بوو، شیعه‌کان ئازادیانکرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌ ‌هه‌بوو به‌ ژماره‌ (95) .

ڕائیدی ڕوکن سادق سه‌وبه‌لڵا محه‌مه‌د عوبێدات ، له‌ لیوای دووی کۆماندۆی سه‌ر به‌‌‌ فه‌یله‌قی چوار، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه ‌و ژماره‌ (19)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ. به‌ڵام دوای ڕوخانی سه‌دام‌ به‌ پله‌ی لیوا ڕوکن له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌ به‌غدا کاری ده‌کرد و له‌ کۆتایی مانگی سێی ساڵی (2011) دا له‌ ئه‌نجامی ناکۆکی له‌گه‌ڵ نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیراندا، ده‌ستگیرکرا و ڕاده‌ستی دادگا کرا، وه‌لێ له‌ دووه‌م دانیشتنی دادگادا له‌ ڕێکه‌وتی (2.6.2011) دا به ‌بیانوی نه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست ئازادکرا ، که‌ دوای ئازادبوونی خۆی شاردۆته‌وه‌ .

ڕاده‌ست نه‌کردنه‌وه‌ی سه‌رۆکجاش، مه‌فره‌زه‌ خاسه‌کان و تۆمه‌تبارانی کورد به‌ دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق له‌پێناو دادگاییکردنیان، وای له‌ شیعه‌کان کرد ئه‌وانیش چاوپۆشی له‌ هه‌ندێک له‌ تۆمه‌تباره‌ شیعه‌کان بکه‌ن، هه‌روه‌ها له‌کاتی نه‌رمی نواندنی سوننه‌کان له‌به‌رامبه‌ر شیعه‌کاندا، چاوپۆشی له‌ هه‌ندێک له‌ تۆمه‌تباره‌ سونه‌کانیش بکه‌ن .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتکە کلیک بکەرە سەر ناوی نوسەر … 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت