كامران وريا قانع : راكردنى به‌كۆمه‌ڵى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى فه‌رەنسا .. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى خۆمان ! ..
له تازه‌ترین پلانى حكومه‌تى چه‌پی فه‌ره‌نسى به‌سه‌رۆكایه‌تى (فرانسو أولاند) زیادكردنى باجه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان یان ئه‌وانه‌ى داهاتێكى زۆربهرزیان هه‌یه سه‌لانه, بڕى ئه‌و زیادكردنه به‌رێژه‌ى( %75 ) ه ., زۆربه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى فه‌رنسا ئێستا به‌دوایی شوێنكى تر ئه‌گه‌رێن بۆ شاردنه‌وه‌ى پاره‌كانیان به تایبه‌تى روو دەکەنە بروكسل و زیوریخ .
ئێستا نوسینگهكانى شاره‌زا له‌بواره‌كانى دارایى لهشارهكانى تر ئه‌وروپا زۆرترین موشتهرهیهكانیان ئه‌و فه‌رنسییه دهوڵهمهندانهن كه‌ده‌یانه‌وێت رابكه‌ن .
هه‌ر چه‌نده ئه‌م یاسا تازه‌یه له‌ساڵى ئاینده په‌یره‌و ده‌كرێـت , به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زووتر كه‌تونه‌ته خۆیان و ده‌ستیان كردوه بهفروشتنى ماڵ و موڵكیان , بۆنموونه ههرخانوى ( سوتبی ) بۆ مه‌زادكردن بایی 170 ملیۆن ئیرۆى لهمولك و سامانى فرۆشتوه ..,
ئێستا زیاد له‌یه‌كێك له‌هه‌ر سێ ملیۆنیر له فه‌رنسا خۆیی ئاماده ده‌كات بچێـت له سویسرا , سه‌نغافوره, یان هونگ كۆنگ بژیت . ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم ده‌وڵه‌مه‌ند بوون له‌ئه‌وروپا به‌رێگایه‌كى سه‌ختى ئیشكردن ئه‌روات و لهنهوهوه بۆ نه‌وه پیشه‌یه‌ك درێژه‌ى پێ ئه‌درێت , به‌واتایه‌كى تر له‌وێ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون به‌گشتى ره‌وایه ., به‌ڵام ده‌بێـت له‌وڵاتى من كه‌ى سه‌رۆكێك بێت نه‌ك باج به‌ڵكو پاره دزراوه‌كانى ئه‌م میلله‌ت له‌ده‌وڵه‌مه‌نده نهخۆێندهوارو دزه‌كانى نه‌وت بسهنێـهوه ..
سەرچاوە : سايتى dw ئەلمانى
54 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست