کوردستانپۆست و بیرکردنەوەیەکی ترسناک .. شه‌هاب كه‌ریم
ساڵانێك بوو له‌قوتابخانه‌و فه‌رمانگه‌و لهناوكۆڕو كۆمه‌ڵدا ، له‌سه‌رده‌می ڕژێمی ڕوخاوی له‌ناوچوی به‌عسدا ، هه‌ركه‌سێك باسی له‌بچوكترین كه‌سایەتی ناو ڕژێم بكردایه ، پێیان ده‌وترا ئه‌وه حه‌به سه‌وزه‌كه‌ی خواردووە .. ئێسته‌ش به‌هه‌مان شێوه گه‌ركه‌سێك ڕه‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی بگرێت له‌سه‌رمێزی گفتوگۆ و ڕووبەڕووی کەسە دەست ڕۆیشتۆکانی ببێتەوە ، ئهوهپێی ده‌ڵێن خۆفرۆش و ته‌سلیم به‌بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و تاڵه‌بانی بوه‌ته‌وه ..
یان هه‌رهیچ نه‌بێت تیروتوانجی ئه‌وه‌ی ده‌خه‌نه‌پاڵ ” گوایه زه‌وی و زار و بڕه‌پاره‌یه‌كی باشی وەرگرتووەو خۆی فرۆشتووە ، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ قسه‌ی ناشرین و بێ ڕێزیكردن پێی ..
من ده‌مه‌وێت لێره‌دا به‌كورتی و به‌كوردی باس له‌هه‌ندێك ڕۆشنبیربكهم جگه‌له‌وه‌ی به‌ناوی خوازڕاوهوه ، ڕهخنهئاراستهی دهسهڵاتدهكهن ، خۆیان به‌قوتابی قوتابخانه‌ی ماركسیزم و لینیزم ده‌زانن و به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا وانیه‌و پێچه‌وانه‌ی ڕه‌فتار و كرداریانن و گهرلێشیان بكۆڵیته‌وه ، ده‌بینیت خاوه‌نی بڕوانامه‌ی پۆلێکی سه‌ره‌تایش نین ..
ڕاسته من ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ناو و وێنه‌ی خۆمه‌وه ڕه‌خنه‌م لهكهسایەتیەکانی ناوده‌سه‌ڵات گرتوه‌و له‌وانه‌شه هه‌ندێك توندوتیژیم له‌نوسینه‌كانمدا به‌كارهێنابێت ، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت من بڕوام بهوتوێژ و گفتوگۆ نەبووە ؛ ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی بزوتنه‌وه و حیزب و ڕێكخراوه‌كان به‌به‌رده‌وامی گفتوگۆیان لەلا پەسند بووەو بڕوایان بهدیالۆك بووە ، نه‌ك وه‌ك ئه‌وانه‌ی قسه به‌ده‌سه‌ڵات ئه‌ڵێن و په‌یوه‌ندی نهێنی وكاری ژێر به‌ژێر ده‌كه‌ن ، ته‌نانه‌ت موچه‌یان له‌ناوده‌سه‌ڵاتدا بۆبڕاوه‌ته‌وه به‌ناوی خوازڕاو لەولاشەوە بێ بنه‌ما ڕازونیازی دڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن ، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی بێ ئیش و كاربن ، بەڵکو كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیری جنێوفرۆشن ..
جنێو و سوكایه‌تی دووزاراوهن كهکەسانی لاواز و بێده‌سه‌ڵات لەهەڵچونێکی ئەقڵ لەدەستدان و بێ ورەیدا لەدایک دەبێت و لەبەرامبەر خەڵکی بەرامبەر بەکار دەهێنێت ..
سه‌رم سوڕماوە له‌وەی زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ش خۆیان به‌ئه‌لته‌رناتیڤی ده‌سه‌ڵات ده‌زانن ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئاماده‌نین خۆیان ئاشكرابكه‌ن بۆئەوەی نەکا موچەی لێرەو لەوێشیان لەدەست بچێت و وەک کەسایەتی نه‌شیاو دەربکەون ..
ڕووبه‌ڕوو بوونەوەی من لەگەڵ هه‌ندێك لەكهسایەتیەکانی نێوده‌سه‌ڵات ، پەیامی خەڵک و سەرنجی توندی خۆمم لەمەڕ هەڵەسیاسی و خۆدابڕانەکانیان لەخەڵک و تەشەنەکردنی گەندەڵی لەدەسەڵات و لەناوەندە دەستڕۆیشتۆکاندا ئاراستەمکردون و ئەوانیش گوێیان لێگرتووم پێشوازی تەواویان لێکردووم . سەردەمی کاری نهێنی بەسەرچووەو کاتی ئەوە هاتووە بەناو و وێنەی خۆمانەوە قسەبکەین و ئازایەتییەکی بێوێنە بنوێن و ڕووبەڕووی لێپرسراوان لەسەر مێزی گفتووگۆ ببینەوە ، گەر وانەکەین واتایەکی تر دەدات بەدەسەتەوە ، بۆیە دەڵێم بانگی محەمەد بەئاشکرا خۆشە ..
من ماوەیەکی زۆر لەکوردستانپۆست وەک هەر نوسەرێکی ئەو سایتە پێشەنگی ڕەنەگرانی زبر بووم ؛ لەو دەورانەدا ” لەخەڵوەتی بەرامبەر نەخوێندنەوەدا ” بەرامبەرەکانم دەپێکا .. کەسم نەدەپەڕاندو چاکوخراپم بەیەک چاو سەیردەکرد ، ڕەشوسپیم وەک یەک دەخوێندەوەو گوێم بەکەس نەدەدا وەک کەسێکی سەرکەش . ڕەخنەم لەهەموکەس دەگرت و قبوڵی رەخنەی کەسیشم نەدەکرد ، بەهەر چوارلادا تابۆم بکرایە وشەی ڕەقم ئاراستەی دەسەڵات دەکرد ؛ بەم شێوەیە لەناو ئەم سایتەدا ڕێزم لێدەگیراو پێگەی خۆمم کردەوە .. بەلام کاتێک چاومکردەوەو کارەخراپ و باشەکانم لێک جیاکردەوە ، ئیدی لای ستافی کوردستان پۆست کەسێکی خۆفرۆش و تەسلیم بەبنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بوومەتەوە ،، ئێستا من لای ئەندامانی کوردستانپۆست ” هەمان ئەو کەسایەتیم کەجاران بەهەموو شێوەیەک پەلاماری ئەمرۆی خۆمم دەدا ..
ستراتیژی کوردستانپۆست ڕەخنەو بوختانەو قبوڵی هیچ ڕەخنەیەک ناگرێت ، لەسەر هیج پایەیەک ڕانەوەستاوە ، تامرۆڤ شیکاری بۆبکات و دەقاودەق بۆکارەخراپەکان بەکاردێت .. هێزێکی داڕێژراوی بەواتا بنکەفراوان و هەوڵدەر بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی لەئەنجامی هەوڵی ئەواندا لەبەرەی نەیاری ئەواندا چنگیان دەکەوێت بۆیان پڕناکرێتەوە ؛ بەواتا زەقەکە هێزێکن لەو بەیتەدا جێگایان دەبێتەوە کەدەڵێت ( ناوی زل و دێی وێران ) .. ئەمانە هێزێکی ستراتیژ ترسناکن لەئێستادا بەچەندکەسێکەوە کەس پەسند ناکەن و پەلاماری هەموو لایەک دەدەن و تەنها خۆیان بەچاکتر و سەروەرتر دەزانن ،، ئەمانە لەئێستادا ستالین ئاسا ” ئەوەی ئەوانی نەوێت پێویستە پەلامار بدرێت و بەوچەکەی ئەمڕۆ لەدەستیاندایە لەجنێو و وشەی بێ‌نرخ ئاراستەی دەکەن ، چەکێک کەپڕە لەبوخز و ڕشانەوە ، بەدوای چەکێکی تری بەهێزتردا وێڵن و باشتر بەرامبەرەکەیانی پێ بکوتن تا بەکۆتا هێنانی ژیانی مرۆڤەکە ،، چ ترسناکن کاتێک پەلاماری یەکێک دەدەن هیچی تیا ناهێڵنەوە بۆگفتوگۆ ..
من ئەو هەموو ماوەیە لەسەر پارتی و یەکێتی نوسیم ، کەسەردانی سلێمانیم کرد سەرمسوڕما لەڕێزو پێشوازی لێپرسراوانی یەکێتی ، کەچی لەسەردانێکی سلیمانیم بۆچاوپێکەوتنی هاوڕێ دێڕنەکانم لەناو یەکێتی ، ستافی کوردستانپۆست ئەوەی نەخوازراو بوو ئاراستەیان کردم ، گەر بۆشیان بکرێت لەهەرشوێنێکی ئەم دنیایە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریست لەچالاکیەکدا تیرۆرم دەکەن ..
410 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست