تاوانی ئاسۆی قومری و یادی ٢٦ ساڵه‌ی ( شه‌هید محه‌مەد ئیسماعیل ) .. شەهاب کەریم
چۆن له‌خه‌باتی گه‌لاندا پاڵه‌وانی ئه‌فسوناوی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و له‌پێناوی شۆڕش و به‌رخوداندا گه‌ردن له‌چه‌قۆ ئه‌سون ، ئاواش له‌به‌رامبه‌ر خائین و خۆفرۆشان ده‌بنه مه‌زه‌ی مێژویه‌كی ڕه‌ش و وه‌كوو كه‌سانێكی قێزه‌وه‌ن و بوده‌ڵه ناو په‌یداده‌كه‌ن ، به‌پێویستی ده‌زانم وهكوومشتێك له‌خه‌رواری خیانه‌تی بهكرێگیراوان ئاماژه به‌یه‌كێك لهداردهستهو پیاوكوژه‌كانی ڕژێمی به‌عس و تاوانبارێکی تر ، کەدەستی هەبووە لەخوێنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و ببو بەمایەی هەراسانکردنی شاری سلێمانی ، ڕۆژ نەبوو شاڵاو نەباتە سەر ڕۆڵەیەکی ئەوشارەو یان شەهیدی بکات یان وەک دیاری دەستی بۆ دوژمنانی نەبات ..
تێكۆشهرو نەمر( محه‌مه‌د ئیسماعیل ) برای شۆڕش ئیسماعیل ” ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان ، یەکێکە لەو شەهیدانەی بەدەستی ئەم تاوانبارە شەهیدکرا .
ئاسۆی قومری لەگەڕەکی باخی شێخ لەتیفی سلێمانی لەداوێنی ئافرەتێکی کورتەبالای لەڕولاواز و دەمەوەڕ بەناوی قومری هاتۆتە دونیاوە .. ئەم خێزانە هەتا بڵێیت دەست کورت و نەدار بوون و خەڵکی دەستگیرۆیی دەکردن . ئاسۆ بە پێچەوانەی دایکیەوە کوڕێکی باڵابەرزو گەنم ڕەنگ بوو . بەهۆی ئەوەی لەخیزانێکی کەم دەرامەت و لەژێر ئامۆژگاری دایکێکی دەمەوەڕدا گەورە بوو ، بووە هەڵگری نەریتێکی توندوتیژو حەزی بەژیانی شەڕو ئاشوب دەکرد .. سەرەتا لەڕێی سەربازەییەوە بووە ئینزبات و لەزۆر شوێنی سلیمانی ئەرکی سەربازی جێبەجێ دەکرد . زۆربەی جار لەبەردەم مزگەوتی گەورە ئەرکی ئینزباتی جێبەجێ دەکرد و تا لەڕەوشێکی نادیاردا لەساڵی 1979 خۆی گەیاندە ناو ڕیزەکانی حسک لەلای ” مام ئاراس ” .. من لەودەمەدا پێشمەرگە بووم لەناو ڕیزەکانی یەکێتی ..
ئاسۆی قومری پاش ساڵێک لەناو ڕیزەکانی حسک ، واتە لەساڵی 1980 دا تەسلیم بەڕژێم بووەوە ، بەتەواوی کەوتە کاری خراپەو یەکەمین کەس منی تەسلیم بەڕژێم کردەوە ، بۆ ماوەیەکی زۆر لەژیر ئەشکەنجەو لێداندا مامەوە پاشان بەلێبورنی گشتی ئازاد کرام .. دواتر خۆم گەیاندە تیپی 47 ی پیرەمەگرون بۆ جارێکی تر بومەوە بەپێشمەرگە .
کاک شۆڕش عیسماعیل لەو سەردەمەدا سەرتیپی 47 بوو ، لەخێزانێکی شۆڕشگیرە و کەسێکی هەتا بڵێیت دڵسۆزە ، براکانی ڕۆڵی کاریگەریان هەبوو ، یەکێک لەبراکانی بەناوی ( محمەد ) لەشاری سلێمانی لەناو ڕێکخستەکانی کۆمەڵە کاری دەکرد ؛ یەکێک بوو لەو کەسانەی کەکەوتە بەرشاڵای ئاسۆی قومری و شەهیدی کرد بە فیتی بەعس لەتۆڵەی ئەوەی تیپی 47 لەوسەردەمەدا چالاکی زۆری بوو ..
محهمهدئیسماعیل مرۆڤیكی هێمن و ڕاستگۆبوو ، ئاسۆی قومری پێی زانی بوو برای شۆڕش عیسماعیلی سەرتیپە ، ڕۆژێک بەدوایدا دەگڕێت و ڕووبەڕووی دەبێتەوەو زۆر نامەردانە بەدەمانچەکەی دەیداتە بەرگولە ، لەپێش ئەوەی شەهیدی بکات پێی دەڵێت : دەتکوژم لەتۆڵەی ئەوهەموو سەربازانەی براکەت دەیان کوژێت .
لەیادی 26 ساڵەی شەهید محمەد ” سەری ڕێز‌و نەوازش بۆ گیانی پاکی ئەو و گشت شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین ..
2,285 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست