لاوک کونجرینی: بۆ ئازادی ئازاده‌کان.
ئەم نوسینەم بۆ یادی بیست ساڵەی شەهیدی سەرکردە ئازاد هەورامی نوسی ، ئێستاش بۆ ساڵیادەکەی دیسانەوە بەم نوسینە یادی دەکەینەوە ..
من پێش ئه‌وه‌ی ملی ڕێگای بادینان بگرم، ئازادم ده‌ناسی. سه‌ره‌تایه‌ک نه‌بوو له هاوسۆزی من بۆ ئه‌و، به‌ڵکوو جیهانێک له‌خۆشه‌ویستی و سۆز و هه‌ست به‌یه‌کییه‌وه گرێی دابووین جگه لهچارهنوسه بنه‌ڕه‌تیه‌کان، ئه‌و وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک و من و هاوڕێکانم وه‌ک پێشمه‌رگه‌و قوتابیه‌ک. خۆشه‌ویستی ئێمه‌و ئه‌و وه‌ک له‌نگه‌رگرتنی به‌له‌مێک نه‌بوو بۆ که‌ناری ده‌ریا، به‌ڵکوو خوێن و هه‌ست و بۆچونه‌کان ئاوێته‌ی یه‌کتری کردبووین . ئێمه‌و ئه‌و له‌یه‌ک سه‌نگه‌ردا په‌یامێکمان پێ بوو، ئه‌و په‌یامه داخوازی زمانی جل ڕه‌شپۆشه‌کانی نیشتمان و بریسکه‌ی گریانی سه‌ر ڕوومه‌تی منداڵانی ڕێگا دووره‌کان و هاواری کۆمه‌ڵێک مرۆڤی ناوەڕۆک له‌یه‌کچووی ئه‌م گه‌له به‌ش مه‌ینه‌ته بوو.
ئازاد، یادگاریه‌کانت فلیمی نێو سینه‌ماکانی میشک و سه‌رپه‌رده‌ی سۆمای چاوه‌کانمانن، تا جوڵه و گیان له جه‌سته‌ماندا مابێت لێمان جیا نابنه‌وه، له‌بیرم دێت نه‌ت ده‌زانی توڕه‌بوون چییه، خه‌نده‌کانی سه‌رلێوت جیهانێک له خۆشه‌ویستی و چاوه‌کانت کانگایه‌ک له سه‌رنج و وته‌کانت داهاتویه‌ک بوو له ئامۆژگاری. هه‌موو ئێواره‌یه‌ک هه‌ر جاره‌ی به جۆرێک، جارێک گیتاره‌که‌ت ده‌گرت به‌ده‌سته‌وه‌و به هاوارێکی نه‌رم و جه‌سته بزوێن ده‌تووت: (کوره‌کان کۆببنه‌وه ) به هێواشی و به‌ده‌سته زێڕینه‌کانت گیتاره‌که‌ت ده‌ژه‌نی و هه‌ر یه‌که‌مان له‌جێی خۆمانه‌وه گۆرانیمان ده‌چڕی، جارێکی تر و له شه‌وێکی تردا تۆ وه‌ک مامۆستا‌و ئێمه‌ش وه‌ک شاگرت، وانه‌ی سیاسی و ئیداری و سه‌ربازی و کۆمه‌ڵایه‌تیت پێمان ده‌وته‌وه، تۆ فێری ڕه‌وشت به‌رزی و خۆگونجاندن و گیانی لێبوردنت کردین.
نهم بیست و نه‌مدی لێت” نه‌به‌زین و چۆکدادان”، دیار بوو به‌ڵێنت به‌نیشتمان و گه‌له‌که‌ت دابوو” له‌شه‌ڕگه‌ی بهرامبهرو سه‌ختدا له‌سه‌ر ئه‌نشک نه‌جه‌نگایت” بۆیه هه‌ر به‌پێوه پێکرایت و تفه‌نگه‌که‌ت کرده خه‌ڵاتی مۆزه‌خانه‌ی نهبهزیوانی نیشتمان.
ئه‌مڕۆکه هه‌مان به‌رنامه‌و هه‌مان هه‌ست و هه‌مان خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان و گه‌ل له نێو خێزانه‌که‌ی یه‌کێتی دا ” که‌تۆ مینبه‌ری بوویت بوونی نه‌ماوه، شته‌جوانه‌کان ژاکاون و ” دارسێوهکان” مه‌مکه شوشه‌و کاروازی ( مه‌لاعیب ) بۆ منداڵانی کورد به‌رناگرن، کێڵگه‌کان پڕن له توترک و گیاکهڵهو داڵه‌که‌رخۆره، له‌به‌هاراندا گوڵاڵه سوره‌کان سه‌ما ناکه‌ن، هیچ که‌س پێ ناکه‌نێت و که‌س سه‌رچۆپی و گاوانی ناگرێت، ده‌نگی” گیتارژه‌ن ” نایه‌ت و هاواره سه‌رنج ڕاکێشه‌کان به‌نه‌رمی گازمان ناکه‌ن، که‌س سه‌رکرده‌و مامۆستامان نییه، جیهانێکی په‌شیمانی و ته‌مومژاوی له‌کۆڵمان ده‌گرێت و به‌ره‌و چاره‌نوسێکی نادیارمان ده‌بات.
ده‌هه‌سته‌وه ڕێگای خواری ڕێبازه‌که‌ی ئه‌مڕۆمان ڕاست که‌ره‌وه، هه‌ر وه‌ک جاران سه‌رقافڵه‌ی شۆڕشگێڕی به‌ده‌ست بگره‌ره‌وه، ده‌ست و داوێن پاکی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ببێژهرهوه، بهگیتارهکهت جگه له سرود بۆ نیشتمان هۆره‌ی جاف و قهتاروئاڵاوهیسی تا سیاچه‌مانه‌که‌ی لای هه‌ورامانمان بۆ بژهنهرهوه.. که هه‌ستایته‌وه نهسڵـمێیتهوه له‌هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاری دڕندانه‌ی ئاوانه‌ی دوێنێ له ژێر ناوی کرێکاران و ڕه‌نجده‌راندا هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رت بوون، له‌وانه‌ی له‌سه‌ر خۆشه‌ویشتی “ڕێبوار و شه‌مه‌که‌ی” قه‌راخ، کلتوری شه‌رمه‌زاریان وه‌ک مۆم بۆ مێژوو داگیرسان و ئێستا داوێن پیسترین که‌سن. که ویستت سه‌رت بڵندکه‌یت، سه‌رت نه‌دا له‌ته‌لاری زێر و کۆشکی شاهانه‌ی هاوڕێکانی دوێنێمان که غه‌ریب کونجرینیان له‌سه‌ر یه‌ک کڵاشنکۆف به زیندان سپاردو هه‌ست و نه‌ستیان وه‌ک کراس له‌به‌ر داکه‌ندو به زۆر ده‌ستیان به خوێنی هاوڕێکه‌ی سور کرد، به‌ڵام ئێستا خۆیان لهچهتهی شارڕێگر خراپ ترن. لێم ببوره له‌وانه‌یه گه‌ر ئه‌م مه‌شهه‌دانه ببینی لێم توڕه ببیت و بڵێیت شاڵا به‌ئاگات نه‌هێنامایه و نهم دیبایه، دوێنێ له قه‌ندیل شه‌هید بووم و ئه‌مڕۆ له نێو داستانه به‌ناو مۆدێرنیته‌که‌ی سه‌رکرده‌کانی هاوڕێی دوێنێمدا، هه‌ناسه سارده‌کانی نێوجهستهم لێم ڕاپه‌ڕن و بهداری ئازه‌ره‌کانی ده‌رونمدا بم به‌ستنه‌وه‌و به ڕێژنه‌ی قوله‌ی ویژدانم، جارێكی تر هه‌ر به‌پێوه شه‌هیدم که‌ن.
- بابەتەکانی تری لاوک کونجـــــــرینی
لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی کۆتایی.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی دووەم.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی یەکەم.
- All Posts