پیاوێک له جوامێری ” بەیادی ئازادهەورامیی هاوڕێم .. پشکۆ نەجمەدین .
گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌کان ، ته‌کاندنی تۆزی زه‌مه‌ن له‌و ڕۆحه تیشکباره‌ی ، له ماڵی ڕووداوه‌کانی میژوودا ده‌دره‌وشێت و له تاریکستانی ڕۆحی وێرانی مندا، بۆ هه‌میشه چراوگێکی هه‌ڵکردووه ، چه‌ند ئازارم ده‌دات ، سه‌تان هێنده‌ش فه‌نتازیاکان ، بۆ فڕین و جێهێشتنی شوینکاتی نامۆیی ، بۆ گه‌یشتن به‌و فه‌زایانه‌ی که له وان‌دا گوڵه‌کانی ژیان له خه‌یاڵدانمدا ده‌پشکوێن ، ئاوه‌ڵاتر ده‌کات .
29 ساڵ پێش نووسینی ئه‌م دێڕانه ، له‌جه‌نگه‌ی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و کرانه‌وه‌ی ده‌رکه‌ی هومێد به‌ڕووی ئێمه‌ی پارتیزانانی ” کۆمه‌ڵه ” ی به گژ مه‌حاڵدا هه‌ڵشاخاو ، له یه‌کێک له سه‌فه‌ره ئهفسووناوییهکانماندا ، بۆ سه‌رکردایەتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و دیداری سه‌رکرده‌کان، له شاری ” سنه ”دا ، له یه‌کێک له بنکه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ” ئامۆزا” ماندا ، به دیداری که‌مته‌مه‌نترین سه‌رکرده‌ی کۆمه‌ڵه گه‌یشتم .
پیاوێک به باڵایهکهوه که به به‌ژنی سهرکردانیک نه‌ده‌چوو ، من له‌خه‌یاڵمدا وێنام کردبوون ! ڕووخسارێکی هه‌ڵگرتبوو که خوێنی نورانیترین نوورانیی تێدا ده‌گه‌ڕا و ده‌هات له هێمنیدا ده‌توایه‌وه! قسه و گفتاری ئه‌و پیاوه، له یه‌که‌م بینین‌دا ، جۆرێک بوو ، به هه‌زاران داوی موحیبه‌ت پێچامییهوه و هۆگری خۆیی کردم . کاک ئازاد و من ، ساڵانێک پێکه‌وه هاوڕێ ، هاوخه‌بات و هاوکار بووین . ئه‌و ، بۆ من ، نموونه‌ی باڵای هاوڕێ ، سه‌رکرده و مرۆڤێک بوو که ده‌شێت هاووێنه‌ی ده‌گمه‌ن بووبێت ، یانژی هه‌ر نه‌بووبێت! کاک ئازاد ، ته‌نیا مرۆڤی شۆڕشگیر، به‌مانا ته‌قلیدییه‌که‌ی شۆڕشگێر ، نه‌بوو .
ئه‌و مارکسیست بوو ، وه‌لێ نه‌چه‌پێکی ده‌مارگیری بانچه‌پ! خوێنده‌واریی و ڕۆشنبیریی کاک ئازاد ، بازنه‌ی مه‌عریفه و ڕۆشنبیریی مارکسیستیی باوی ئه‌و ڕۆژگاره‌ی تێپه‌ڕاندبوو . ئه‌و ده‌یگوت : شۆڕش ، ژیان و مرۆڤ زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن له‌کتێب و فه‌لسه‌فه‌ی زانایان و بیرمه‌نداندا شه‌ته‌ک بدرێن .
ئازاد ، پێچه‌وانه‌ی که‌سانی دیکه ، ژیانی پڕ زه‌بری شاخ ، نه‌یتوانی مینتالیتێت و کاره‌کته‌ری ئه‌و بگۆڕێت. ئه‌و له‌دنیای خوێن و کوشتارگه‌دا ، به‌سووتانی په‌پووله‌یه‌ک و ڕه‌قهه‌ڵاتنی چۆله‌که‌یه‌ک ، نیگه‌ران و خه‌مبار ده‌بوو . ئه‌و ، له‌فه‌زای داپڵۆسینی کورد و به‌سوتماککردنی نیشتماندا، سه‌رڕێژ بوو له ڕۆمانسییه‌ت و جوانییه‌کانی ژیان! هه‌میشه ئه‌ده‌ب و موزیک له ڕۆحی‌دا شهپۆلانیان ده‌دا. ئازاد ، لەکتێباندا ڕۆ ده‌چوو ، هێنده له‌ژیانی خه‌ڵک و چاره‌نووسیان ده‌فکری ، خودی خۆیی له فه‌رامۆشیدا، جێ ده‌هێشت . کتێب و گیتار و چه‌ک ، سێ خه‌سڵه‌ت و سێ کۆڵه‌که‌ی دره‌وشاوه‌ی سه‌نگه‌ر و ماڵی کاک ئازاد بوون .
من ، له‌گه‌ڵ کاک ئازاد‌دا ، شه‌یدای موزیک و ئه‌شقی خوێندنه‌وه بووم . ئه‌و ، زۆر نووسه‌ر و ڕۆمانووسی پێ ناساندم که پێشتر نهمژنهفتبوون.
کاک ئازاد ، هه‌نده‌کجاران له‌ده‌رکه‌وتنی دیارده سه‌لبییه‌کانی نێو شۆڕش و کۆمه‌ڵه بێزار ده‌بوو ، ڕه‌فتاری هه‌نده‌ک که‌س و لایه‌ن ، جاڕز و توڕه‌یان ده‌کرد ، به‌ڵام ئه‌و به‌پشوویه‌کی درێژه‌وه ، به‌دیدێکی ورد و به‌رینه‌وه ، له کێشه‌کانی ده‌ڕوانی و دژی سه‌ره‌ڕۆیی و هه‌ڵه‌شه‌یی گرووپ و فراکسیۆنه‌کانی نێو کۆمه‌ڵه بوو . ئه‌و ، پێی وا بوو، ناشێت ململانێکانی نێو ده‌روونی کۆمه‌ڵه ، بهدووڕێیانی جیابوونه‌وه و ماڵئاوایی بگه‌ن .
ئه‌و ، وای بۆ ده‌چوو که له هه‌لومه‌رجی خه‌باتی شاخدا، به که‌ره‌سه و داروپه‌ردووه‌ی له به‌رده‌ستدان ، هیچ گروپێک به ته‌نیا و له حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌دا ، له کۆمه‌ڵه باشتری پێ ناخولقێنرێت ! کاک ئازاد، به له‌شولار و هه‌ڵکه‌وته‌ی جه‌سته‌ی ، بهژهنراڵان نه‌ده‌چوو ، به‌ڵام له‌دۆخه ئاسته‌نگه‌کاندا ، ڕۆڵی ژه‌نراڵێکی به‌ئه‌زموونی ده‌گێرا و ڕێبهراێتیی هێزه‌کانی ده‌کرد. من، کاک ئارامم نه‌دیبوو ، به‌لام هه‌میشه وام هه‌ستده‌کرد که تاڵێ له‌ڕۆحی به‌رزه‌فڕی ” ئارام” ، له‌ناخی کاک ئازاد‌دا ده‌بزوێت! ئازاد ، ئه‌گه‌ر کورد نه‌بایه و دۆخی ئه‌وێ ڕۆژێی کوردیش ئه‌وه نه‌بایه که بوو ، ده‌شیا ئه‌م جوامێرهپیاوه ، هومه‌رمه‌ند ، یاخود نووسه‌ریکی زێدهدهرکهوتووی لێ ده‌رچووبا .
له‌فه‌رهه‌نگی میلله‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتدا ، تێرمی ” شه‌هاده‌ت” و پرۆسه‌ی شه‌هیدبوون ، پله‌یه‌کی به‌رز و پیرۆزیان هه‌یه . من پێم وایه ، پیرۆزی و گه‌وره‌یی ئینسانه‌کان لهژێانیاندایه نه‌ک لهشههیدبوونیاندا ، شه‌هیدبوون ، ته‌نیا گهوێکه که زنجیره‌ی پرۆسه‌ی گه‌وره‌یی مرۆڤه‌کان کامڵ ده‌کات . کاک ئازاد ، له‌ژیاندا گه‌وره بوو ، چ پێویستی به‌شه‌هیدبوون نه‌بوو ! ئازادی بیرتیژ و که‌مدوو ، ئازادی نه‌فسبه‌رز و دڵگه‌وره ، ئازادی ده‌مبه‌بزه و ناخ لێوان‌لێو له ” نالی” ، ” مه‌حوی” ، ” حافز” و “مه‌ولانای ڕۆمی” و نۆته‌ی گۆرانییه‌کانی ژیان ، چوارچێوه‌ی چ تێکستێک له‌خۆیی ناگرێت و به ڕۆحی ته‌نگن! به‌هیوای ژیانه‌وه‌ی ڕۆحی ” ئازاد” له جه‌سته‌ی ” ئازاد ” ه‌کانی ئایینده‌دا، ئه‌م کورته‌نووسینه ، کڵۆم ده‌ده‌م و ده‌ڵێم : هیچ شتێک له‌دڵۆپێک خوێنی تۆ به‌نرختر نه‌بوو ، تۆ نه‌ده‌بوو شه‌هید ببیت! سوێد تکایە لایکی بکەو بۆچونت بنوسە
120 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست