لەوە دەچێت بارزانی جەنگەکە بدۆڕێنێت . بەشی سێهەم . کونجــرینی …
لەناو خەڵکی سویسرادا پەرسیڤێکی ژیرانە هەیە ، کاتێک لەکەسێ بپرسن چیت دەزانیت ، ئەگەر کەسەکە باسی ڕابردووی خۆی بکات ، ئەوا یەکسەر پێی دەڵێن ئەوە بەسەرهاتی خۆتە ، ئەوە هەڵبگرە بۆکاتێکی تر کەدەستمان بەتاڵ بوو ، ئێستا چی دەزانیت و لەچیدا ئەزمونت هەیە .. بابزانین لەمڕۆدا ” پارتی چی پێیە بۆ رووبەڕوو بونەوەکانی قەیرانی نێوان بەغداد و کوردستان ..
هەمیشە کورد پێداگیری لەوەکردووە ، کەلەڕابردودا بەهۆی سازان و فێڵەسیاسییەکانەوە دۆراوە و هیچ کاتێک لەبەرەی شەردا ملکەچی بەخۆوە نەدیووە . لەوە دەچێت ئەمجارەیان بەهەردوو دیوەکەدا بدۆڕێین . واتە هەم شەڕو هەم سیاسی ” چۆن ؟ ..
لەمێژویی رابردوودا جەند ناوچەیەکی باشوری کوردستان گیانی بەرەنگاری و هێرش و کوردایەتی زیاتر بووە لەناوچەکانی تر . وەک سلێمانی و کەرکوک و خانەقین و لەگەڵ باڵەکایەتی بەگشتی ، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت بڵێین لەناوچەکانی تردا ئەو هەستە بوونی نەبووە ، بەڵکو هێندە لاواز بووە وەک نەبوون وابووە .
تۆ سەیربکە لەشۆڕشی نوێدا یەکیتی لەساڵی 1985 دا شیخ جەعفەری بەهێزێکەوە نارد بۆ دەشتی هەولێر و دەوروبەر ، تابڵانسی هێز بەلای یەکێتی دا بشکێتەوە ، دەشێت گومانێک لای هەندێک کەس دروست ببێت و بڵێت ئەوە یەکێتی یە هێزی کەمە لەوناوچەدا ، بەڵکو هێزەکانی تر هێزیان هەبوو ، ئەمەڕاستە بەلام ئەوان بەهەموو قورسایی هێزی بەرەی جوود بەحیزی شوعیشەوە لەبەرامبەر یەکیتی دا بەهێز تر بوون ، ئەمە ئەوە ناگەینێت یەکێتی بێ هێتر بووە ، چونکە یەکێتی دەبوایە دوو لایانە بجەنگایە ، لایەک بەرگری لەخۆی بکردایە لەبەرەی جوود و لاکەی تر هەوڵی پاکردنەوەو فراوانکردنی ناوچە ئازادکراوەکانی دەشتی هەولێری بدایە ، بەم شێوەیە بڵانسی هێز ناجێگیر بوو ..
پارتی ئەو ڕاستییە باش دەزانێت لەسەردەمی شاخدا چەند ناوچەیەک هۆکاری مان و بەرەنگاری پارتی بوون ، لەوانە هۆزی سندی ، هۆزی نێروەیی ، ئەمانە لەبادینان ، لەناوچەی هەورامان ” بیارەییەکان ،، لەناوچەی سۆرانیش بەش بەش ، ئەم هێزانە دەکرێت لەئێستادا ناویان لێ بنێیت نەبوو ، چۆن .. هێزی سندی کەلەناوچەی بادینانە زۆرینەی کادرە سیاسی و سەربازیەکانی لقی یەکیان پێک هێنا بوو ، پاش کوشتنی ” سادق سندی ” بەدەستی پارتی ، ئەم هیزە وردە وردە بەرەو نەمان و بچوک بوونەوە چوو لەناو پارتی دا..
دووەم هێز ” هێزی نێروەییە ” ئەم هێز زۆترین تەزحیەییان لەسەر مانی پارتی داوە ، ئەمانە زۆر بەکەمی خەڵکیان لەدەسەڵاتی پارتیدا هەیە ، ئەم پشتگوێ خستنەی پارتی بۆ ڕابردووی ئەم هێزە ، وایکردووە شێوەیەک لەساردی و بێ هیوایی لەبەرامبەر پارتی پەیدابکەن ..
ئەوەی هەیە لەئێستادا دوو حیزبی دەسەڵات لەناو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەدا زیاتر لەسەدهەزار چەکداریان هەیە ، ئەم هێزانە لەڕووی پێکهاتەوە دابەش بوون بەسەر دوو بەشەوە ، واتە جوڵاندنیان لەمەرکەزێکەوە نییە ، بەڵکو لەدوو سەنتراڵی حیزبییەوەیە ؛ ئەوەی دڵخۆشکەرنییە ناتوانرێت ئەم هێزانە بەهێزی نیشتمانی پرۆفیشیناڵ ناوزەند بکرێت ، جگە لەوەش هێزی پڕ بیروباوەڕ نین تا لەکاتی جەنگدا پشتیان پێ ببەسترێت ، هێزی تۆکمەو بەئەزمون نین لەڕووی جیۆلیستی و تیۆرییەوە . هێزێکی حیزبین بۆ شەرگەیەکی سنوردار و پارتیزانی بەکاردێن ، واتە حکومەتێکی پێ ناپارێزرێت ..
هێزەکانی لای پارتی ، وەک هێزێکی موچەخۆر وان ” کەبەهیج شێوەیەک ناتوانرێت لەهیچ شەرگەیەک پشتیان پێ بەسترێت ، چونکە پارتی هێزە جەنگاوەرەکانی وەک سلیمانی و کەرکوک و کۆیەو باڵەکایەتی و سندی و نێروەیی لەدەستداوە ، بۆهەر کارێکی شەرگەیی ناچاردەبێت پەنا بۆهێزەکانی هاوپەیمانە ستراتیژیەکەی بەرێت ، ئەمە ئەو خاڵەیە کەپارتی ناچارکردووە قبوڵی مانەوەی یەکێتی بکات لە هاوپەیمانە ستراتیژەکەدا لەسێ تا چوار ساڵی ڕابردوو ” لەگەڵ ئێستادا ..
سەرۆکی هەرێم زۆر جاران ، لەسنوری لێپرسراوی خۆی لادەدات و کورد دەخاتە بەردەم دووڕیانێکی ئەگەرو نەهات ،، ئەمە زۆر ترسناکە ، گەر وتەکانی بۆساتی و لەبەرژەوەندی هەستانەوەو بەردەوامی سیاسی بۆ حیزبەکەشی بێت ، ناکرێت گەلێک بۆ بەرژەوەندی حیزبێک بخرێتە نێوان کەوانەی ترسناکەوە . ڕابردووی عێراق بۆ گەر خستنی سیاسەتی ئەمڕۆ کورد وەک ئەو هەوێنە وایە بیرۆکەی نیشتمانی دەمەیەنێت ، دەشێت لەسەر گیانی تۆڵە خۆمان بنیاد نەنێن بەڵام گیانی متمانەمان پێویستە ، سونەکان داڕێژەرو بکەری میحنەتەکانی کوردن ، شیعەکان هاوسۆز و هاومیحنەتی ئێمەن .. گەر سیاسەتی دوو فاقە بەکار نەهێنین بۆ بەرژەوەندی کورد ، با نەبینە وزەی ناکۆکییەکانی شیعەو سونەی یەک زمان و یەک خوێن و یەک جەستە ، ئەمەیە بەسەرهاتی ناکۆکییەکانی ئەمڕۆمان ….
نزیک بەساڵێک هاشمی خۆی گەیاندە هەرێمی کوردستان و لانەیەکی کاتی پێدرا . ئیتر گۆڵمەزەکە لێرەوە دەستی پێکرد . .
خوێندنەوەی هاشمی بۆ دەسەلاتی شیعە بەسەرعیراقدا پرە لەحەقدو قین و ماوەنەدان .. ئەم بیرکردنەوەی هاشمی هەمان بیرکردنەوەیە کەهەشتاساڵە سەرانی سونەی عیراق حوکمیان بەسەرگەلانی شیعەو کوردا کردووەو هیج ماوەیەکیان بۆ نەهێشتەوەو زمانی چەک و کوشتنیان بەکارهێناوە ..
دەسەڵاتی ئەمڕۆی شیعە بەسەرعێراقدا خەونێکە بۆ هەشتاساڵە دەیان گردەلاشەیان کردۆتە قوربانی و لەئێستا کۆرپەلەیەو پێوستی بەچاودێری و گیانی بەرەنگاری و قوربانی زیاترە . شیعەکان هەموو ناکۆکیەسیاسییەکانی ناوخۆی خۆیان خستۆتە لاوەو تەنها لەیەک ڕستەدا کۆبوونەتەوە ” ئەویش پارێزگاریکردنە لەوکیانەی کەخەونی دەیان ساڵەیانە ..
کێن ئەوانەی بەربەستی سەرەکین و چالاکی سیاسیان بۆڕێگریکردن لەدەسەڵاتی شیعە بەسەرعێراقدا ، جگە لەبەعسییەکان و کوتلەی زاڕی و ئەقڵی هاشمی زیاتر .. هەڵهاتنی هاشمی لەبەغدادەوە بۆ ئەودیو سنورەکانی عیراق دواسەرکردەی بەربەستی ناوخۆی سونەیە لەبەردەم دەسەڵاتی شیعە ، ئەوە بارزانییە دەخوازێت لەڕێگای مەنفەعەتە سیاسی و کەسایەتیەکەیەوە دەرێژە بەبەردەوامی بەربەستەکانی بەردەم خەونی شیعە بگرێت ..
ئەم هەنگاوەی بارزانی کورد دەخاتە بەردەم سڕینەوەی تاوەنەکانی سونە لەداهاتو ، شیعەش دەکاتە دوژمنێکی نوێ ..
لەبەشی چوارەمدا ،، لەسەر هۆکارە لاوازەکانی پارتی و شیکاری بۆ دۆراندنی جەنگەکە باسدەکەم ..
- بابەتەکانی تری لاوک کونجـــــــرینی
لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی کۆتایی.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی دووەم.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی یەکەم.
- All Posts