barzani-1

لەوە دەچێت بارزانی جەنگەکە بدۆڕێنێت . بەشی کۆتایی . کونجــرینی …

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

گەرهێنانی خەڵک بۆسەرشەقام و گردبوونەوەکان هەڵسەنگاندن بێت بۆئەوەی دەسەلات یان حیزب ئیتر نوێنەری خەڵکە ، ئەوا ئەو پێوانەیە لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست ، سەداسەد پێچەوانەیە ، لەبەرئەوەی ” ئەوەی لەسەردەمی موبارەک و سەدام و قەدافی و ئەسەدا روویاندا ” ئەوەمان پێدەڵێت لەدەسەڵاتی تۆتیالیتاردا نەئەوجۆرە بەناو دیموکراسییە تروسکاییە بۆئازادی و ، نەهاتوهاواری دەروێشەکانی سەرشەقام پایەکانی حیزب و دەسەڵاتە ..

زۆرێك لەشیکاریمان لەبەشەکانی تردا کرد ، کەنەبوونی گۆڕانکاری پۆزەتیڤ لەچەندایەتی و چۆنایەتی پارتی هۆکارەکەی بۆ گەشەنەکردنی ڕەفتارو بیرکردنەوەو ستراتیژی  سەرانی پارتی یە .. هێندە دەبینرێت سەرانی پارتی لەگوندێکی بارزانەوە هاتۆتە شارو لەجیاتی باڵخانەی قوڕ ‘ کۆشکوتەلاری لەسەری ڕەش و لەجیاتی دۆشەک و لبا ، چرپاو سۆفاو مۆبێلی لەماڵەکەیدا ڕازاندۆتەوە ..

ئەم بیرکردنەوەیە نە ” ماوە بەهاوپەیمانە تەقلیدکەی ( یەکێتی ) دەدات و نەبۆ هیچ ڕێکخراو و دەستەو تاقمێک .. لای پارتی هێندە دیموکراسی گەشاوەیە کەسنوری بەلەکۆنی سیاسەتی کۆنترۆڵ نەکات و ، بۆهەر تەنگاوێکی سیاسی زمانی هەڕەشە و بیانوی سیاسی ناجۆرو فەرامۆشی ئەرک جێگیر دەکات .

ئەوەی بەمالیکی دەکرێت بۆ ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ بارزانی بۆ هیچ هێزێکی کوردی ‘ تەنانەت بەهەموو هێزەکوردییەکان ناکرێت ، جونکە هەم بارزانی باش دەزانێت چۆن رووبەڕووی هێزەکوردییەکان ببێتەوەو هەم هیزە کوردییەکان لەوە تێگەیشتوون لەهەر ڕووبەڕووبونەوەیەکدا بارزانی چ چەکێک بەکار دینێت و ئەوەی هەیە لەدەستکەوتی نیشتمانی ” بەهەسانەو پوشوویەک دەیسوتێنێت و کۆتایی پێدێنێت . ..

بەحکومی بیرکردنەوە تەسکەکان ، حیزب لەنێوان ململانێ و شەڕدا تێکەلەیەک دروست دەکات کەواتاکەی هەر شەڕە .. شەڕی ناوخۆ کەس بەسەریەکێتی و پاتیدا نەسەپاند ، هیج دەسەڵاتێک جگە لەدەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بڕیاری بوون و کۆتایی شەڕی ناوخۆی نەدا ، دەکرێت هێزێکیان ڕێگاخۆشکەری هەڵگیرسێنەری شەڕەکەبوبێت و ئەوی تر ناچار .

بۆئەوەی دەبێت لەوە تێبگەین کێ هەڵگیرسێنەری شەڕی ناوخۆ بوو ، دەبێت بگەڕیینەوە بۆسەرەتای بڕیاردان لەشەر ، هەموو پێوانەکان لەسەرەتای ساڵی1976 وە تا 1979 وە ئەوەمان پێدەڵێت : پارتی بڕیاردەرو بنیاددەری شەڕەکانی ناوخۆبوون ، ئەم ئەقڵییەتە تا ئێستا لەیەکلاییکردنەوەی کێشە سیاسییەکان بەگفتوگۆ هەمان ڕتمە کەلەدوای دامەزراندنی یەکێتییەوە گوێمان لێیەتی .. لەبەرئەوە هەرهێزێک کەبکەوێتە داویی ململانێی پارتییەوە دەبێت لەوەبگات شەڕ سەرەتاو کۆتایی وەڵامەکانە ..

لەدیموکراسیدا ململانێ و لەشەڕدا دژایەتی ، لای پارتی بۆهەردووکیان یەک واتا دەبەخشێت ئەویش تەنها شەڕە ، ئەم تێگەیشتنەی پارتی ” لای مالیکی” ش هەمان واتا دەبەخشێت .. کەواتە ئەوەی چاوەڕوانی ناکەین ئاشتی و گیانی پێکەوە ژیانە . بابزانین چۆن شەڕەکە هەڵدەگیرسێت ؟ و کورد بۆ زیان دەکات ..

مالیکی زۆر باش لەمێژووی شۆڕشی کورد تێگەیشتووە ، لەبۆجوونەکانی جەنابی بارزانی و جەنابی تاڵەبانی تێگەیشتووە ، لەوە تێگەیشتووە سەرەتا لەبادینان چۆن یەکەم دەستەی پێشمەرگەکانی یەکێتی بەسەرکردایەتی ” ئیبراهیم عەزۆ ” و هاوڕیکانی شەهیدکران ، لەوە تێگەیشتووە چۆن لەدوای راپەڕین پارتی هەموو هەنگاوێکی بۆ گەیشتن بەجەولەیەکی تری شەڕی ناوخۆ نا . لەوە تێگەیشتووە لەئێستادا تروسکایی هەستی نیشتمانی لەتاکی کوردا بوونی نەماوە . لەوە تێگەیشتووە ماتۆڕی بەگەڕخستنی خەڵک بۆ بەرەنگاری بەغداد هێندە لاوازە زۆر بەئاسانی لەڕووبەڕووبونەوەیەکدا هەرەس دێنن .. بۆیە لەم قەیرانەی جەنابی بارزانی و مالیکیدا وێنەکان تەنها پاشەکشێی بارزانی نمایش دەکەن . ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆئەو هۆکارانەی هەندێکمان لەمەوپێش باسمانکردو هەندێکی تری ماوە باسی لێوەبکەین .

ئێستا قەیرانێکی ناوچەیی و قوڵ و ترسناک ڕووبەڕوی ڕۆژهەڵاتی ناوەندبۆتەوە ، لەعێراقدا ئەوشەڕە دەمێکە دەستی پێکردووەو بەردەوامی بەهەزار ساڵی زیاتری خۆی دەدات ، شەڕێک لەپێش شەڕی کوفەو پێش مەرگی حوسەین درێژەی هەیەو ئەمڕۆ بۆکورد ببێتە بەشێک لێی . سیاسەتی هەڵە ڕاپێچی شەڕێکمان دەکات ماڵی کورد دەکات بەدوو بەشەوە ، لایەنی شیعە بگرین کوردەکانی سونە دەبنە دژمان ، لایەنی سونە بگرین کوردە شیعەکان دەبنە دژمان ، واتە بڕیاردان لەبەشداری شەڕی شیعەو سونە ‘ سەرئەنجام ناپاکی نیشتمانی دیاری دەکات ..

پێش دوو ساڵ مالیکی و بارزانی دۆستایەتیەکی باشیان لەگەڵ یەکدا هەبوو ، لەوساتانە کۆدەنگییەک لەنێوان سعودیە بەنوێنەرایەتی وڵاتانی کەنداو و تورکیا لەدژی مالیکی دا وردە وردە هەنگاوی دەنا ، هێزە سونەکانی عەرەب زۆر لاوازبوون ببنە هۆکاری شەڵەقاندنی ڕەوشی عێراق ، بەحوکمی تێکەڵاوییەکەی نێوان تورکیاو بارزانی ، توانرا سود لەکێشەکانی نێوان بارزانی و مالیکی وەربگیردرێت و حەوزەکە بەبارزانی بشڵەقێنرێت ..

ئێستا حەوزەکە شڵەقاوەو مالیکی و بارزانی کەلەحوکمی عێراق و کوردستاندان ، لەئاوازەیاندا شەڕی یەکلایکردنەوە ستارەدەکەن .. شیعەکان پاڵپشتێکی باشی مالکی ” ن ، جگە لە ئێران ، کورد بۆتە دووبەش ‘ بەشێکی چۆتە بەرەی سونەی جیهانی و بەشەکەی تریش تائیستا خۆیان ساخ نەکردۆتەوە ، بەڵام بەحوکمی ڕەوشەکە هاوپەیمانی شیعەن .

ئەوهێزەی لەبەردەم بارزانیدایە هێزێکی متامنەپێکراو نییە بۆشەڕ . ڕاستە دوو پارێزگای هەرێمی کوردستان بەفەڕمی لەدەسەڵاتی پارتیدایە ، بەلام پارتی هیج کاتێک بەبێ هێزی دەرەکی براوەی شەڕ نەبووە . لەبەرامبەر مالیکی دا پارتی هێزێکی دۆڕاوە گەر هەمووکورد هاودەنگی نەکات ، گەر هاوپەیمانەکانی بارزانی لە سونەکانی وەک تورکیاو سعودەییەو هاوپەیمانەکانیان تەنها قسەی سەرزاری نەبن ئەوا بێگومان دۆڕاندنەکە گریمانەیە ، گەر ببنە بەشێک لەوشەڕە ، ئەوە ئەو ڕاستەیە یەکلادەکەنەوە ، کەزۆر دەمێکە نەخشەیان بۆئەم جەنگە کێشاوەو تاسەکە لەسەری کوردا دەشکێنن …  

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت