کامەران وریا قانع : رقم له‌ماموستایه ..
تكایه ئه‌م نووسینه ته‌نها په‌یوه‌ندى به‌یادگارى ئه‌و رۆژانه‌وه هه‌یه ، كه له‌قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایی بووم ؛ من ئێستا كه بیر له‌وجۆره مامۆستایانه ئه‌كه‌مه‌وه كه وانه‌یان پێ ده‌وتم , تف له‌م وڵاته ئه‌كه‌م كه‌ئه‌وه‌نده مرۆڤى نه‌خۆشى به‌رهه‌م هێناوه .
یادگارى من ئه‌باته‌وه بۆ نزیكه‌ى 30 ساڵ پێش ئێستا كه‌قوتابى سه‌ره‌تایی بووم له‌قوتابخانه‌ى كارۆخ له‌شارى هه‌ولێر , كه ده‌كه‌وێته گه‌ره‌كى شۆرش نزیك به‌نزیخانه‌ى شۆرش . مرۆڤ زۆرجار هه‌ندێك رووداو یان هه‌ندێك ده‌موچاو له‌یادگارىەکانیدا چه‌سپ ئه‌بێت به‌تێپه‌ربوونى كات ، هه‌رگیز له‌بیرناچنه‌وه . رووداوێك كه‌زیاتر له‌دۆخى ئاسایی مرۆڤ ده‌رئه‌چێت , وه‌كو خۆشیه‌كى بێ وێنه یاخو دڵشكانێكى بێ وێنه. , من له‌هه‌موو سه‌رده‌مى سه‌ره‌تایی یه‌ك خۆشیم له‌یاده ئه‌ویش له‌ده‌ره‌وه‌ى قوتابخانه بووم كاتێك رۆژێكیان له‌رێگاى قوتابخانه یه‌ك زه‌رف پڕ چكلێتم دۆزیه‌وه له‌مه‌وقفى پاسێك , كه بێگومان هی كه‌سێك بووه له‌بیرى كردووه, به‌ڵام ده‌یان دڵشكاندم بیردێته‌وه كه له‌ناو قوتابخانه به‌ئێمه‌ى ئه‌كرا ئه‌و رۆژانه‌ى من باسى ئه‌كه‌م سه‌ره‌تایی هه‌شتاكانى سه‌ده‌یی پێشوه , قوتابى سه‌ره‌تایی بووم .
ئه‌و رۆژگارانه سه‌ره‌تاكانى به‌ته‌قدیس كردنى سه‌رۆك بوو له‌عێراق , هه‌ر له‌سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ته‌وه بۆهه‌ر سه‌رۆكێكى تر له‌به‌شه‌كانى كۆمه‌ڵگا, هه‌ر له‌ته‌قیدس كردنى باوك له‌خێزان , ته‌قدیس كردنى مامۆستا له‌ناوپۆل و قوتابخانه. , تاكو ته‌قدیس كردنى پێشمه‌رگه لەشورش , ئێستا تێده‌گه‌م ئه‌و رۆژگارانه مرۆڤه‌كان بۆئه‌وه‌نده توندڕه‌و بوون له‌گەڵ ئەوانه‌ى كه له‌خۆیان بچوكتر بوون یاخود پله‌ى وه‌زیفیان كه‌متر بوو .
مامۆستایه‌كمان هه‌بوو هه‌ربۆ خۆشى و پێكه‌نین كاتێك به‌پۆل ئه‌رویشت كاتى وانه وتنه‌وه بێ ئه‌وه‌ى قوتابى هه‌ژار ئاگاى له‌خۆی بێت په‌له پیتكه‌یه‌كى له‌بن گۆیی ئه‌دا , یاخود به‌راسته‌یه‌كى دار له‌پشت سه‌ره‌یه‌وه له‌قوتابی ئه‌داو دوایی پیئه‌كه‌نى ! به‌بۆچوونى من ئه‌ومامۆستایه هه‌قی ئه‌وه‌یه جێگاى شێتخانه بێت نه‌ك له‌پۆل وانە به‌قوتابی بڵێته‌وه . مامۆستایه‌كى ترمان هه‌بوو به‌رده‌وام ئه‌م جوێنه‌ى به‌قوتابیان ئه‌دا( گوو به‌كه‌له‌ى باو باپیرتان) مامۆستایه‌كى تر كاتێك دایه‌لۆگی ئینگلیزى وه‌كو ئه‌رك پێمان ئه‌دا كه‌ئەبوايە به‌یانى ده‌رخى بكه‌ین ئه‌یوت ” ئه‌وه‌ى به‌یانى له‌به‌رى نه‌بێـت ئه‌و دایه‌لۆگه قۆنده‌ره ئه‌خه‌مه ده‌میه‌وە” مامۆستایه‌كى وه‌رزشمان هه‌بوو به‌رده‌وام جگه‌ره‌ى ئه‌كێشا!! پێش ئه‌وه‌ى بێته پۆله‌وه دواقومى قووڵى له‌جگه‌ره ئه‌داو دواتر دووكه‌ڵه‌كه‌ى له‌ناو پۆله‌كه بڵاوئه‌كرده‌وه. مامۆستایه‌كى عه‌ره‌بیمان هه‌بوو به‌ردوام توره بوو , به‌رده‌وام دارى به‌ده‌سته‌وه بوو كه‌ئه‌هاته پۆله‌كه‌و دەرگاى پۆلى دائه‌خست من له‌ناودڵى خۆم زۆر ئه‌ترسام ئه‌موت ( ئه‌گه‌ر بكه‌وێته ناومان به‌دار كه‌س ئاگاى لێ نابێت) ئه‌م مامۆستایه زۆرجار راسته‌كه‌ى ده‌ستى ئه‌شكا كاتێك له‌قوتابی ئه‌دا .
جێگرى به‌رێوه‌به‌رێكمان هه‌بوو مه‌سیحی بوو , به‌رده‌وام به‌جلى ره‌فیق حزبی ده‌وامى ئه‌كردو رۆژانى 5 شه‌م له ” ته‌حیه‌ت علم ” داواى له‌هه‌موو قوتابیان ئه‌كرد كه ببنه ( طلائع و ده‌ستكه‌وته‌كانى شۆرشى بۆباس ئه‌كردین به‌شڕه كوردیه‌ك ) و كلاشنكۆفێكى پێ بوو چه‌ند گوله‌یه‌كى ئه‌ته‌قاند, له‌وهه‌موو مامۆستایانه ته‌نها ئه‌م مه‌سیحیه‌م دیيه‌وه له‌سالانى 2003 كه‌بوو بەپیاوى ئاینى مه‌سیحى ( قه‌شه ) به‌گشتى ئێستاش كه‌بیر له‌و رۆژانه ئه‌كه‌مەوە زۆر بێ تاقه‌تم ئه‌كات , رۆژانێك كۆمه‌ڵه كه‌سێكى نه‌خۆش به‌ناوى مامۆستا ئه‌ومنداڵه فریشته ئاسایانه‌یان ئازار ئه‌دا, من هه‌رگیز لێیان خۆش نابم له‌وانه‌ى كه‌كۆچیان كردوه یان ئه‌وانه‌ى له‌ژیان ماون .
ئه‌وه‌ى جوانى بێت له‌و سنورى قوتابخانه‌یه ته‌نها مام قادرى نۆك فرۆش و عه‌ره‌بانه‌كه‌ى بوو , كه‌من زۆرجار خوزگه‌م ده‌خواست بەو كابرایه , چونكه دوایی ته‌واو بوونى نۆكاوه‌کەى خۆیی ئه‌پێچایه‌وه بۆماڵه‌وه ئێمه‌ش به‌رێ ئه‌كه‌وتین بۆناو دۆزه‌خێك كه‌ناوى قوتابخانه بوو .
50 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست