Abubakir-Caf1

پارتی : نوێنەرایەتی سیاسیانەی كۆنزەرڤاتیزمی كوردی .. لەبون بە ( هێزەوە ) بۆ بون بە ( كردار )

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێشكەشە بەو پارتیانەی كەلەم بابەتە تێدەگەن و لەودیو ( بازرگانیكردنەوە خەمی ) فكری پارتیان هەیە ….

سەبارەت بەكۆنزەرڤاتیزم , دەبێت گوێرادێری چیبین ؟ ئەم مووفرەدەیە لەسەرئاستی ئەكادیمی كەمتر ناسراو و بڵاوە , بە بەراورد بەئاستە سیاسییەكەی .

دەركەتە (سۆسیۆ – سیاسییەكەی ) دەگەرێتەوە بۆسەدەی( 19) . كە تەوژوم و جووڵانەوەو ئەژیتاسیۆنێكی( روناكبیری-سیاسی بوو ) . ئەگەرچی یەكشێواز لەریشەو یەكجۆر لەنوێنەرایەتیكردنی نەبووە, بەڵام واقعییەتێكی سیاسیانەی هەبووە , بەتایبەت كەدراوێكی دونیای ( سیاسی – ئەكادیمی ) مۆدێرنەیە , لەسەرووبەندی بەرگریكردن لەرژێم و سیستەمی( سیاسی و كۆمەڵایەتی ترادیسۆنیانەی) نەتەوە, یا ( ترادیسیونخوازییەك كەبووە بە وشیاری) . بەرانبەرو دژ بەشۆرشی گەورەی فەرەنسی و پرۆژە سیاسییەكانی دوونیای مۆدێرن . هەربۆیە وەك پەرچەكردارێك بەرانبەر شۆرشی فەرەنسی دەركەوت . كەواتە دەركەوتەیەكی ( دژە – شۆرشگێرییە ) . چركەساتی( ئەنتی – شۆرشگێری ), چركە ساتێكی یەكلاكەرەوەیە لەمێژووی كۆنزەرڤاتیزمدا, چوون لەهەمان چركەساتدا دۆكترینەكانی چەسپاو جێگیر بوونی و خوولقاندنی هەلوومورجەكانی گەشەسوندنی ئەم تێمە. ئەو رەخنانەی كە لەلایەن ترادیسیونالیستەكانەوە رووبەرووی مۆدێرنە كرایەوە (3) سێ ئاستی هەبوو , هەرهەمان ئەم ئاستە رەخنەییانە بوون بەدۆكترینی هێزە كۆنزەڤاتییەكان بەرانبەر مۆدێرنە .

1- ئاستی رەخنەی ئیپیستیمۆلۆچی .

2 – ئاستی رەخنەی سیاسی .

3 – ئاستی رەخنەی سۆسیۆلۆژی .

ئەم بیركردنەوە ( ئەنتی مۆدێرنەیە ), پێوەرێكی گرنگ بوو لەفەلسەفەی سیاسی كلاسیك و فەلسەفەی دینیدا( ئەفلاتون , ئریستۆ , شیشیرۆن , سان تۆماس…) جاراستەوخۆ یا ناراستەوخۆ بووبێت , بۆیە كۆنزەرڤاتوێرەكان زۆربەیان میراتگرانی فەلسەفەی كلاسیكن, بەجەختكردنەوەیان لەرەهەندە ( مۆراڵی – ئەریستۆكراتیانەی ) رژێمی سیاسی و كۆمەڵایەتی .

سروشتی پەیدابوون و گووتاری هەنووكەی ئێستای پارتی , لە گەڵ ئەم كۆنتێكستە ( وجوودی – سۆسیۆ – سیاسیەی ) بونی كوردو كووردبووندا , وا دەخوازێت پارتی هێزێكی( كۆنزەرڤاتی ) بێت, ئەمەش ناچارییەكی ( ووجوودی – سیاسییە ) بۆ كورد. ئەڵبەتە چركە ساتە ( مێژووی – سیاسیی – كۆمەڵایەتییەكەی ) دەركەوتنی پارتی و هێزی بەردەوامبوون و مانەوە رەوایەتی وەرگرتن و ئەفسانەو سیمبۆڵ و سەرمایە رەمزییەكانی پارتی , برێكی زۆر سرووشتێكی ( كۆنزەرڤاتیانەی ) پێبەخشیبوو.

مێژووی درووستبوونی , ئەفسانەو حیكایەتی پەیدابوونی لەنێو ئەرستۆكراتییەتی كوردیدا, و ئەو گوتارە ووجوودی – ناسیونالیستەی بەرگری لێ ئەكرد… برێكی زۆر ئەم هێزەی ناچار بەگووتارێكی ( ترادیسیونی- كۆنزەرڤاتیزمبوون ) كردبوو . راستە پارتی لە لەحزەی شۆرشدا ژیاوەو پەیدای كردووە , بەڵام سرووشتی شۆرشگێریی پارتی و گووتارە شۆرشگێرێكەی , رادیكاڵی و كۆدێتای نەبووەو نییە , زیاتر بەرگریكردن بوو لەمانەوەی ئەوەی ( هەیە) نەك شۆرشێكی تۆتالیتارو ڕادیكاڵانە لەپێناو ئەوەی كەدەبێت ( هەبێت) . واتە لەرەگ و ریشە دەرهێنانی ئەو ( رەهەندە ترادیسیۆنیانەی ) نێو فەرهەنگ و كۆ نەستی ( كۆمەڵایەتی – وجودی ) كووردو سەرەتاو كۆتایی دانانێكی ( ئیدۆلۆژیانەی شۆشرگێری) بۆ بوون و مێژووی كورد. كەواتە سەرباری ئەوەی ( ئامادەگییەكی ستراكتۆری و بوونیادی) لەنێو بوونی ( سۆسیۆ – سیاسی) كوردو كوردبووندا, بوونی هەیە , بۆ رەوایەتی وەرگرتنێكی ( مەعنەوی – رۆحی) بۆ هێزێك, یا بۆ تاكە هێزێكی وەك ( پارتی ) كە بوونی لە هێزەوە بگۆرێت بۆ بوون بە كردە. واتە ئامادەگگی و رەوایەتی و حیكایەت و سەرمایەی رەمزی و كۆمەڵایەتی , حووزورێكی ئەكتیڤی هەیە بۆ بە ( كۆنزەرڤاتیست بوونی پارتی ) . ئەمە لە لایەك .

لەلایەكی ترەوە ( نەیارەكانی كۆنزەرڤاتیزمیش ) بوونیان هەیە, تاوەكو پارتی , خۆ ئەگەر نەشبێت ئەبێت لەسیستەمێكی بەرهەمهێناندا ,بەرهەمبهێنرێت.

مێژووی سیاسی كوورد پڕە لەنەویارە رەمزی و ناماتریالییەی كەپارتی لێوەی ئەتوانێت هێزوو رەوایەتی , بوون و مانەوەی ئیدامە پێبدات. بەتایبەت سرووشتی ئەو كۆنتێكست و مەرجانەی كەزیاد لەنیو سەدەی( مێژووی سیاسی مۆمدێرنی ) كووردی پێك دێنێت . پرسەكان ( بە ئێستاشەوە ) ئەو پرسانەن بۆ بەرگریكردن لێی ( پرسهایەكی وجودی – سیاسیانەی ( ناسیۆنالیستانە ) یەو برێكی زۆر جەوهەرو ماهییەتی هەرهێزێكی( كۆنزەرڤاتیست ) دیاری دەكات , كەببیەوێت ببێت . لەبوون بەهێزەوە ببێت بەبون بەكردار , نەیارەكانی كۆنزێرڤاتیزم , بەدرێژایی مێژووی ( مرۆڤایەتی ) هێندەی ئیستا بەحووزور نەبوون.

ووردبوونەوەیەكی ( سۆسیۆلۆژیانەی ) بوونی سیاسیانەی كوردی , پێمان ئەڵێت , هێزە ئەنتی ( كۆنزەرڤاتیزمەكان ) بۆبوون بەنەیار , بوونی هەیە . ( جا ئەم هێزانە : هێزە شۆرشگێرەكان بن , یا ئەو هیچزانەی كە كاریان تەنها بەئیسلامكردنەوەی تاك و كۆمەڵگەی كووردییە (Reislamisation de la societe ).

پارتی سەرباری ئەوەی كەوەزیفەو كاری , دەبێتە تۆخكردنەوەی ( جیاوازییە شوناسیە ) كانی تاك و گردبوونەوەی كوردی , گرنگتریش بوونی هەیە كە : تۆخكردنەوەو دەرخستنی شوناسی كارێكتەری ( هێزە ئەنتی كۆنزەرڤاتیزمەكانە ) .. ئەمەش پرۆسەی كاركردنێكی ( ئەقڵانی – سیاسی – مەعنەوییە) كە بەم كارێكتەرانەی ئێستا ناكرێت … مێژووی ئینسانیمان لەئێستاداو لەپاش ئەو خلیسكان و سەرەو لێژبوونەوە بەشرییە گەورەیەوە كە ناوی ( شۆرشی فەرەنسی و شۆرشی فەرهەنگی بازاریانەی پرۆلیتاریا و وەحشییەت و بەبەریزمی كاپیتالیزم و سەرمایەداریی ئێستا) . لێوان لێو بووە بە , سەرهەڵدانی هێزی كۆنزەرڤاتیڤخواز , بەگەرانەوەی برێكی باش بۆ ترادیسیون ) . یا پارتی دەتوانێت هێزێكی ( پۆست – شۆرشگێری ) بێت . تەنها هێزێكی جەماوەری بوونیاد كۆنزەرڤاتیست, بەس نییە بۆئەم گووتارە , هاوشان پارتی پێویستی بەهێزو ووزەیەكی ( فكری – تیۆری – رووناكبیری هەیە) بۆ ئەم گووتارە , لەودیو كۆمەڵێك خۆێنەواری مشەخۆری , ئۆپۆرتۆنیستی , سەرمایەگووزاركار , كە پاشخانێكی( كولتوری چەپانەی ) نەعلەتلێكراوی هەیە. كە مەترسیدارترین ڤایرۆسن لەنێو هێزێكی وەك( پارتیدا ) .

تێبینی :

تۆ بلێیت لەخوێندنەوی ئەم نووسینەدا, كۆمەڵێك نەخوێنەوارو سادەو كاڵفام : وا بزانن من باسی ( كۆنەپارێزی و رەجعی و reactionnaire)) دەكەم ..؟؟!!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت