ستاره عارف : ده‌سه‌ڵاتی دیل كوژ .
بۆ بیست ساڵ ده‌چێت شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ و هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی تریش كران كۆتایی هاتووه ، به‌ڵام چاره‌نوسی بێ سه‌رو شوێن و ده‌ستگیركراوه‌كان تا ئێستا نادیار بو و هه‌میشه‌یش ده‌سه‌ڵات ده‌یشارده‌وه ، كه‌چی به‌م كۆتاییه زۆر بێباكانه دان وه‌دا ده‌نێن ، كه بێ سه‌روشوێنه‌كان نه‌ماون و خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه به شوێنیان‌دا نه‌گه‌ڕێن ، كه ئه‌مه ئه‌و په‌ڕی بێباكی و كاڵفامی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه و زۆر خوێن ساردانه پاش چه‌ندین ساڵ سه‌رگه‌ردانبونی كه‌سوكار و هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه ته‌نها به راگه‌یاندنێكی ساده هه‌واڵی نه‌مانیان راده‌گه‌یه‌نن .
* دیل كوشتن له‌یاسای جه‌نگدا به‌هه‌ر بیانویه‌كه‌وه بێت تاوانه و نابێت ئه‌نجام بدرێت ، به‌پێی ئاین و یاسایی جه‌نگ و یاسا مرۆییه‌كان و هه‌موو پێوه‌رێكی ئاكاری مرۆڤایه‌تی دیل كوشتن قه‌ده‌غه كراوه و ئه‌نجامدانی ده‌چێته خانه‌ی تاوانه‌وه و تاوانیش به پێی سوكی و قورسی تاوانه‌كه سزای هه‌یه ، واته ئێمه وێڕای هه‌موو ئه‌و تاوان و گه‌نده‌ڵكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌م میلله‌ته كردویانه‌و شایه‌نی لێپرسینه‌وه و دادگاییكردنن ، ئێستا دێینه به‌رامبه‌ر تاوانێكی گه‌وره‌تر ، كه كوشتنی دیلی جه‌نگه، جه‌نگیش جه‌نگی ناوخۆیی نێوان دوو لایه‌نی سیاسی كوردیی یه‌ك پارچه و یه‌ك هه‌رێمن .
ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی بنه‌ماڵه له‌شوێنی ئه‌وه‌ی له‌مه‌راسیمێكی شایسته و به‌شكۆدا له‌پێش چاوی هاوڵاتیان و راگه‌یاندنه‌كان داوای لێبوردنیان له‌خه‌ڵك بكردایه .
یه‌كه‌م : له‌وه‌ی چه‌ند ساڵ شه‌ڕی ناوخۆییان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و حزبه‌كانی تری ناوه وه‌و ده‌ره‌وه‌ی باشوری كوردستان كرد و زیانێكی زۆری گیانی و مادیان به خه‌ڵك گه‌یاند و گه‌نجانیان له‌ئینتمای نیشتمانی و كوردبون تۆراند و چه‌ندین كه‌س به‌و هۆیه‌وه كۆچی كرد و ئه‌وانه‌یه‌شی ، كه مانه‌وه له‌گه‌ڵ تاڵاوی ئه‌و ژیانه‌دا ژیان، كه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا به‌سه‌رماندا سه‌پێنرا .
دووهه‌م : به‌رێز و داوای لێبوردن و به‌خشین له‌خه‌ڵك هه‌واڵی نه‌مانی بێ سه‌رو شوێنه‌كانیان ئاشكرا بكردایه‌و شوێن و ناسنامه‌كانیان ئاشكرا بكردایه ، نه‌ك به‌مجۆره بێ باكی و بێ ئاگا له‌ناوه‌ڕۆكی تاوانه‌كه .
* ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تییه كارتۆنییه بێ باكه رێز له‌گیانی شه‌هیده‌كان و له‌هه‌ست و ناخی هاوڵاتیان ناگرێت و له‌و مێژووه ره‌ش و پڕ له‌سته‌مه‌ی ئێستا و رابردوویی خۆیشی تێناگات، بۆیه مانا به بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌ها هه‌واڵێكیش نادات ، ده‌سه‌ڵاتێك دیل بكوژێت واته تاوانباره ده‌بێت جگه له‌هه‌موو تاوانه‌كانی تری ، كه ده‌رهه‌ق به‌م میلله‌ته كردویه‌تی له‌سه‌ر دیل كوشتن به ته‌نها زۆر به قورسی سزا بدرێت .
* دوای چه‌ندین ساڵ شاردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی بێ سه‌رو شوێنانی شه‌ڕی ناوخۆ و ئه‌وانیتر، ئێستا ده‌سه‌ڵات ددان به‌وه‌دا ده‌نێت ، كه دیله‌كانی كوشتووه ، بۆیه ئه‌م كاره‌ساته پێویسته به هیچ شێوه‌یه‌ك تێنه‌په‌ڕێنرێت و به‌چالاكی زۆر توند و مه‌ده‌نیانه شه‌رمه‌زار بكرێت و داوای لێپرسینه‌وه و سزادانی ده‌سه‌ڵات و بكوژانی شه‌ڕی ناوخۆ بكرێت ، پێویسته رێكخراوه‌كانی جینۆساید و ئه‌وانیتر و په‌رله‌مان و كه‌سانی نیشتمانپه‌روه‌ر و خه‌مخۆری ئه‌م وڵاته له‌م تاوانه بێ ده‌نگ نه‌بن و به هه‌موو جۆرێك داوای دادگاییكردنیان بكه‌ین .