کامەران وریا قانع : با مێژوویه‌كى بێ شه‌رم بنوسینه‌وە ..
ساڵى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى پێشوه له‌گه‌ڵ رێكخراوێكى خێرخوازى بیانى كارم ده‌كرد, رۆژێكیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كه‌م كه گه‌نجێكى ئوسترالی بوو كه‌وتینه گفتگۆ لێمى پرسى : هه‌ندێك باسى كوردم بۆ بكه, منیش یه‌كسه‌ر وتم : ئێمه چه‌ند هه‌زارساڵێك پێش ئێستا ده‌وڵه‌تێكى گه‌وره‌مان هه‌بو به ناوى میدیه‌كان ” له‌م ناوچه‌یە حوکمیان كردوه‌و كه‌وتمه پیا هه‌ڵدان به‌سه‌ر كورد و وتم : ئێمه نه‌وه‌ى ئه‌وانین بزه‌یه‌ك هاته سه‌ر لێوى, منیش وتم : ئه‌ى تۆ باسى مێژووى ئوسترالیام بۆ بكه. وتى : ئێمه نه‌وه‌ى ئه‌و دز و به‌د ره‌شت و قاتلانه‌ین كه كاتى خۆى له ئینگلته‌ره‌وه نه‌فى ئه‌كران بۆ دورگه‌ى ئوسترالیا وه‌كو سزادان . تووشى شۆك بووم له ئازایه‌تى ئه‌و گه‌نجه كه زۆر بێشه‌رمانه باسى مێژووى باوباپیرانى خۆى ده‌كرد , دواتر وتى : به‌ڵام ئه‌مرۆ وڵاته‌كه‌م له وڵاته هه‌ر پێشكه‌وتوه‌كانى جیهانه و منێكى نه‌وه‌ى ئافره‌ته سوزانیه‌كان دێمه كوردستان یارمه‌تى ئێوه‌ى نه‌وه‌ى میدیه‌كان ئه‌ده‌م. رۆژ به رۆژ وه‌ڵامى ئه‌و گه‌نجه ئۆسترالیا وایلكردم منیش گرنگى به بابه‌ته‌ى مێژويى بده‌م , به‌ڵام ئه‌فسوس زۆربه‌ى مێژوونوسانى كورد تووشى هه‌مان هه‌ڵه‌ى من بوون كه ته‌نها باسى ئازایى و دڵپاكى و میوان دۆستى كورد ئه‌كه‌ن (ڕه‌نگه ئه‌و خواردنه‌ى بۆ میوان حازر ئامادەی ئه‌كه‌ن تاڵانى گونده‌كه‌ى ته‌نیشتى بێت!!) . ئه‌م سیفه‌تانه‌ش به‌شێكى زۆر كه‌مى مێژووه ناشرینه‌كه‌مان كه پڕیه‌تى له خیانه‌ت و تاڵانكردن و كوشتنى یه‌كترى . گرفته‌كه له‌وه‌یه‌دایە بۆ ئاگاداربوون له مێژووى راسته‌قینه‌ى خۆمان ئه‌بێت سه‌رچاوه غه‌یره كوردیه‌كان بخونینه‌وه , چونكه ده‌سه‌لاتى كوردی به درێژاى مێژوو به‌رده‌وام ئاماده بوه ئه‌وه‌ى به دڵى نه‌نوسێت بیسرێته‌وه له‌سه‌ر ژیان.
نموونه‌یه‌كى تر‌ى شه‌رم نه‌كردن له نووسینه‌وه‌ى مێژوو باس ده‌كه‌م ئه‌ویش هی مێژوو نووس و كۆمه‌ڵ ناسى گه‌وره‌ى عێراقى على وه‌ردیه, ئه‌و له كتێبى (لمحات فی …..) ئه‌ڵێت : كاتیك ئینگلیز به‌غداى داگیر كرد له 1917 یه‌كه‌م بریار كه ده‌رى كرد ( قه‌ده‌غه كردنى پیسایى كردن و میز كردن بو له جاده‌كان و شوێنه گشتیه‌كان!) ئه‌م رسته‌یه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ئه‌خات ئه‌م رۆشنبیره شه‌رمى نه‌كردوه له وه‌سفى دواكه‌وتویى كۆمه‌ڵگاكه‌ى خۆى من تصور ده‌كه‌م ئه‌م بریاره‌ش بۆ كۆمه‌ڵگاى كوردی ئەو سەردەمە ڕاستى تيا بێت, به‌ڵام من تا ئێستا به‌رچاوم نه‌كه‌وتوه له‌و كتێبه كوردیانه‌ى كه باسى ئه‌و سه‌رده‌مه بكه‌ن. له لایه‌كى ترەوه زۆر پرسیار ئه‌كرێت بۆچى ئینگلیز كوردى نه‌كرد به ده‌وڵه‌ت لەسایەی شيخ محموددا ؟ زۆر به ناو له رۆشنبیرانى ئێمه ئه‌ڵێن : خه‌تای بێ وه‌فایى ئینگلیز بوه, به‌ڵام پرسیارێك ئایا دواى سه‌دساڵى تر ئه‌توانین بڵێن بۆچى ئه‌مریكا كوردى نه‌كرده بەده‌وڵه‌وت ؟ ئه‌ویش بێ وه‌فایی ئەمریکایە یان كورد خۆى به‌رده‌وام كێشه‌ى بۆ خۆى دروست كردوه.
به بۆچوونى من هۆكارى گه‌نده‌ڵی ناوخۆیى دەسڵاتدارانى كۆمه‌ڵگاى كوردى و نه‌بوونى سه‌كرده‌یەکی پێویست کە زۆربه‌ى كورد له ده‌ورى خۆی كۆبکاته‌وه ، هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونى به‌رژه‌وه‌ندى زۆر ته‌سك له دنیای بینى ده‌سه‌لاندارنى كورد چ له‌سه‌رده‌مى شێخ محمودو چ له‌سه‌رده‌مى ئێستا له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانن ..
چه‌ند سه‌یره ئه‌وه‌ى سوود له مێژوو وه‌رناگرێت ئه‌بیت دووباره‌ى بكاته‌وە .
1,789 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست