Shehab-Kerim01

مه‌لابه‌ختیار و ئیبراهیم جه‌لال ، چه‌پكێك و كام مێژوی كۆمه‌ڵه ‌؟ .. شه‌هاب كه‌ریم .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مێژووی سیاسی سه‌رانی ئێستای کورد و کرداره‌کانیان ، به‌ڵگه‌و نامه‌ ده‌ستکه‌وتوەکانی سه‌رده‌می شاخ و لوتكه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیان به‌رامبه‌ر به‌شۆڕش و خه‌ڵكه‌كه‌ی ، ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م قوڵایی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی دورودرێژ ، ته‌زوو به‌هه‌موو ده‌ماره‌كانی خوێنما ده‌چێت و به‌ره‌وناخی ویژدانم په‌لكێشم ده‌كات ، ئه‌وانه‌ی گه‌لی كوردو ئه‌م میلله‌ته‌ به‌شخوراوه‌مان به‌خۆیه‌وه‌ بینی و شه‌هیدكردنی دەیان سەرکردەی بێ وێنە لەوانە خاڵه‌شه‌هاب و هاوه‌ڵه‌كانی و شاسوار جه‌لال ( ئارام ) و ئازاد هه‌ورامی و دیمه‌نی شه‌هیدبوونی ده‌یان جه‌نگاوه‌ری هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رم له‌یاد ناچنە‌وه ‌، ده‌مه‌وێت لێره‌وه‌ بچمه‌ ناوه‌ڕۆكی باسه‌كه‌وه‌ .

یه‌كترپاراستن ئه‌ركی هه‌موانه‌و گێڕانه‌وه‌ی مێژووده‌بێت وه‌ك خۆی بێت ، گه‌ر وانه‌بێت ده‌بێته‌ هۆی جۆرێك له‌لاسایی كردنه‌وه‌ ، خوارووی كوردستان و شۆڕشی ئه‌یلوول ، بنیاتنان و هه‌ڵته‌كاندن١٩٦١-١٩٧٥ ، چه‌پكێك له‌میژوی كۆمه‌ڵه ‌، دووپه‌ڕتووكی مێژوویین له‌نووسینی ئیبراهیم جه‌لال ، به‌هه‌ردوو په‌ڕتووكه‌كه ‌نزیكی هه‌زار لاپه‌ڕه‌یه ‌، گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك و ڕوداوه‌كانی نێوشۆڕشی نوێیمان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت .

ئه‌گه‌رچی زۆری له‌و خه‌باتگێڕ و سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگانه ‌هێشتا له‌ژیانداماون وه‌لێ ئیبراهیم جه‌لال له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه‌ ، هێشتا هه‌ڵه‌ی زۆری کردووە لە گێرانەوەی ڕوداو و چیرۆكه‌كانی ناو شۆڕش ، ڕه‌نگه ‌به‌لای ئه‌وه‌وه ‌خزمه‌تكردنێك بێت به‌نه‌وه‌ی داهاتوو ، به‌ڵام ڕاستی و دروستی ‌مه‌به‌ستی نوسه‌ر جگه ‌له‌تیروتوانجی ناجۆر به‌رامبه‌ر به‌مه‌لا به‌ختیار و جۆرێك له‌لاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ڕتوكه‌كه‌ی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا( له‌كه‌ناری دانووبه‌وه ‌بۆخڕێ ناوزه‌نگ) چەند بەسەرهاتێکی بۆ زیادکردووە .

ڕێزم بۆهه‌ردووبرا شه‌هیده‌كه‌ی ، ده‌نا ئه‌وه‌خۆڵكردنه ‌چاوی خه‌ڵكییه‌و مێژوو به‌وشێوه‌یه‌ بگێڕدرێته‌وه‌ ، به‌تایبه‌ت ناوزڕاندنی كه‌سانێك كه‌له‌دنیادا نه‌مابێت و له‌پێناو خاك و نیشتیمان گیانیان به‌خشیبێت ، وه‌ك ئیبراهیم جه‌لال باسیان ده‌كات شه‌هیدئارام جگه‌له‌وه‌ی عێراق چی بوه ‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌یه‌كی زۆر له‌كاتی گیرانی سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان ، به‌هیچ شێوازێك په‌یوه‌ندی به‌كۆمه‌ڵه‌وه‌ نه‌ماوه‌ ، ئه‌مه‌سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی ماڵ به‌ماڵ خۆی شاردۆته‌وه‌و خۆی له‌هه‌موو هاوڕێكانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران دورخستۆته‌وه‌و تاوه‌كوو له‌ماڵی كه‌سێكی نزیكی گیرساوه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵام ئیبراهیم جه‌لال له‌وكاته‌دا ، بێمنه‌ت بوه ‌له‌وه‌ی سڵی له‌دامو ده‌زگاکانی ڕژێم كردبێت و شاره‌وشار گه‌ڕاوه‌ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كۆمیته‌و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌ دابڕاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان ، كه‌واته ‌لێره‌دا وه‌سفی هه‌ردوو شه‌هیدئارام و ئازادهه‌ورامی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كردوه‌ كه‌له‌هه‌مان كاتیشدا خۆی بەپاڵه‌وانی كۆمه‌ڵه‌و مه‌یدانه‌كه ‌داناوە ، جگه ‌له‌وه‌ی مه‌لابه‌ختیاری بێ به‌ریكردوه ‌له‌مێژوی كۆمه‌ڵه‌و زۆری وه‌ك سالار عه‌زیز و فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر و دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی به‌ڕاكردوی مه‌یدانی خه‌بات و نه‌وشیروان مسته‌فاشی به‌فیرعه‌ون ناساندوه‌ .

ئەم بەڕێزە له‌داستانی ڕزگاری و شه‌ڕی قه‌یوان ماوه‌ت و ئه‌نفالەکاندا ، ئەو ڕۆژە سەختانەی میژووی گەلەکەمانی پیاتێپەر دەبوو ، کەبەسەردەمی گیانی بەرگری و ئازایەتی لە مێژووی گلەکەماندا نەخشێنراوە ، ئیبراهیم جه‌لال ڕویكرده‌ هه‌نده‌ران ، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات به‌بڕیاری مام جه‌لال چوومه‌ته ‌ده‌ره‌وه‌ ، ئیبراهیم جه‌لال هه‌قی خۆی بووه ‌دوای دووبرای شه‌هید و ساڵانێكی زۆر خەباتکردن له‌ناو یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه‌دا پشویەک بدات ، به‌ڵام جێی نیگه‌رانییه ‌مێژوی خزمه‌تكردنی خۆی پێش هەڤاڵە ‌شه‌هیده‌كانی خستووە ‌، به‌تایبه‌ت چه‌پكێك له‌مێژووی كۆمه‌ڵه‌ ، زۆری له‌دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ندامه ‌سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی به‌لاوز و ترسنۆك وه‌سف كردوه‌ .

لە کتێبی ” چۆن چەپکێک و کام مێژووی کۆمەڵەدا ” باس له‌قارەمانێتی وه‌ستا ئه‌نوه‌ر ده‌كات ، کە به‌رپرسێکی ئه‌وكاته‌ی ناوكۆمه‌ڵه‌ بوو ‌، كاتێك بەکۆمەڵێک ‌به‌ڵگه‌وە دەست ڕژێم دەکەوێت ، و  دوای ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر ، دان بەهیج شتێکدا نانێت ؛ جه‌لاده‌كان ناچاردەبن پاک سەری ب‌تاشن و شیله‌ بکەن بەسەریدا و زه‌رده‌واڵه‌ی تێبه‌رده‌ده‌ن تاشه‌هید ده‌بێت  ، ئه‌مه‌ بەسەرهاتی پڕسه‌روه‌ری تێكۆشه‌رێكی ئەوساو هاوڕێیەکی دێرینی کاک ”  ئیبراهیم جه‌لال ” ـە ‌، كه‌ده‌کرا لەکتێبەکەیدا باسی لەقارەمانی و‌ خۆراگری و گیانبازی ئەو مرۆڤە گەورەیە بکردایەو کتێبەکەی بەچەندین پەڕەیەک بڕازاندایەوە ‌..  

‌مێژوو شێواندن ، نەوەی داهاتوو سەرلێشێواو دەکات و هیچ خزمەتێک بەمێژووی کۆمەڵەو یەکێتی ناکات .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت