jorg-orel

پارادایمی شۆڕشگێران …. ئەبوبەکر جاف .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە بارەی ناعەقڵانیەت و ستەمكاری شۆڕشەوە … بۆ ( جۆرج ئۆرویڵ .. نوووسەری شاكارە رۆمانی ( 1984 )

LA GUERRE C’EST LA PAIX ; LA LIBERTE C’EST L’ESCLAVAGE ; L’IGNORANCE C’EST LA FORCE ( . جەنگ ئاشتییە, ئازادی كۆیلەیەتییە , جەهل هێزە )

La réalité n‌est pas extérieure. La réalité existe dans l‌esprit humain et nulle part ailleurs. Pas dans l’esprit d’un individu, qui peut se tromper et  en tout cas, périt bientôt. Elle n‌existe que dans l‌esprit du Parti, qui est collectif et immortel. Ce que le Parti tient pour vrai est la vérité. Il est impossible de voir la réalité si on ne regarde avec les yeux du Parti 

حەقیقەت و لە دەرەوە نیە . حەقیقەت لە ناو رۆحی ئینساندایە. هیچ پارچەیەكی لە جێگایەكی تر نییە . لەعەقڵ و رۆحی تاكێكدا نییە , كە ئەكرێت خۆی فریو بدات و لە هەمو حاڵەتێكدا ا تێدا ئەچێت .حەقیقەت تەنها لە رۆحی حزبدایە, كە كۆ و ونەمرە , ئەوەی حزب پێی حەقە, ئەوە حەقیقەتە. هەرگیز ناتوانین حەقیقەت بیبینین, تەنها ئەوكاتانە نەبێت كە بەچاوی حزبەوە ئەیدۆزینەوە .

Le Parti ne s’intéresse pas à l’acte lui-même. Il ne s’occupe que de l’esprit. Nous ne détruisons pas simplement nos ennemis , nous les changeons

( حزب گرنگی بە كردە ( خۆی لە خۆیدا) نادات. تەنها گرنگی بەرۆح ئەدات , ئێمە تەنها دوژمنەكانمان دروست ناكەین , ئێمە ئەشیانگۆرین )

( براگەورە تەماشتان ئەكات و چاوی لێتانە BIG BROTHER VOUS REGARDE )

شۆرش و شۆرگێری , چركەیەكی ناعەقڵانی و ئەفسانەیی و ئیمانی و برواهێنانە , شۆرشگێری , وەك گووتارێكی ( ئیدۆلۆژی – سیاسی ) , گوتارێكی تەفسیركردن و بە ئیدۆلۆژیاكردنی ( ئینسان و بوونی سیاسی – مێژوویانەی ئینسانە) .. بەدەنگ هێنانی هێزو پارادایم و رووداوە مێژوویەكانی ناو میراتی ( بوونێكی سۆسیۆ – سیاسیی) گردبوونەوەی ئینسانییە. ( پرانسیپە مەزنەكان, بەهاكان , ئەكتەرو ئەكسیۆنەكان , ئەفسانەكان , سیمبۆلەكان …

هەموی وەك ئەوەی ئیدۆلۆژیای ( شۆرش ) دەیخوازێت و پێویستی پێیەتی دەیهێنێتە گۆو قسەكردن , یا بەحوزور هێنان…

شۆرشگێران نە شوێنێكی جێگیرو نە زەمەنێكی جێگیریان هەیە بۆ ( بیركردنەوەی عەقڵانی و فكری ..) هەموشۆرشگێرەكان لە چركەساتی شۆرشكردندا.. ( هەربیركردنەوەیەک بۆن و بەرامی عەقڵ و بیركردنەوی عەقڵانیەت و رەخنەی لێ بێت , هەمیشە تاوانبارە بەتێكدانی ریزەكانی شۆرشگێران , درزخستنە ناو ئیدۆلۆژیای شۆرشگێرانەوە , نەپاراستنی یەكێتی ( فكرو رێكخستنی ئیدۆلۆژیای حزب , لێدانە لە موقەدەساتی مێژوویی – شۆرشگێری شۆرشەوە ..

دۆخی شۆڕشگێری بوون ( دۆخێكی ئیمانی و عەقایدییە ) . دۆخێكە زۆر ( نا ڕەوایی رەوایەو , زۆر رەوای نا رەواییە..! ) , حەرام و حەڵالەكان . رێپێدراو رێپێنەدراوەكان . تەعریفی دۆست و دوژمن , یارو نەیار , ئەندام بوون و لایەنگیری و هەواداری و و شۆڕگێرو خیانەتكار , هەموویان لە ( دۆخێكی هەڵاوێردەییدان.! ) زۆر پرسی گەورەی ئەنتۆلۆژی- فكری – سیاسی – مۆراڵی .. ) ناچاركراوە بۆ تەئجیلكردن و دواخستن , بۆ كەی. .؟؟! بۆ چركەساتی ( رزگاری نیشتمانی , رزگاربوونی نەتەوە , پێكهێنانی دەوڵەت , پەرپابوونی كۆمۆنیزم و دوونیایەكی سۆسیالیستی … ) ئەتمۆسفێرو فەزا ئیدۆلۆژییەكە تەواو مۆنۆپۆڵی ( بەرگریكاران و ئازدیخوازانی ) كردووە, بڕیارە چارەنووسسازەكان : بیركردنەوەی ناوێت , كات نییە بۆ قەرارو گوتارێكی ( ئینسانی .. ).. ئینسان وەسیلەو ئامرازە , ئامانجە پیرۆزو گەورەكە ( رزگاریخوازی و پێكهێنانی كیان و بوونێكی ( ئیسانی , نەتەویی – پرۆلیتاری , ئومەمی و خەلافەتی ئیلاهیانەیە لە زەمیندا , هەر راوەستان و پرۆسەیەكی بەخۆداچوونەوە هەڵوێستكردن حێگەی گوومانە.. (دەبێت چاودێری ووردبكرێن … لە ناو شۆرشدا , پاراستنی ( یەكێتی ئیدۆلۆژی – تەنزیمی ) و ( پاراستنی ئەفسانەكانی براگەورە , ئەركێكی ئەخلاقی- نیشتمانی – نەتەوییە .. بەگەورە … حیكمەتەكانی براگەورە بكرێن بەنامیلكە , بكرێت بەراڤەو تەفسیری ( فەلسەفی- تیۆری – سۆسیۆلۆژی ) بۆ بینینی ( نەتەوە , مێژوو , جوگرافیا, بوونی ئینسانی) …

حیكمەتەكانی براگەورە لەبارەی ( ئیمان و كوفرەوە , كێ شۆڕشگێرەو كێ تاوانبارو خیانەتكار … دەبێت سەرجەم جوگرافیای پیرۆزی ( نەتەوەو ئیمانداران و بەرژەوەندی چینی پرۆلیتار… ) براگەورە , سەركردەی سەركردەكان , رابەری رۆحی و … دیاریی بكات..؟!!) .

پێش هەرشتێك ئەوەی غایبەو تا لەحزەی ( رزگاری یەكجاری و بەرجەستەكردنی كیانێك ) بۆ ئەم , ( نەتەوە- ئوومەتە – چینە .. ) ئینسانە….!!! فۆرمە ( ئۆنتۆلۆژی – ئیندیڤیدواڵكەی) ئینسانە.. ئیدی ئینسانخوازی و ئازادیخوازی لەناو شۆرشدا , تەئجیلكراوە , دواخراوە , یاخود هەمووی ( براگەورەو یاریدەرەكانی براگەورە ) تەعریفی كردون , هێڵە ( ئیدۆلۆژی – مۆراڵی) یەكان , تەعریفكراوە… تەنها كارمان دۆزینەوەی ( دوژمنە كینەدۆزو ناحەزەكانی ( ماف و خەونە ڕەواكانماننن ) .. دوژمنەكان . هەم دیارن هەم نادیار , دەستی نەیارو ئیمپریالیزم و ناحەزانمان , بەدەیان هێڵی ( شاراوە , نەشاراوە ) دزە ئەكەنە نێومانەوە , ( ئەوان شەڕی تایبەت بەخۆیان هەیە .. میكانیزمی دزەكردن بۆ ناو بیروباوەری شۆڕشگێران …. تەنهاو تەنها ( ئیمانداران و هیچی تر , نەتەوەو هیچی تر , پرۆلیتاریا و هیچی تر ..

شۆرشگێر و شۆرشگێری چركەیەیەكی عەبەس و نا عەقڵانییە ..!! چۆن …

ئەڵبەتە مەبەستمان لەعەقڵی شۆرشگێری , عەقڵێكی ئیمانی – بە وەهمكراوی بە ئیدۆلۆژیكراوە , حوزووری ناعەقڵانیەتی درووشمەكان و پیرۆزییەكانە , لەپرسیار لێ نەكردنیان , لەتەڵقین كردنیان , نەوەستان و خۆ رانەوستان و سەرپێی بوون و راگوزەرییە بەسەر ( ئینسان و خەونە ئۆنتۆلۆژییەكانی ئینساندا) .. عیشق یاساغەو دەستێكی گەورەی ( زایۆنیزم – ئیمپریالیزم و فاشی و شۆفێنییەكان ) لەپشتیەوەی جوڵاندنی ( گەنج و لاوەكانمانەوەن .. ) عیشق – ئازادی فەردی , دیموكراسی – مافی ئینسانیمان , توندوتیژی دژ بەژنان گومانكردن لەشەرعییەتی شۆرشگێری …. بۆ ئەمانە كاتمان نییە ..

بەڵێ : هێزی شۆڕشگێران , هێزێكی بەهەشتی نەبوون , شۆڕشگێران سوپایەكی فریشتەیی نەبوون , ئەوان لە دۆزەخیشەوە هاتبوون و سەدەها شەیتانیان لەرۆحدا بوو..

پرسیارەكەم : ئێستا ئێمە لەدۆخی شۆرش و چاكەو خراپەكانی شۆرش و شۆڕشگێرانداین..؟! . یان پرسە گەورەكانمان پرسە ئینسانیەكانمانە بەرئیایەكی عەقڵانی.؟! .

2,263 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت