Bakuri-kurdistan

هاوارێک بۆ باکورى سەربەرزم .. ئاکۆ برایم .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەتانێ چاوم لێ یە مەزڵوم دۆغان مژدەى سەرفرازى پێیە ، زەکیە ئەلکان بۆتە تۆپەڵێک ئاگروگرو کڵپە و ژیلەمۆى شۆڕشێکى نوێى لەناو هزروناخ و بیری باکورى سەربڵند دا گەشاندۆتەوە ، زیلانەکەم بۆمبایەکى مرۆییە و ئۆردوى دوژمن دەلەرزینێنێ ، سڵاو لەئێوە ئەى گیانباز و خۆرگر ودوژمن لەرزێنەکان ، ئەى چقڵى چاوى ئەتاتورک وئەردۆغان ، ئەى مانگرتوە قارەمانەکان ، ئەى گیانباز وراپەڕیوەکانى باکورى سەرفرازم ، هۆ نەوەکانى شێخ سەعید وسەید رەزا ، ئەى سیموبلانى خۆراگرى وبەرخودان .

سەدان ساڵە ئەتاتورک توتکەکانى یارى وگەمە بەچارەنوس و ژیان وناموسمان دەکەن ، لەبازاڕى بێعاریدا بەهاو نرخ و رەوشت وئاگار وفەرهەنگ وکلتور و بوون ونەبونمان هەراج دەکەن ، ئەوانە تورکن هۆڤن، نامەردن ، پاشماوە وپاشەڕۆى والیەکانى عوسمانین ، گەرەکیانە وەکو جاران ببینەوە بەکەنیزە و غولام ودەرباریان ، من دەزانم ئێوەى سەربەرز، ئێوەى روو سوور ، ئێوەى چەلەنگ ئێوەى مێرخاس هەرگیزاو هەرگیز مل بۆ خواست و داواى فاشیستەکان نادەن و خەون وخۆزگە وئاواتەکانیان بن پێ دەخەن ، پیلان و نەخشەى گڵاویان ڤاڵا دەکەن ، مێژوویەکى گەش و جوان و رەونەقدار دەکەن بە باڵاى سەرکەشى جودى وگاباردا و لەسەر ترۆپکى چیاى ئاگرى زەماوەندى سەرکەوتن دەگێرین .

من دڵنیام وزۆر کەش بینم کە ئاسۆى سەرکەوتن زۆرنزیکە وخۆرى سەرفرازى وا لەدەم کەلەوە سەرەتاتکێ دەکات و بەجوانترین بەرگى ئاڵاو واڵاوە بۆ ئەم کەرنەڤاڵى عیشق و ئازادى و رزگارى یە خۆى دەراِزێنێتەوە .. دە ئێوەش ئەى سوارەکانى حەمیدیە ئەى ئەوانەى کە هەمیشە نۆکەرو غولام و دەربارى بەرقاپپى تورکەکان بوون ، خۆ دەبینین و چاوتان لێ یە چ قیامەتێک رابووە ، چ ئاگرێکى سوور باکورى وڵاتى تەنیوە ، لەوە زیاتر بەتەماى چین ؟ تاکەى هەر لەژێر چەترى خیانەت و ریسوایدا ژیان دەکەن؟ تاکەى هەر بیر لەبەرژەوەندى تایبەتى خۆتان دەکەنەوە؟ تاکەى عەشیرەت وبنەماڵەکەتان دەکەنە قوربانى چارەنوس و ئایندەى میللەتێک؟ تاکەى بەشان وباڵى بابى عالى و زاڵمترین وسەرسەخترین دوژمندا هەڵدەدەن ؟ تاکەى ئەردوغان وعەبدولڵا گولمان لێ دەکەیت بە پەپوولەو فریشتەب ؟ تاکەى هەر لەژێرسێبەرو سایەى گورگە بۆرەکاندا خۆتان گیف دەکەیتەوە و بە زبرى کلکتان و هاشو هوشى ئەوان پشت و ئێسکى برا وکەسەکانتان دەشکێنن؟ وابەهار هات بەهارى کوردى ، ئەم بەهارە تەڕ و پاراوە و رەهێڵە زریان وتۆفانى پێیە ، دەم درێژ وئیقلیم گیرە لەسەرێ را بۆخوارێ دیتَ ، هەرچى خڵتەو پیسى و قڕێژى هەیە ، هەرچى لەکە وعەیب و عار و زەلیلیە ، هەرچى نۆکەرى وژێردەستى و ئەڵقە لەگوێ یە ، هەرچى پاشڤەڕۆى و بن دەستى یە ، هەرچ دیلى و زەبونى و یەخسیریە رایدەماڵێت ، رق ئەستور و زۆر بێ رەحمە لەگەڵ خۆشى تۆپەلەَ ئاگر و غەزەبى قین ونەفرەتى دۆزەخیانەى پێ یە ، چاکتر وایە خوتان نەخەنە بەر ئەونەعرەتەیەو هەتا زوو ودەرفەت ماوە روولەدوژمن وەرگێڕن و وەرنەوە ریزى گەل ونیشتیمان وئاوێزانى خەم وئێش وئازارەکانیان بن ، من دڵنیام و یەقینم هەیە ئەوەى لەهەمبەر ئەو شاڵاوە ببوەستێتەوەو ببێتە بەربەست ، ئاستەنگ ، ئاگرەکەى رەهشان کڵ و کۆى خۆى و قەوم و عەشیرەتی رادەماڵێت دەیانکاتە پەند وعیبرەت وقەقنەس و قەرەبروت ..

1,567 جار بینــراوە  لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت