یادێك بۆئه‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌ی ناوی خوشك و براكانی به‌هه‌ڵه ناوده‌بات .. شه‌هاب كه‌ریم ..
پێناسه‌كردنی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تیمان ، هه‌ركه‌سه‌مان به‌پێێ ئه‌زمونی خۆی ده‌توانێت بەدیدێكی جیاوازی پێناسه‌ی بكات ، یان مێژوونووس و نوسه‌ریش به‌پێی بیر‌و لێكدانه‌وه‌ی خۆی هه‌ڵوێست و قسه‌ی له‌سه‌ربكات ، لێ قسه‌گه‌لێكیش زۆرن له‌سه‌ر ڕابردووی نێو شۆڕش و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر سه‌دان تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌ماندا هاتوه ، ده‌كرێت به‌بێ هیچ تیر و توانجیك گێڕانه‌وه‌ی هه‌رچیرۆكێك تراژیدیا و به‌سه‌رهاتێكی جه‌رگبڕ به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت بۆئه‌وه‌ی ببێته وانەو ئه‌زمون بۆداهاتومان .
گیان به‌خشینی ئەوپێشمه‌رگانه‌ی سه‌رده‌می شاخ ، یان لەدەستدانی ئەندامێکی جەستەی یاخود بەهۆی کارتێکردنی برینداریەکەیەوە لەهۆشخۆی جووەو هیچ کردەیەکی تیا نەماوەو وەک شەهیدی زیندو ناوزەند دەکرێن ، بەشێکن لەمێژووی گەلەکەمان .
مه‌به‌ست و ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌م ته‌نها یادێكه بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌ی ، كه‌ئێستا له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی سویده‌و ئه‌قڵی له‌ده‌ستداوه ، پاشان ده‌مه‌وێت لێره‌دا سوپاسی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كاك سامان گه‌رمیانی و كاك شۆڕش ئیسماعیل بكه‌م ، یه‌كێك له‌هه‌ره دڵسۆز و به‌وه‌فای هاوڕێی شه‌هیدی زیندو ، پێشمه‌رگه‌ی دێرین عومه‌ره‌سور ، بریندار‌و ڕزگاربووی حه‌ڤده شه‌هیده‌كه‌ی قڕگه كه‌به‌هاوكاری كردنیان به‌رامبه‌ر كامه‌ران ئیسماعیل عارف .
حه‌زم نه‌كرد جارێكی تر ئه‌م بابه‌ته بوروژێنم ، چوونكه شۆڕشكردن به‌بێ قوربانیدان نابێت و به‌تایبه‌ت دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئاژاوه‌نانه‌وەو پیلانگێڕی و كاری سیخووری كردن بوون ، لێ نامه‌و ئیمه‌یڵێكی زۆرم بۆهاتوه بۆگێڕانه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه ، منیش به‌پێویستم زانی به‌كورتی باس له‌م ڕوداوه‌بكه‌م .
كامه‌ران ئیسماعیل عارف ، ناسراو به هوشیاره سوور ، له‌ته‌مه‌نی ١٧ساڵاندا چه‌كی شه‌ره‌فی كردۆته‌شان و بووه به‌پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و درێژه‌ی به‌خه‌باتی بێ وچانی پڕتێكۆشان داوه ، له‌شه‌ڕی ناچاركراوی براكوژیدا ، به‌ده‌یان سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز‌و قاره‌مانی یه‌كێتی نیشتیمانی شه‌هیدبون به‌ده‌یان پێشمه‌رگه‌ش به‌دیل گیراون و هه‌ندێكیشیان هه‌ربه‌دیلی شه‌هیدیان كردون ، كامه‌رانیش یه‌كێكه له‌وپێشمه‌رگانه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كه‌بۆ‌ته قوربانی گه‌له‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دو پێشمه‌رگه‌ی تیپه‌كه‌ی بەناوی مامۆستا سه‌ردارو نه‌وزاد ناسراو به‌نه‌وه‌ی سه‌مون ؛ ده‌كه‌ونه یه‌كێك له‌بۆسه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی سۆسیالیست و به‌دیل ده‌گیرێن ، به‌داخه‌وه له‌هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی سۆسیالیست ، كاتێك له‌شه‌وێكی تاریكدا مامۆستا سه‌ردار به‌ربه‌رچاوی كامه‌رانه‌وه شه‌هید ده‌كرێت ،
ئیتر ئه‌وشه‌وه ده‌بێته بیره‌وه‌رییه‌كی تفت و تاڵ بۆ كامه‌ران و دیمه‌نی بزه‌ی سه‌رلێوی پێش شه‌هیدبونی مامۆستا سه‌ردار و سه‌رخستنه سه‌ر‌ڕانی كامه‌ران و گیان له‌ده‌ستدانی له‌باوه‌شی كامه‌راندا ، ئه‌بێته چیرۆكێكی زۆر ناخۆش له‌ژیانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی ته‌مه‌ن ١٧حه‌ڤده‌ساڵان و هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناتوانێت ئه‌و ڕوداو به‌سه‌رهاته پڕمه‌ینه‌تییه‌ی شه‌ڕی ناچاركراوی براكوژیدا له‌یادبكات و ڕۆژ به‌ڕۆژ باری ده‌رونی به‌ره‌وخراپی ده‌چێت . شه‌هیدبونی مامۆستاسه‌ردار ، كه‌لێنێك و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ناوهێزی پێشمه‌رگه‌كاندا دروستكرد بو ، هیچ كه‌سیش نه‌یتوانی و بۆی نه‌كرا ئه‌و بۆشاییه پربكاته‌وه ، سه‌ركردایه‌تی ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو ئه‌ودوپێشمه‌رگه‌یه‌ی تریش به‌وشێوه‌یه‌ی مامۆستا سه‌ردار شه‌هید بكرێن ، له‌به‌رئه‌وه ناچاربون به‌زوترین كات ، كامه‌ران و نه‌وه‌ی سه‌مون ، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگه دیلانه‌ی سۆسیالیست كه‌لای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بارمته بون ، ئاڵ و گۆڕییان پێبكه‌ن و به‌وشێوه‌یه كامه‌ران و نه‌وه‌ی سه‌مون ئازادكران به‌هۆی خراپی باری ده‌رونی كامه‌ران ، به‌بڕیاری تیپه‌كه‌ی گوێزرایه‌وه بۆكه‌رتی ئێمه له‌تیپی ٤٧ی پیره‌مه‌گرون .
نەوەی سه‌مون له‌ئه‌نجامی چالاكییه‌كی ناوشارداو له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێت و ده‌گیرێت و له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له‌سێداره ده‌درێت و شه‌هید ده‌بێت .
کاک کامەران له‌سه‌رداواكاری كه‌سوكاری و به‌بڕیاری شۆڕش ، به‌نیازی چاره‌سه‌ركردن ڕه‌وانه‌ی هه‌نده‌ران كرا‌و به‌داخه‌وه له‌وڵاتی سوی دبه‌هۆی ئه‌وباره ده‌رونییه‌وه توشی گیروگرفتێكی زۆرگه‌وره‌و ناخۆش ده‌بێت ، ئه‌قڵی له‌ده‌ست دەدات و تاڕاده‌یه‌ك ناوی خوشك و براكانی به‌هه‌ڵه به‌كارده‌هێنێت و زمانی كوردی له‌یادكردوه‌و نیوه‌ی له‌شی توشی ئیفلیجی بوه‌و ماوه‌ی ٢٥ساڵه له‌نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونیدایه‌و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه كه‌بڵاوم كرده‌وه ، پێشمه‌رگه‌ی دێرین عومه‌ره سور بریندار‌و ڕزگاربووی كاره‌ساته‌كه‌ی ١٧شه‌هیده‌كه‌ی قڕگه ده‌یخوێنێته‌وه و ئیت رله‌وڕۆژه‌وه به‌به‌رده‌وامی خۆی و خێزانی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كامه‌رانی ئیسماعیل عارف ده‌كه‌ن ، هه‌ردوو به‌ڕێز پێشمه‌رگه‌ی دێرین ، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، كاك سامان گه‌رمیانی و كاك شۆڕش ئیسماعیل هاوكاری ته‌واوی شه‌هیدی زیندو ، له‌به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی ده‌كه‌ن ، به‌نیازی كاری جدی و باشتریشی بۆبكه‌ن ، كه‌ئه‌مەش وه‌فایه بۆئه‌و به‌ڕێزانه ..
2,297 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست