کۆبۆنى خۆراك نه‌مێنێت باشتره !! کامەران وریا قانع .
به گوێره‌ى لێدوانى جێگرى به‌رێوه‌به‌رى گشتى پلان دانان له وه‌زاره‌تى پلان دانانى عێراقى نزیكه‌ى 35 ملیۆن كۆبۆنى خۆراك هه‌یه له عێراق , به‌ڵام سه‌رژمێرى عێراق نزیكه‌ى 29 ملیۆنه , واته نزیكه‌ى 5 ملیۆن كۆبونى ساخته هه‌یه و كاریشیان پێ ده‌كرێت .
سیسته‌مى به‌كار هێنانى ئه‌م كۆبۆنه ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ نزیكه‌ى 20 ساڵ پێش ئێستا ئه‌و كاته‌ى صدام حسین كوێـتى داگیر كرد و دواتر كۆمه‌ڵگاى نێو ده‌وڵه‌تى گه‌مارۆى ئابورى له‌سه‌ر عێراق دانا, حكومه‌تى به‌عسیش بۆ پاڵپشتكردنى هاوڵاتیان له به‌ده‌ست هێنانى خواردن , ئه‌م كۆبۆنى خۆراكه‌ى به پاڵپشتى نرخی حكومى دروست كرد.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م سیسته‌مه پڕ بوو له‌گه‌نده‌ڵى , چونكه دابین كردنى خوارده‌مه‌نى بۆ نزیكه‌ى 20 ملیۆن كه‌س كارێكى ئاسان نیه به تایبه‌تى له‌وڵاتێكى دیكتاتۆرى وه‌كو عێراقى ئه‌و سه‌رده‌مه , كه هه‌موو گرێبه‌سته‌كانى كرین و گواستنه‌وه‌و دابه‌ش كردنى خواردن به كه‌ناڵه‌كانى ئه‌و بازرگان و سیاسیه گه‌نده‌ڵانه ئه‌روات كه له ده‌سه‌ڵات و له حزب بوون .
هه‌روه‌ها ئه‌م سیسته‌مه كاتێك دانرا كه تێكراى داهاتى رۆژانه‌ى تاكى عێراقى له 2 دۆلار كه‌متر بوو , به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌م داهاته به شێوه‌یه‌كى گشتى به‌رزبۆته‌وه بۆ 10 دۆلار. ئه‌م كۆبۆنه‌وه بۆ ئه‌مرۆى عێراق پێویستى به پێداچوونه‌وه هه‌یه , چونكه له %7 خه‌رجى عێراق له‌م كۆبۆنى خۆراكه سه‌رف ئه‌كرێت كه له‌و بره پاره‌یه زۆر زیاتره كه بۆ خه‌رجى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى خوێندن و ته‌ندروستى پێكه‌وه سه‌رف ئه‌كرێت, كه زۆربه‌ى خه‌ڵكیش له جۆر و بڕى ئه‌م خواردنى كۆبۆنه به گلەییه …, هه‌روه‌ها چۆن ئه‌بێت یه‌كێك داهاتى مانگانه‌ى بۆ نموونه 5 هه‌زار دۆلار بێت و یه‌كێكى تر 5 سه‌د دۆلار بێت هه‌مان بڕ له خواردن وه‌رگرن ؟ یان چۆن پارێزگایه‌ك جۆرى خواردنه‌كه‌ى له پارێزگایه‌كى تر باشتر و زۆرتر بێت , هەر وەكو هه‌موو داتاكان ئاماژه به‌وه ئه‌كه‌ن كه له‌دوایی 2003 جۆرى و راده‌ى خواردنى پارێزگاكانى باشور باشتره له ناوه‌راست و باكور, ئه‌مه‌ش هۆیه‌كى سیاسى له پشته‌وه‌یه كه هه‌مان هۆ بوو كاتى خۆیی سه‌دام حسین شاره‌كانى باشورى پشت گوێخستبو و.
ئایا ئه‌و 15 هه‌زار دیناره‌ى كه بریاره حكومه‌تى عێراق بیدات به‌هاولاتى عێراقی له‌جیاتى نه‌هێشتنى ئه‌م كۆبۆنه گونجاوه ؟ له ژێر سایه‌ى ئه‌م نرخه‌ى ئێستاى خوارده‌مه‌نى و ئه‌و بڕه خواردنەى مانگانه ده‌درێت به‌هاوڵاتى به‌ڵى گونجاوه . , بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خێزانێك 3 كه‌س بێت بڕى پاره‌كه‌ى ئه‌كات 45 هه‌زار , كه بێ گومان به‌و بڕه پاره‌یه زۆر زیاتر خواردنى پێ ده‌كریت كه ئێستا به‌كۆبۆن ئه‌درێـت به‌خێزانێكى 3 كه‌سى , به‌ڵام گه‌وره‌ترین كێشه چاره‌نووسى نرخى ئێستایی خواردنه كه ئایا به‌جێگیرى ئه‌مێنێته‌وه یان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى زۆر به‌خۆیی ئه‌بینێـت و ئه‌وكات بازرگانه‌كان له‌بازارێكى بێ كۆنترۆڵ ده‌بێت چه‌ند نرخه‌كان به‌رز كه‌نه‌وه. …,
به گشتى بۆ لابردنى كۆبۆنى خۆراك حكومه‌تى عێراق پێویسته هه‌ندێك رێگا بگرێته به‌ر ئه‌و كات بریارى له‌سه‌ر بدرێت وه‌كو ( پۆلێن كردنى جۆرى خێزانه هه‌ژاره‌كان له عێراق و هه‌روه‌ها یارمه‌تى دانیان به‌برێك پاره یان كه‌رسته‌ى خواردن , هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى ئه‌و بازاره گه‌ورانه كه حكومه‌ت پاڵپشتى ئه‌كات له نرخ وه‌كو بازارى ناوه‌ندى پێشوو , یان سه‌رپشكردنى سه‌رۆكى خێزان كە ئایا ئاره‌زوو ئه‌كات پاره‌كه وه‌رگرێـت یان له‌سه‌ر كۆبۆنه‌كه بمێنێـته‌وه. , هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنێكى دەرونى خه‌ڵك كه ئه‌كرێت بێ ئه‌م كۆبۆنه ئاشتى ماڵ به‌رده‌وام بێت… هتد) .
من پێم باشه ئه‌م هه‌له بدرێت به‌حكومه‌تى عێراقی دوور له هیچ مزایه‌ده‌یه‌كى سیاسى كه ئێستا هه‌ر له پیاوانى ئایینیه‌وه بگره تاكو حزبه‌كانى گۆره‌پانى عێراقى و وردە بە ناو روژنامەنووس ئه‌م ده‌رفه‌ته‌يان زۆر باش قۆزتوتەوەو وشه‌ى به قوربانى كردنى ( هه‌ژاره‌كان ) له‌م بریاره زور به‌كار ئه‌هێنن , هه‌موو بونه‌ته كارل ماركس و رۆبن هۆد , به‌ڵام ئه‌وانه‌ى باسى هه‌ژار ئه‌كه‌ن , تاقه شتێك كه بیرى لێنه‌كه‌نه‌وه هه‌ژاره‌كانن , و دواجار ئه‌گه‌رئه‌م هه‌وڵه سه‌رنه‌كه‌وت با حكومه‌ت بگه‌رێته‌وه سه‌ر كۆبۆنى خۆراك, به تایبه‌تى ئێمه‌ى كورد زۆر ئه‌زموونمان له‌به‌كار هێنان و دواتر به‌كار نه‌هێنانى كۆبۆن هه‌یه , به تایبه‌تى كۆبۆنى به‌نزین ! حكومه‌تى ناوه‌ند ئه‌توانیت داوایی یارمه‌تى له شاره‌زاكانى بوارى نه‌وت و به‌نزینى ئێمه بكات !.
1,315 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست