Payam-TV

کەناڵى پەیام چ پەیامێکى پێ یە؟؟ .. ئاکۆ برایم .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەمووبیرو باوەڕ وبۆچوون وفەلسەفەو بیردۆزی ئاینە ئاسمانیەکان ئەگەر لەسەر هیچ شتێک تەباو هاوڕا نەبن ، لەسەر ئەوە کۆک و هاوبیرن کە تاکە بوونەوەرێک لەسەر روى ئەم زەمینە بەنرخ و قیمەت و خاوەن رێز و گەورەیى بێت ، تەنها هەر خودى مرۆڤە، بۆئەوەش جۆرەها قسەو وتەى ناودارانمان بیستوە کە جەغت لەسەر گەورەیى و مەزنى مرۆڤ دەکاتەوە ، هەروەها سەرجەم ئاینە ئاسمانیەکانیش بایەخ وگرنگى تەواویان بە مرۆڤ داوە و رێز و پلە و پایەى تایبەتیان پێ بەخشیوە ، لەسەرو هەموشیانەوە قورئانى پیرۆز رێز وگەورەیى بێ پایانى پێ بەخشیوە کردونى بە گەورە و سەردارى هەموو بونەوەرانى سەر زەمین .

ئەوەتا خوداى گەورە دەفەرموێت( ولقد کرمنا بنی آدم وحملناهم فی البر والبحر ) و ( لقد خلقنا اڵانسان فی ڕحسن تقویم ) یەزدانى مەزن لەبەر بیر وهۆش و ئیدراک و هەستى مرۆڤ کردوینى بە گەورەى بوونەوەران لەمرۆڤ شیاوترى نەدۆزیەوە تا بە جێنشینى خۆى لەسەر زەوى هەڵیبژێرێت، هەربۆیە ئادەمى کردە گەورە و مەزنى سەرزەمین وجێنشین وەک دەفەرموێت( واژقال ربک للملائکە انى جاعل فى الارچ خلیفە) ئەمانەو زۆرێک ئایەت و حەدیس هەیە کە هەریەکەیەیان بۆخۆى پایە و پلەو مەزنى مرۆڤەکان دیاریدەکات و پێمان دەڵێت کە لەسەر قسەى یەزدان و پێغەمبەرەکەى ئەبێت ئێمەش بەو چەشنە ئەو رێز و گەورەییەى پێدراوە پێى رەوا ببینن ، ئەگەرنا ئەوەى خۆى لێ غافڵ بکات و گرنگى و بایەخ بە ئایەت و حەدیسەکانى پێغەمبەر نەدات و پێڕەوى نەکات بە بێ باوەڕ و دەرچوو لەدین ئەژمار دەکرێت ..

ئەمە وەکو ئاین و کتێبى ئاسمانى بۆ ئەوانەى باوەڕ و متمانەیان پێیەتى و وپێڕەوى حوکم و شەریعەتەکانى دەکەن ولەسەر ئەو بەرنامەیە دەڕۆن بەڕێوە ، وەکو دونیاو لایەنى ژیان و فەلسەفە وبیردۆزەکانیش ئەوانیش بەهەمان شێوە مرۆڤیان لەلوتکەدا داناوە و هەموو بەهاو پیرۆزى و گەورەیى ونرخێکیان بە مرۆڤ داوە ، چونکە هەموو داهێنان و دۆزینەوە پێشکەوتن و زانست وزانیاریەکان زادەى بیر و هۆشى مرۆڤە ، مرۆڤە کە دەتوانێت هەموو شتێک بکات و کۆمەڵگاو مرۆڤایەتى بەرەو ئاراستەى باش وسەرفرازى بەرێت ، تۆ بنواڕە هەموو داهێنان ودۆزینەوە کان هەموو بیناو ئوتومبیل و فرۆکەو کۆمپیوتەر و مۆبایل و سەرجەم زانست و زانیاریە پزیشکى و ئەندازیارى وفەلەکى و…. کان بەرهەمى عەقڵ و بیرى مرۆڤە ، بۆیە دەبێت رێز وگەورەیى و پایە وپلەو نرخ و کەرامەتى مرۆڤ لەسەرو هەموشتەکانەوە بێت ، هەمیشە وبەردەوام بەچاوى مەزن و رێز پڕستایش لە مرۆڤ بڕوانین و چاوەڕێى شتى باش و بیروبۆچون و داهێنان و خزمەتى بکەین ، نەک وەکو هەنێک کەس کە بەحساب موسڵمانن و خۆیان بە دەمڕاستى ئاین و پەیڕەوکارى رێبازى پێغەمبەر و سەلەفى ساڵح ئەبینن و بەبەخشندە ومیهرەبان و بەسۆز خۆیان دەردەخەن کەچى لەبنەوەش ئەوەى پێى بڵێت رێز و نرخ و بەها بۆمرۆڤ ومرۆڤایەتى نییانە ، بەئێش و ئازارى خەڵک پێدەکەنن ، بەناڕێکى جەستەى مرۆڤ بزە دەیانگرێت ، بە تێکچونى بارى دەروونى کەسەکان و لەدەست دانى بیر وهۆشیان خۆشحاڵن و بۆ خاترى چەند ساتێک خۆشى وئاسودەیى و پێکەنین و گاڵتە بە هەست و شعورى ئەو مرۆڤانە دەکەن بەوەش ناوەستن دێن بەشێوازى گاڵتە ئامێز و دوور لەهەموو بەهاو قیەم و ئینسانیەک بەکامێرا وێنەى دەگرن و لەسەر شاشەى تیڤیەکەیان دەیکەنە باس و خواس و بەرنامە ئەو وتەو دیمەنە ناخۆشانەمان پیشان دەدات ، کە ئەگەر هەرمرۆڤێک هێندەى تۆزقاڵێک هەست و هۆش و ویژدان مرۆڤایەتى لەناخیدا هەبێت پەنا ناباتە بەر کارى واو بەو شێوەیە سوکایەتى وبێ رێزى بەرامبەر بەهیچ مرۆڤێک ناکات چ جاى ئەوەىمرۆڤێکى لەوچەشنە بێنیت و بۆ بەرەسەربردنى کات وپڕ کردنەوەى وەختى کەناڵە بێ بینەر وئاست نزمەکەیان ئەو شتانە دابەزێنێت ، ئەویش کەناڵى پەیامەکە خۆى بەمیراتگرى ئیسلام و رێبازەکەى دەزانێت .

بەراستى من کە ئەو دیمەنەم بینى یەک بەخۆم گریانم هات یەکەم بۆ حاڵى ئەو گەنجە بەڕێزە کە کەس نازانێت لەبەر چى و بۆچى ئەوهاى ڵهاتوە و خوادەزنێت بەهۆى چ گیرو گرفتێک و سەختى بارى ژیان وکێشەکانىدوچارى ئەوبارە نەخوازراوە بوەن ئێستاش لەبرى ئەوەى رێزى لێبگیرێت و پەناو کەشى ئارامى بۆ بخولقێت وکەمێک ئێشو ئازار و خەمەکانى لەبیر بەرینەوە ، دێین دەیکەینە مەخسەرە ، دوەمیش زۆر زۆر بەزەیم بە حاڵى میدیا وراگەیاندنى کوردیدا هاتەوە کە لەم سەردەمەدا مرۆڤى وڵاتانى دیکە گەیشتونەتە ترۆپک و خەریکە زەمین بەجێدێڵن و دەچنە سەر هەسارەکانى دیکە ، کەچى کاکى پێشکەشارى بەرنامەى( دیدارى شەقام) ى کەناڵى پەیام وەکو هەنگوینى لەکلۆرەدارا دۆزیبێتەوە وەکو ئەوەى گەورەترین دەستکەوتى لەبوارى میدیادا تۆمارکردبێت ، وەکو ئەوە گەورەترین سەبقى سەەحەفى کردبێت دێت ئەو کوڕە بەسەزمان و داماوە ئەدوێنێت و بەکۆمەڵێک پرسیارى گاڵتە ئامێز و بێ بایەخ وئاست نزم یارى بە هەست و نەستى ئەو لاوە دەکات ، پێم سەیرە چۆن رێکخراوى مافى مرۆڤ لەئاست ئەو سوکایەتى وبێ رێزیەى کەبەرامبەر بە مرۆڤ دەیکات بێدەنگە ، چۆن وەزارەتى رۆشنبیرى و سەندیکاکان لێپێچینەوە وسزاى ئەو کەناڵە نادەن لەبرى هەمو دەستکەوت داهێنان و زانست و زانیاریەک ئەوە بەرهەمیان بێت ؟! ، چۆن مامۆستایانى ئاینى و کەسانى شارەزا لەدین و ئاین لە ئاست ئەو کارە هیچ شتێک ناڵێن و هەڵویسَت وەرناگرن .

ئەى مامۆستایانى ئاینى ئەو بەڕێزە وئەو کەناڵە لەژێر ناو ودروشمى ئیسلام و بڵندگۆکەیدا قورئان و فەرمودەى پێغەمبەران بێ رێز دەکات ، ئەوە نیە خواى گەورە دەفەرموێت( ولقد کرمنا بنى ادم ) یان ( صورکم فاحسن صورکم ) کەواتە یەزدانێک بەو هەموو گەورەیى وقودرەتەى خۆى رێز لەهەموو مرۆڤەکان دەنێت جیاوازى ناکات لە نێوان رەش و سپى و رەگەز وتیرە و زمان وتەنانەت ئاینیش ، هەروەها بەئێمەش دەڵێت کەبەو جۆرە بین و هەست و سۆز و خۆشەویستى وگەورەیى ورێزمان بۆ سەرجەم مرۆڤەکان هەبێت بەگشتى و بەتایەبتیش بۆ کەسانێک کە کەم ئەندام و ناتەواى بیرو جەستەن ،ئەبێت بەجوانترین شێواز هەڵسوکەوت و قسەیان لەگەڵدا بکەین و کارو کردەوەیەک نەکەین ببێتە هۆى دڵگرانى و نیگەرانى ئەو کەسە ، یان رەفتارەکەمان ببێتە مایەى بێزارى و گاڵتە و قەشمەریات بەخۆى وبنەماڵەکەى .

ئەى ئەو بەڕێزە کە وا رەفتار دەکات و پێچەوانەى ویست و حەزى یەزدان و بۆ سەرگەرمکرن و کات بەسەر بردن بەکەسێک رادەبوێرێتن گەر دژایەتى و بێ ئەمرى خوا نەبێت چى ناودەنێیت .. ئەوەى ئەو کەناڵە کردى گەورەترین بێ رێزى و بێ نرخ پیشاندانى مرۆڤە لەزوومى کامێراکەیانەوە .گەر تێکڕاى پەیامەکەتان ئەوە بێت بۆ ئەوە دامەزرابن کە وێنەى مرۆڤێکى بیرکوڵى وڵاتەکەم بگرن و بڵاویبکەنەوە تا لاى خەڵک بیکەنە مەخسەرە و گاڵتەو بابەتى ناوئینتەرنێت وفەیسبوک و یوتوب و مۆبایل وتویتەر بلوتوس ئەوا حەیف و خەسار بۆخۆتان و پەیام و راگەیاندن رێیاز و بیروباوەڕتان . چاکترە بیرێک لەحاڵى خۆتان بکەنەوە بەخۆتاندا بچنەوە و رێز وگەورەیى بەمرۆڤ ببەخشنەوە لەبەر هیچ نا لەبەر ئەوەى خۆتان مرۆڤن ، وە داواى لێبوردنیش لەو گەنجە بکەن و هەرچى چۆنێکەو کردوتانە ئەو دیمەنەش بسڕنەوە لایبەرن و مەیهێڵن ..

5,397 جار بینــراوە  لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت